★41★

1.9K 423 86
                                    

.
.
.
Vote
.
.


راهون سەری بە مانای بەڵێ لەقاند ... قەمیسەکەی کردە جانتاکەی و یونگی راهونی کردە باوەشی و دەستی بە فڕین کرد ... ڕاهون زۆر شەرمی دەکرد چونکە خۆی بە یونگی گرتبوو و ئەویش بێ قەمیس بوو ... یونگیش دڵی خێرا لێی دەدا ...

یونگی :- تۆ باشی ؟

راهون :- باشم تەنها کەمێ دەترسم ...

یونگی :- وا گەشتین ...

یونگی و راهون گەشتنە شوێنێکی چۆڵ ... یونگی راهونی داگرت ...

راهون :- ئێرە بازار نیە !!! بۆچی لێرەین ؟

راهون کەمێ ترسا ...

یونگی :- دەتەوێت بێ جل بڕۆینە ئەم شوێنەی کە پڕە لە مرۆڤ ؟؟؟ جەنگی جیهانی ڕوو دەدات وابێت  ....

راهون :- ههههه وایە ...

راهون قەمیسەکەی دەرکرد و دایە یونگی و خۆشی چوو بۆ لایەکی تر ...  

یونگی :- هەوڵی ڕاکردن مەدە تا جلەکانم لەبەر دەکەم ...

راهون خەندەی کرد :- من چۆن هەوڵی راکردن دەدەم ؟ گەر تۆ من دەر بکەیت هەمو شوێنێک دەگەڕێم تاوەکو کۆشکەکەت دەدۆزمەوە ... چونکە خۆشەویستەکەم و هاوڕێکەم لەوێن ...

یونگی هیچی نەوت و جلەکانی کردە بەری و چوو بۆ لای راهون

یونگی :- با بڕۆینە ناو دونیای مرۆڤەکان ...

راهون :- باشە.. بەڵام تۆ دەبێت وەک مرۆڤ هەڵسوکەوت بکەیت ... نامەوێت هیچ کێشەیەک ڕوو بدات ...

یونگی :- ئم .. هەوڵ دەدەم گەر ئەم مرۆڤانە بێزارم نەکەن من هیچ ناکەم .... 

راهون :- باشە بەڵام تۆ پارەت پێیە ؟ من هیچم پێ نیە ...

یونگی لە گیرفانی کۆمەڵێکی زۆر پارەی دەر کرد لە دەستی راهونی دانا ...

یونگی :- لە ڕاستیدا ئەمە تایهیۆنگ پێی دام وتی لەوانەیە پێویستتان بێت .. بەڵام نازانم بەش دەکات یاخود نا ..

راهون :- ئەمە زۆررر زۆرەەە .... ئەم هەمو پارەیە .. واو ئەم هەموەی لە کوێ هێناوە ...

یونگی :- نازانم وتی لە کەسێکی مەستی وەرگرتبوو ... نازانم مەبەستی چی بوو ...

راهون پێکەنی :- هههههه تۆ دەخۆیتەوە بەڵام مەست نابیت وایە ؟

یونگی :- ئەمە مانای چیە ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now