★38★

1.9K 432 112
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.

یونگی :- هێی مناڵ ... زۆر مەڵێ ... ئێستە ئەوان چۆنن ؟؟

تایهیۆنگ :- باش نین ... لیڤیا هێشتا برینی ڕۆژەکەی تری مابوو هی جۆنگ کووکیشی هاتە سەر ..

ئەوان قسەیان دەکرد ڕێک درگای ژووری پاشا کرایەوە وای کرد سەرنجی هەردووکیان بۆ خۆی ڕاکێشێت ...

راهون بوو لەگەڵ بامبام هاتبوون ... راهون زۆر خراپ دیار بوو .. ژێر چاوی ڕەش بوو بوو پێیوە دیار بوو زۆر ماندووە و ئازاری هەیە ... بامبام توند راهونی گرتبوو تا نەکەوێت ...

یونگی پەشۆکا کە راهونی بەم حاڵە بینی ....

یونگی :- بۆچی هاتوی ؟؟؟ حاڵت باش نیە چۆن دەبێت بەم شێوەیە بێیت ..!!

راهون بامبامی بەردا بە شەقاوی هێواش دەڕۆشتە لای پاشا :-بۆچی .... بۆچی ئاوا ئازارت دا ... من تەنها جارێک هاواری بەرزم کرد تۆ ئازارت پێ گەشت و خراپ‌ منت ئازار دا... ئەی ئەو ؟؟ چی کردبوو ئاوات لێی کرد ... نەت بینی ئازاری چەندە زۆر بوو ..


یونگی هاتە لای راهون ویستی قۆڵی بگرێت تا نەکەوێت راهون دەستی لەخۆی دوور خستەوە ..

یونگی :- تۆ باش نیت ... بڕۆ پشوو بدە ..

راهون :- ڕقم لێتە ... تۆ خراپترین شتی لەم دونیایە ...

یونگی :- راهون .. تۆ باش نیت دەڵێم ...

راهون :- خەریک بوو پێت بڵێم تۆ کەسێکی باشیت .. بەڵام وا نیت ... تۆ ... تۆ وەحشیت ... ڕێک وەک ئیبلیسیت !!!


تایهیۆنگ چوە لای راهون :- وەرە پشوو بدە تۆ ...

راهون یەخەی یونگی گرتبوو بە شێوەیەکی بکوژانە سەیری نێو چاوی یونگی دەکرد :- گەر جۆنگ کووک شتێکی لێ بەسەر بێت .... ئەوا من بە خراپترین شێوە بەرەنگارت دەبمەوە .. تێگەشتی !!!

یەخەی بەردا خەریک بوو بکەوێت تایهیۆنگ گرتیەوە و بامبام خێرا هاتە لای ...

راهونیان بردە دەرەوە لە ژوورەکە ...

یونگی " پێش بینی هەمو شتێکم کردبوو ... بەڵام پێشبینی ئەوەم نەکردبوو بەرەنگارم ببیتەوە ... هەست بە پەشیمانی دەکەم ..... چاوەکانی دیار بوون زۆر ئازاری هەبوو ...

راهون چوو بۆ ژوورەکەی .. بامبام و تایهۆنگ لای بوون دەگریا ..

بامبام :-راهون دڵنیابە جۆنگ کووگ باش دەبێت .. بەسە گریان ..

راهون :- هەموو هەڵەی من بوو ... هەموی من بووم ... لەسەر من گیانی خۆی خستە مەترسی ..

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now