★43★

1.9K 417 234
                                    

.
.
.
.
Vote
.
.
.

😅😂چۆنە ؟ جوانە ؟👆

یونگی بە ڕووکەشێکی سارد :- من چاکی دەکەمەوە ... هەمو هێزمی بۆ بەکار دەهێنم .. بەڵام ...

ڤینۆم :- بەڵام چی ؟؟

یونگی :- ئێستە تۆ خۆت بگۆرە بۆ جۆنگ کووک ...

ڤینۆم خۆی گۆڕیەوە بە جۆنگ کووک ...  یونگی دەستی بە قسە کرد بە بێ هیوایی ...

یونگی :- ئەو کارەبایە ... زۆر بەهێزە ... بەتایبەتی بۆ دڕندەکان ... من نازانم ئاخۆ راهون ماوە یاخود نا ... گەر هەمو هێزیشم بەکار بهێنم باوەڕ ناکەم هەڵسێتەوە ... چونکە ئەم کارەبایە زۆر ترسناکە .. بەر هەر دڕندەیەک بکەوێت دەیکوژێت .. ئێمە دەمان ویست لەسەر ڤینۆم بەکاری بهێنین تا بیکوژین .. بەڵام راهون بۆیە ڕێگەی نەدا چونکە تۆش لەناو دەچویت ...

جۆنگ کووک :- تۆ مەبەستت ئەوەیە راهون لە ژیان نەماوە ؟؟ ههههه گاڵتەی وام لەگەڵ مەکە .. تۆ گەمژەیت ... چونکە راهون کارەباکەی بەکار نەدەهێنا ... تۆ وات کرد ... تۆ بەکارت هێنا ... تۆ هۆکاری هەموو شتێکی ... گەر لە مناڵی دڕندەت لە جەستەی راهون نەکردبا ئەوا ئێستا هیچ شتێکی ئاوا ڕووی نەدەدا ...


یونگی بە هاوار :- باشە ... هەمو هەڵەی من بوو ... ئێستا ئارام بوویت ؟؟؟ چەندین سەدە لەمەوبەر مرۆڤەکان ئازاری ئێمەیان دەدا ... منیش ئاوا وەستابام ؟ ...سەیرم بکردبا و خەمم بخواردایە ؟ منیش دەستم بە تۆڵە کرنەوە کرد ... بەڵام راهون ... نەدەبوو وام لێی بکردبوایە ... ئەو تایبە بوو ... پەشیمانم ...

جۆنگ کووک :- چی ؟ تایبەت؟ ئەمە واتای چیە ؟

تای :- مەبەستی هیچ نیە .... پاشا .. چی بکەین لە راهون ؟؟؟

یونگی :- تایهیۆنگ تۆ هەمو هێزەکەت بەکار بهێنە ... گەر هی تۆ تەواو بوو.. هەمو دڕندەکانی تر بهێنە .. هەموو شتێک بکە تاوەکو راهون هەڵبسێتەوە ...

تای :- بەسەرچاو پاشا ...

جۆنگ کووک  :- ئەی تۆ؟ تۆ چی دەکەیت ؟؟ وا دەزانیت لە دەستم ڕزگارت دەبێ ؟؟؟ سوێند دەخۆم خراپت بەسەر دەهێنم ....

یونگی :- بەسە بۆڵ بۆڵ ... تۆ و هاوڕێکەت بڕۆن بۆ کتێبخانەی ئێرە بەدوای زانیاری بگەرێن ... من کاری ترم هەیە ...

جۆگ کووک بۆ یونگـی چوە پێش بە توڕەیی بەڵام بامبام گرتی :- تۆ !!! گرنگی بە هیچ نادەیت ؟؟ ئەو شتێکی بەسەر هات خراپت بەسەر دەهێنم ....

یونگی :- ئەوەی منیش لە ئێستا گرنگی پێ بدەم راهونە ...

ئەوەی وت و ڕۆشتە دەرەوە ..

جۆنگ کووک بە توڕەیی :- ئەمە چی دەڵێت ؟؟ بۆچی بە شێویەکی سەیر باسی راهون دەکات ؟؟

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now