★45★

2.1K 452 123
                                    


.
.
.
Vote
.
.
.


لە نەخۆشخانە .... 

جیمین و بامبام دانشتبوون لەو ژوورەی کە هەمویان لەوێ چارەسەر کران ....

دوای ماوەیەک تای خەبەری بوویەوە .... هەڵسا و لەسەر سیسەمەکە دانشت ...

تای :- بامبام ...

بامبام هاتە لای :- ئۆهـ ... هەڵسای ..... باشتری ؟

تای :- ئەم شتەی دەستم ئازاری هەیە ... لایبە بۆم تکایە ...

جیمین :- ئەم شتەی دەستت ناوی هەیە .. پێی دەڵێن کانولە ... وە بۆیە لەدەستتە کەمێ ئاویان لەسەر دانایت بێ هێز بوویت کە لەناو کۆپتەرەکە بووین ...

تای بێ دەنگ بوو .. ڕێک پەرستیارێک هاتە ژوورەوە ...

تای سەیری چاوی کچەکەی دەکرد ...

پەرستارەکە :- ئحم .... بەڕێزم ..... ئاوەکەت تەواو بووە بۆت لادەدەم ... وە ئێستا باشتری ؟

تای:- ها ؟ ... ئا ... بەڵێ بەڵێ باشم ...

کانولەکەی بۆ لادا و چووە دەرەوە ... جیمین و بامبام خۆیان هەڵدا سەر سیسەمەکە ....

تای :- لاچن .... بێزارم مەکەن ... پاشا سەلامەتە ؟

بامبام :- پاشا بوونی نەماوە .... ئەو مرۆڤە ئیتر ... دەبێ خۆت ڕابێنیت لەسەر ئەوەی ئەو مرۆڤە نەک پاشا .. چونکە لە نێو مرۆڤەکان دەبنە جێگای گومان ...

جیمین :- وایە ...

تای :- هەوڵدەدەم ...

یونگی :- ئەم هەموو بۆڵە بۆڵە چیە ؟؟

هەر سێکیان پەردەی تەک خۆیان لادا و سەیری یونگیان کرد ..

یونگی :- چیە ؟ من لەکوێم ؟ ئێرە کوێیە ... ئۆف... ئەم بۆنە ناخۆشە چیە ...

لووتی خۆی گرتبوو ..

بامبام :- لە نەخۆشخانەین ...... ئێستا زۆر باش دیاریت تۆ ... هەی مرۆڤ 😏😂

یونگی :- بێدەنگ بە .... ئەگینا ...

بامبام بە گاڵتەوە :- ئەگینا چی ؟؟ دەم کوژیت ؟هههه تۆ مرۆڤیت ئێستا بیرت چوو ؟؟ هەمان ئاستی منت هەیە .. گەر شەریشت بووێت .. من لێتی دەبەمەوە ...

یونگی لە بێزاریا قژی خۆی تێکدا ... چاوی بە ژوورەکەدا گێڕا ... هیچی نەدیت ... پەردەی تەک خۆی هەڵدایەوە راهون لەوێ بوو ...

یونگی بە نیگەرانیەوە قسەی کرد :- راهون !!!! تۆ باشیت ؟؟؟

ڕێک لە لایەکەی تری راهون پەردەکە لادرا ..

جۆنگ کووک :- ئەو باشه وازی لێ بهێنە با پشوو بدات ...

یونگی :- تۆ کارت نەبێت .. لەگەڵ تۆم نیە ..

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now