★33★

1.9K 440 108
                                    

.
.
.
Vote
.
.
.

یونگی :- داوایەکەم جێ بە جێ بکە .. دەڕۆیتەوە لای کووکیەکەت گەر نا دەتکەم بە هی خۆم .. ..

راهون ئەو کارەی کە کردی پەشیمان بوویەوە .... خۆی گۆڕی بۆ خۆی هەڵکەند ....

تا توانای هەبوو زلەیەکی لە پاشا یونگی دا !!!!
زلەیەکی لەو کەسە دا کە هەمو خەڵک و پاسەوانەکان لێی دەترسان ... تەنانەت لیڤیاش بۆ یەکەم جار ترس لە دڵی پەیدا بوو بەو کارەی راهون ... زانی خراپترین شت بوو کە کردی ..

یونگی لە کاتێکا لەگەڵ زلەکەی راهون ڕووی لە لای ڕاست بوو ..... لە دوورەوە تایهیۆنگ چاوەکانی سوور بوون .. کەڵبەکانی هێنایە دەرەوە و بەرەو ڕاهون ڕۆشت ...

هەر کە قۆڵی راهونی بەتوندی گرت ڕێک تایهیۆنگ فڕێدرا بە توندی بەر درگاکە کەوت ...

یونگی :-هیچ فرمانێکم پێ دایت ؟؟؟ پێم وتی وەرە ؟؟

تایهیۆنگ لە کاتێکا هەڵدەستایەوە :- ببوورە پاشا ..

راهن لەرزی پێ کەوت کە یونگی بینی ...

یونگی :- تۆ !! چۆن بوێری ئەوەت کرد لە پاشا بدەیت ؟؟ ئەی نەت ئەزانی دواتر چی ڕوو دەدا ؟؟

راهون :- ببورە پاشا .... منـ ...

راهون زیاتر ترسا .... ئەوەی بەردەمی شێوەی گۆڕا ...

دووبارە باڵە ڕەشەکانی گەورەتر بوون ...
قژی سەرتاپای سوور بوو ..
نینۆکەکانی درێژ بوون ..
کەڵبەی هاتەدەرەوە و بوە دڕندە و چاوی سوور بوو ...

(بوو بە ئەهریمەن خوێنمژ دڕندە ...
چونکە پاشایە هەمو شتێکی هەیە .. )

راهون زۆر ترسا ... هێواش هێواش بەرەو دواوە دەڕۆشت .... بەڵام شتێک دەوری دا ...

باڵەکانی ئەم پاشا قۆزە دەوری راهونی دا .. راهون نەی توانی هیچ بجوڵێت ...

یونگی بەم شێوە ترسناکیەی لە راهون نزیک بویەوە ... راهون ویستی قسە بکات بەڵام ... یونگی بە نینۆکە تیژەکانی ملی راهونی گرت ...
راهون دەستی یونگی توند گرتبوو هەوڵی دەدا لەخۆی دووری خاتەوە ...

یونگی بە توڕەییەوە :- وابزانم ئەم ئازاردانەت پێویستە بە کەسێک نیشان بدەم ...

راهون :- ناهـ ... تکایە نشانی جۆنگ کووکی مەدە ناهـ ... بمبورە دووبارەی ناکەمەوە ببورە تکایە ...

یونگی گرنگی بە قسەکانی راهون نەدا :- ئاوێنە .. جۆنگ کووکم نیشان بدە .. هەر ئێستا !

ئاوێنەکە ڕەنگ دانەوەی یونگی لەسەر نەما شێوەی جۆنگ کووک هاتە پێشی ...

یونگی :- جیۆن جۆنگ کووک !!! دەتەوێت دۆزەخی خۆشەویستت ببینیت ؟؟

جۆنگ کووک بەم دەنگە سەرسام بوو ترساو دیار بوو .. خێرا هەڵسا لەسەر سیسەمەکەی ڕووی سووڕاند بۆ لای ئاوێنەکە ... دڕندەیەکی یەکجار ترسناکی بینی ...

jung kook❤️Møñstér☠️Where stories live. Discover now