★37★

1.8K 442 94
                                    

.
.
.
.
.
Vote
.
.
.
.

راهون پڕ بەدەنگی هاواری کرد .. یونگی گوێچکەی خۆی گرتبوو ...

راهون :- بە نەفرەت بیت ... بەریدە ... واز لە ژیانی من بێنە .... ئەو ژیانی منە .. وازی لێ بێنە تکایە ...

یونگی زۆر توڕە و بێزار بوو ... شێوەی گۆڕا بۆ دڕندە و ڕێک ملی راهونی توند گرت ..


یونگی :- وشەی نەفرەت مەڵێ ... تێگەشتی !! تۆ جارێ نەفرەتی منت نەدیوە ... هەمیشە زۆر توڕەم دەکەیت ... لیڤیا هەڵەیەکی زۆر گەورەی کرد کە تۆی لە ژیان هێشتەوە ... چونکە ئەمە یاسایە .. گەر خۆت نەمردی ... دەوروبەرت ئازار دەکێشن بەڕادەی مردن .... یانیش لەوانەیە بمرن ...

راهون خەریک بو بخنکێت ... وە قسەکانی یونگی وەک چەقۆیەک لە دڵی درا ...

یونگی راهونی بەردا و کەوتە عەرزەکە هەناسەی بە قوڵی دەدا ...

شەق لە جامی بەردەم راهون درا ... راهون کە سەری هەڵبڕی ... جۆنگ کووکەکەی بینی ... ڕێک هەڵسایەوە و چوە لای جامەکە ....

جۆنگ کووک هەواری ناوی راهونی دەکرد و شەقی لە جامەکە دەدا ...

راهون بەگریانەوە :- جۆنگ کووکەکەم ... چۆن شتێکی ئاوات کرد ها ... چۆن وات کرد ....

جۆنگ کووک :- من بۆ تۆ هەمو شتێ دەکەم ... تۆ باشی ؟؟؟ مەگری تکایە ...

ڕێک یونگی لە دواوە قژی راهونی گرت و ڕایکێشایە دواوە ..

جۆنگ کووک :- دەستی لێ مەدە ... دەتکوژم .. ئازاری مەدە ...

یونگی تەنها خەندەی کرد ... ڕووی لە راهون کردەوە ...

یونگی :- سەیر بکە ئێستا خۆشەویستت چی بەسەر دێت ...

راهون :- ناهـ ... تکایە من بکوژە ... تەواو بمکوژە تەنها وامەکە ...

یونگی :- نەخێر .... من تۆ ناکوژم جوانکیلە ...

ئاماژەی بە تایهیۆنگ دا تا راهون بگرێت ...چونکە خۆی دەچوە ژوورە شوشەکە ...

بامبام خەبەری بویەوە کە ئەم دیمەنە ترسناکەی بینی ڕێک هەڵسایەوە راهونی بینی ... ڕووی سوڕاند لە تەکی جۆنگ کووک بوو ... نەی دەتوانی بڕواتە لای چونکە بەربەستێکی جام هەبوو ...

(بیننە پێش چاوتان لە ژووری خۆتان نوستبن هەستنەوە ئەو هەمو شتەی بینن چتان لێ دێ 😂)

تایهیۆنگ راهونی توند گرت ئەویش هەر هەوڵی دەدا خۆی دەرباز بکات لە ژێر دەستی ... راهون بە چاوێکی تکاوە داوای لە تای کرد تا بەری بدات ...

تایهیۆنگ :- ببورە ... ناتوانم .. ئەمە فرمانە ...

یونگی ڕێک زۆر بە ئاسایی بە نێو جامەکە تێپەڕ بوو و چوە لای جۆنگ کووک ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now