Pt.1💙🥀

1.6K 154 14
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە،#part1

‎ناونیشان:#چاوپێکەتنێکی_سەیر_بەڵام_کۆمیدی

‎کیم نامجون(25)کەسێکی زیرەک ووردە لەکارەکەی و هەمیشە حەزی بەهاوکاری کەسانی ترە وهاوکارەکانی خۆی زۆر خۆشەوێت و نایەوێت هیچ ئازاریان پێبگات و زۆر رۆخۆش و نەرمونیانە و لەهەندێک کات دا زۆر شەرمن دەبێت بەڵام زۆر کەسێکی بەرپرسیارە و ئەوەش وای لێکردوە ببێتە سەرۆکی بەشەکەی خۆی بێگومان هەندێک جار زۆر سمناکە بۆیە پێی دەڵێن ‌monster
‎کیم یونهی(24)پزیشکێکی زۆر زیرەک وبەهەرەمەندە هەر لەتەمەنێکی بچوکەوە بەهۆی حەزی بۆکارەکەی وریایەکەی ناوبانگی دەکرد و وەشارەزابوو لەکارەکەی وە کچێکی زۆر هاروهاج و سەر کەشە بەڵام لەهەمان کاتدا نەرمونیان و خۆشەویستە لەنێو هاوکارانیدا وحەزی لەگفتوگۆ و دروستکردنی هاورێیەتیەتی و هەرگیز ناحەقی قبول ناکات وزۆر کەسێکی بەوەفا و بەسۆزە و ئامادەیە ئازار بچێژێت لەبەرامبەر سەلامەتی خۆشەویستانی وە تاکەکێشەی ئەوەیە کەسێکی زۆر شەرمنە
‎پارک جیمین(24)هاورێ وهاوکاری نامجون ە و زۆر کەسێکی زیرەک ووردە لەکارەکەی و هاوڕێ نزیکی نامجونە وە زۆر بوێر و چاونەترسە و زۆر جار هەستی پێناکەن چۆن کارەکەی تەواو دەکات بۆیە پێی دڵێن تارمای
‎ماموستا کیم(40)زیرەک ترین پزیشکە لەسیول و باشترینە نازاناوی مامۆستا کیم هەیە لە نەخۆشخانە و یونهی بە پێشەنگی خۆی دەزانێت وە ئەویش زۆر گرنگی بە یونهی دەدات چونکە کچی هاورێ کۆچکردوەکەیەتی
‎کەسێکی توند وتورەیە لەکارەکەی و زۆر جار لەسەر کار بەسەختی مامەڵە لەگەڵ یونهی وپزیشکەکانی تر دەکات کاتێک هەڵە دەکەن تا راستی بکانەوە
‎پەرستار چا یونبی(24)کچێکی روخۆش و جوانە و هاورێی نزیکی یونهیە و کچێکی شیرینە
‎کەسایەتیەکانی تر لە چیرۆکەکە دەیناسین
..........
‎یونهی:یونبی بارودۆخی نەخۆشەکە چۆنە؟
‎یونبی:گولەکە دایەتی لەناوسکی لەلای چەپ و خوێنێکی زۆری لەدەست داوە و فشاری خوێنی دابەزیە
‎یونهی:باشە خێرا بیبەنە ژووری نەشتەرگەری
‎لەناوەراستی نەشتەرگەریەکە یونبی:یونهی فشاری خوێنی دادەبەزێ و لێدانی دڵی کەم دەکات
‎یونهی بەپەلە:خێرابە کارەباکە ئامادەبکە .......یەک...دوو..سێ..
‎پاش دوو جار لێدان
‎یونهی بەئارامی:لەکۆتایدا لێدانی دڵی گەرایەوە باشەدەی بابەردەوام بین
‎پاش دوو کاتژمێر
‎جیمین بەنیگەرانی:نەخۆشەکە چۆنە؟
‎یونهی:سپاس بۆخودا نەشتەرگەریەکە سەرکەوتو بوو سەلامەتە بەڵام بارودۆخی تەندروستی هێشتا ناجێگیرە پێویستە لەژێر چاودێری چڕ بێت
‎جیمین:سپاس دەتوانین بیبینین؟
‎یونهی:تەنها لەرێگای پەنجەرە
‎جیمین سەری دانواند:دیسان سپاس
‎یونهی سەری دانواند:بەهیوای سەلامەتی
‎یونهی ڕۆشتە ژوورەکەی پشوبدات پاش دەخولە یونبی هات
‎یونبی:زۆر ماندوبویت
‎یونهی:بەڵێ بەڵام نەخۆشە کێ بوو؟
‎یونبی:ئاە ئەو ئەفسەری پۆلیسە لەئەرکدا بریندار بوە ئەوەشی لەگەڵی بوو هاورێی بوو
‎یونهی:ئااا بۆیە بریندار بوو باشە هەموو سەری کاتژمێرێک چاودیری بکەن هەرچیەک بوو بانگم بکەن من دەخەوم زۆر ماندوم
‎یونبی:باشە
‎پاش دەکاتژمێر
‎یونبی:یونهی ..یونهی ..یا یونهیا هەستە(لەکۆتای قسەکەی قاچی پاڵنا تا کەوت)
‎یونهی بەپەشۆکاوی:چیبوو چیە؟چیە؟
‎یونبی پێکەنی:یا روخساری خۆتت بینیە ئای مردم ئەوە چیە؟
‎یونهی بەدرژی وتورەی:یا وامەکە ئەوە هیچ خۆش نەبوو ،
‎یونبی:ببورە بەڵام ئەوە هەڵەی خۆتە من لەکەیەوە بانگت دەکەم بەڵام تۆ ئەوەندە خەوت قورسە ئاگات لەدنیا نیە
‎یونهی:چیت ویست؟
‎یونبی:پێویستە پشکنینی نەخۆشەکە بکەیت گەر باشبێت دەیخەینە ژووری ئاسای
‎یونهی:باشە ئێستا دێم باروخسارم بشۆرم
‎یونبی:باشە من ڕۆشتم
‎یونهی ڕۆشت و پشکنینی بۆکرد و سەیری بارودۆخی کرد و ڕۆشتە دەرەوە
‎یونهی:یونبیااا بانگی پەرستار یونگ و ئەوانی تر بک با رێوشوێنی تایبەت بگرنە بەر و بیبەنە ژووری ئاسای
‎یونبی:باشە
‎یونهی دوای ئەوەی جیمینی بینی:بەرێزم بارودۆخی نەخۆشەکە ئێستا جێگیرە ودەیگوازینەوە ژووری ئاسای دەتوانیت بیبینینت
‎جیمین:زۆر سپاس
‎یونهی:باشە من دەرۆم سەلامەتیە
‎جیمین دوای ئەوەی ڕۆشتە ژوورەوە و دانیشت:ئاە هیونگ کەی هەڵەسیت و فرمانە بێزارکەرەکانت بکەین باشە من بەرگەی دەگرم تەنها تۆ هەڵسەوە
‎یونهی:یا یونبیا بۆخەوتویت سەردانی نەخۆشەکەت کرد؟
‎یونبی بەخواڵوی:یونهی تکایە پەرستار یونگیشی لێیە بۆ تەنها من
‎یونهی هەڵی ساند:یونبی خۆت دەزانیت جگە لەتۆ کەسی ترم دانەناوە کارەکانی دوای خۆم جیبەجێبکات چونکە تەنها تۆ جێگای متمانەمیت دەی تکایە برۆ سەردانی بکەو سەیرێکی باوردۆخی بکەو دواترچەندی دەتەوێت پشوبدە
‎یونبی بەبێزاری هەستا:ئا خۆت و متمانەکەت بەنەفرەت بن
‎یونهی بەپێکەنین:یا جوێن مەدە
‎یونبی بەبێزاری ڕۆشتە ژووری نەخۆشەکە و گرنگی بەوە نەدا کەکێ لەلایەتی چونکە ئەو لەکاتی ماندوی و خەو گرنگی بەهیچ نادات
‎جیمین هەستا:ببورە خاتون دیارە هاتویتە ژووری هەڵە
‎یونبی بەبێزاری و ماندوی:نا هەڵە نیە
‎یونبی ڕۆشت سەیری مغزیەکەی کرد جیمین دەستی گرت و لکانیە دیوارەکە
‎جیمین بەتورەی دەستەکانی گرت:یا تۆکێیت کێ تۆی ناردوە؟
‎یونبی بەبێزاری وتورەی:من پەرستارم ئەکرێت وازم لێبێنیت چونکە ئازارم دەدەیت
‎جیمین دورکەوتەوە بەگومان:چۆن دڵنیابم راستەکەیت؟
‎یونبی بەبێزاری:تۆبەراستی پۆلیسیت؟من لەگەڵ پزیشک بووم لە ژووری نەشتەرگەری وچارەسەرم بۆکرد مەگەر منت نەبینی؟
‎جیمین بەشەرمەزاری:ببورە ئەوکات زۆر نیگەران بووم خەمی ئەوم بوو بۆیە نەمزانی فەرموو
‎یونبی بەبێزاری ڕۆشت و پشکنینی بۆکرد ویستی بروات جیمین دەستی گرت
‎جیمین:ببورە بۆ ئەوەی کردم
‎یونبی بەبێزاری:باشە باش بەس بهێڵە بڕۆم زۆر ماندوم
‎جیمین خۆی دانواند:ئاە بەڵێ ببورە
‎یونبی ڕۆشت پشو بدات
‎یونهی دانیشتبوو سەیری پەراوەکانی دەکرد:چیبوە؟شتێک بێزاری کردویت؟
‎یونبی بەبێزاری بانسەری دا:بەڵێ ئەوگەمژەیەی لەگەڵی بوو نەی زانی من پەرستارم وخەریک بوو ئازارم بات
‎یونهی بەپێکەنین:هەڵەی خۆتە چەند جار گوتم ئەوەندە ئەو چاکەتی پەرستاریە لەبیر نەکەیت؟
‎یونبی بەبێزاری:گرنگ نیە ئێستا من ماندوم
‎پاش دوو کاتژمێر یونهی هەستا پشکنین بۆ نەخۆشەکە بکات چونکە نەیویست یونبی خەبەر بکاتەوە لەبەر ئەوەی ماندو بوو
‎یونهی:ببورە
‎جیمین:ئۆو بەڵێ فەرموو
‎یونهی:هاتوم بۆئەوەی بیپشکنم
‎جیمین بەنیگەرانی دوای ئەوە یونهی پشکنی و ویستی بروات:ئایا پەرستارەکەی تر دەمن زویر بوو واخۆت هاتیت ئەو زۆر‌بەتورەی و بێزاری دەرچو
‎یونهی لایکردەوە:چی؟؟ئاه نانا نەخێر ئەو ئێستا پشودەدات راستی ئەو کەسێکی میزاجیە ئەو ویستی پشوبدات من بەزۆر ناردم بیپشکنێت چونکە ئەو هاوکاری منە بەڵام ئەو ئەو کات ماندوو بوو بۆیە ویستی زوو تەواوی کات و پشوبدات ئێستاش خەوتوە بۆیە خۆم هاتم
‎جیمین:ئاە دیسان ببورە
‎یونهی:ئاسایە ئەو کەسێکی نەرم ونیانە دواتر خۆی ئاسای دەبێت
‎جیمین:هیوادارم،سپاس
‎یونهی بەبزە:ئاسایە من دەرۆم کارم هەیە
‎یونهی ڕۆشتە نەشتەرگەریەک کەهاتە دەرەوە روخساری شۆرد و دەستی شۆرد و روخساری شۆرد وڕۆشتە ژوورەی پشودانی پزیشکەکان و پاڵکەوت پشوبدات نەیبردە دەخولەک یونبی بەخێرای و نیگەرانی هات
‎یونبی:یونهی خێرابکە نەخۆشەکە باش نیە
‎یونهی بەنیگەرانی:چی؟بەڵام ئەو باش بو چیبوە؟
‎یونبی:نەخۆشەکە هاتوەتە هۆش خۆیدا و زۆر کەلەرەقە و دەیەوێت نەخۆشخانە جێبهێڵیت و توشی خوێن بەربون بوە
‎یونهی بەسەرسورمان:چی؟ ئەوە مێشکی لەدەست داوە؟هەر دوێنێ بوو خەریک بوو بمرێت
‎یونهی بەپەلە ڕۆشت و یونبی بەدوایدا هات وڕۆشتن بینیان جیمین بەزۆر گرتویەتی و ئەویش تورەبوە و هاوار دەکات رێگای بدەن بروات
‎جیمین بەنیگەرانی:هیونگ تکایە برینەکەت کرایەوە ئەوەندە کەلەرەق مەبە دواتر تۆلەی خۆمان دەکەینەوە
‎نامجون بەتورەی:چۆن بەرگە بگرم جیمین ئەوان یەکێک لەپیاوەکانی منیان کوشتوە ئەبێت لەناوی ببەم ئەو یەکێک بوو لەباشترین پیاوەکانم
‎یونهی:بەریزم لەسەر خۆبە ئەگەرنا تەندروستیت تێکدەچێت
‎نامجون گوێی بەهیچ کەسێک نەدا و هاواری دەکردو هەوڵیدەدا تا بروات بەڵام لەناکاو لەشوێنی خۆی وەستا وئەو وهەموو ئامادەبوانی ژوورەکە وشک بوون و سەرسام بون بەهۆی ئەوە زەلەی یونهی دای لە نامجون
‎یونهی بەتورەی:یا تۆ دوێنێ شەو لەژێر دەستی مندا لێدانی دڵت وەستا و خەریک بوو بمریت ئێستا ئەم هاتو هاوار وکەلەرقەیەت لەچیە؟پێت وایە بەمە کارێکی باش دەکەیت و خۆت بەئازا دەزانیت؟تۆ ئێستا برینێکی زۆر قوڵت هەیە و خوێنی زۆرت لەدەست داوە و لەهەرکاتێکدا بێت لەهۆش خۆت دەچیت بەهۆی دابەزینی فشاری خوێن ولەدەستدانی خوێن و ماندوی بەهێزی جەستەیت تۆ گەر برۆیت چیت پێدەکرێت بەهۆی بێهێزیت راستەوخۆ بێهۆش دەبیت و ئەوان یان تۆ دەکوژن یان کەسانی دەوروبەرت دەکوژن و زیانتان پێدەگات خۆت بەبەهێز مەزانە لەم حاڵەتتدا گەر بەهێزیش بیت ئێستا نیت تۆ برینداریت پێویستە پشوبدیت و توانای جەستەی ودەرونیت بۆبگەرێتەوە و تەندروستیت باش بێت وبیربکەیتەوە و پلان دابێنت تا بتوانیت بەبەهێزیەوە بگەرێیتەوە و بۆیان و تۆڵەبکەیتەوە نەوەک ئاوا بەلاوازی تێگەیشتیت لەقسەکانم
‎جیمین و نامجون تەواو لەبارودۆخێک بوون بەجۆرێک وشک بوو بوون و هیچیان نەدەگوت و سەیری یونهی یان دەکرد بەڵام یونبی پێدەکەنی
‎یونهی هەناسێکی هەڵکێشا:ببورە بۆڕفتارەکانم بەڵام من زۆر ماندو بووم تا رزگارت بکەم وئێستاش لەنەشتەرگەری هاتومەتە دەرەوە کەچی ئێستا ئەبێت دیسان من چارەسەرت بۆبکەم،بەرێز پاڵی بخە لەسەر لای راست تابرینەکەر پاک بکەمەوە وچارەسەری بکەم تا خراپتر نەبوە
‎جیمین بەپەشۆکاوی:ئو باشە
‎جیمین نامجونی خستە سەر لا و لەسەر داوای یونهی هەموان ڕۆشتنە دەرەوە
‎یونهی بەبێزاری وماندوی چارەسەری بۆدەکرد و نامجون سەیری دەکرد ولەخۆیەوە بزەی دەکرد و بەجوانی تێی ڕوانی لەکاتیکدا ئەو چارەسەری دەکرد وسەرقاڵ بوو ،نامجون سەیری دەکرد چاوەکانی کە گەورەبون رەنگی چاوی هەنگوینی کاڵ بوو برژانگی پر و درێژ بوو و لوتێکی بچوکی جوان و لێوێکی ئاڵ و ورد و رومەتێکی جوان و نەرم قژێکی کورتی هەبوو کەمێک لەخوار گوێی بوو پەرچەمیشی کورت بوو وە باڵایەکی بەرزی جوانی هەبوو وە جەستەیەکی لاوازی رێک وەک بڵێی جەستەی نمایشکارێک بێت نەک پزیشکێک،نامجون هەستی کرد قژی بێزاری کردوە لەنزیکی چاوی دەستی برد و لای دا بۆی ئەویش سەری بەرز کردەوە و بەشێوەیەک سەیری کرد وەک بڵێت چیە
‎نامجون بەبزە:ببورە دیسان ماندوم کردیت وە سپاس بۆ ئامۆژگاریەکەت من هەڵەشە رفتارم کرد
‎یونهی دوای ئەوەی برینەکەی بەست و دەستی سختە باخەڵی چاکەتە پزیشکیەکەی:باشە هیوادارم دیسان کارێکی هەڵەشەنەکەیت
‎نامجون:بێگومان بەقسەت دەکەم
‎پاشان ڕۆشتە دەرەوە پشوبدات
‎لەوکاتەدا
‎جیمین:خاتو یونبی
‎یونبی سەیری کرد:چۆن ناوی منت زانی؟
‎جیمین پێکەنی:لەسەڕ چاکەتی پرستاریەکەت نوسراوە
‎یونبی بەبزە:ئو راستەکەیت
‎جیمین بەبزە:ئێستا جیاوازیت لەبەیانی و بەنەرمو نیانی قسەدەکەیت و درژ نیت
‎یونبی پێکەنی و پشتە سەری خوراند:ئاە من دەکاتی ماندوی میزاجی دەبم
‎جیمین:ببورە بێزارم کردیت
‎یونبی:ئاسایە خۆشحاڵ بووم بەرێز..
‎جیمین:جیمین پارک جیمین
‎یونبی:بەریز جیمین
‎جیمین سەری بەنەخێر لەقاند:پێویست ناکات بەرەسمی قسەبکەیت تەنها بڵێ جیمین چونکە پێم وابێت زۆر یەکدەبینین بەوپێیە هیونگ زوو دەرناچێت
‎یونبی بەبزە:بەڵی وایە ئو یونهی چیبوو
‎یونهی بەماندوی بۆکسی دەدا لەشانی:تەواو بووم وە ئێستاش دەچم دەخەوم نەکەیت خەبەرم بکەیتەوە تاکاتی نان خواردن باشە
‎جیمین پێکەنی:پێم وابێت بەس کاری ئیمە ماندو کەرە
‎یونهی:ناکارەکەی ئێمەش بەپێی خۆی ماندوکەرە دەی من ڕۆشتم
‎یونبی:ئاە هەر لەئێستاوە نیگەرانم
‎جیمین بەسەرسورمان:بۆچی؟
‎یونبی بەبزە:لەکاتی ماندوی خەوی زۆر قورسە هەندێک جار لێی دەدەم تابەخەبەر بێت گەر کەسێک نەیناسێت و هەوڵی خەبەر کردنەوەی بدات وادەزانێت بێهۆش بوە
‎جیمین پێکەنی پاشان جیمین ڕۆشت بۆلای نامجون و یونبی ش ڕۆشت و خەریکی کارەکانی بوو
‎جیمین ڕۆشت و دانیشت بینی نامجون سەیری سەقفەکە دەکات و پێدەکەنێت بەپێکەنین:چیە لەسەقفەکە فیلمی کۆمیدی لێدەدرێت ومن نایبینم
‎نامجون:یا تێکدەری ساتی خۆش
‎جیمین:چیبوە ساتی خۆشی چی خۆ لەحاڵەتی دان پێدانانی خۆشەویستی نەبویت یان ماچ کردن تەنها ئەو دوو حاڵەتە ساتی خۆشن ئیتر چیە؟
‎نامجون:من بیرم دەکردەوە تۆش تێکتدا
‎جیمین بەپێکەنین:لەکەیەوە بیرکردنەوەی تۆ خۆش بووە،تۆ تەنها بیر لە کارەکەت وپلان دەکەیتەوە
‎نامجون:نەخێر بیرم لەو پزیشکە دەکردەوە باشە چۆن ئاوا لێیدام دەستی زۆر قورس بوو
‎جیمین بەپێکەنین:یەکەم کچ کەلێی دایت لەدوای دایکت
‎نامجون:یا گەمژە گاڵتەم پێدەکەیت؟
‎جیمین بەپێکەنین:بەڵام زۆر کۆمیدی بون تۆ وشک بوبویت ئەویش لەتورەی روخساری سور بوبوەوە
‎کەمێک بێدەنگ بوون وسەیری یەکدیان کرد پاشان هەردوکیان تەقینەوە ودەستیان کرد بەپێکەنین
‎نامجون بەپێکەنین:یا رێک دەتگوت ئەو کەسانەیە وا کارتۆنەکان لەکاتی تورەی روخساریان سورەبێتەوە
‎جیمین بەپێکەنین:تەنها دوکەڵەکەی کەم بوو
‎نامجون دەستی گرت بەناوقەدی:یا بەسە ئەوە ئازارم دەدات
‎جیمین:باشە تەواو بەسە بابرینەکەت نەکرێتەوە نامانەوێت زلەیەکی تر بخۆیت
‎پاشان هەردوکیان دەستیان کردەوە پێکەنین پاش تێپەری بونی سێ کاتژمێر جیمین ڕۆشتەوە و پێداویستی بۆنامجون هێناو خۆی شوشت و جلەکانی گۆری وگەرایەوە بەهەڵە بە رارەوێک ڕۆشت و سەری لێشێوا و گوێی لەدەنگێکی ناسراو بوو زانی یونبیە
‎دەرگای لادا بانگی بکات بەڵام لەجێی خۆی وەستا سەرسام بوو
‎یونبی بەبێزای دەیجوڵاند:یا یونهی هەستە تاکەی من بانگت کەم ئاە پێم وابێت تۆنی دەنگم بەهۆی تۆوە لەدەست دەدەم یا دواتر هەڵنەسی بڵێی برسیمە و هیچتان بۆمن نەهێشتە یا پیتزات بۆ ناهێلم دواتر
‎یونهی بەپەلە هەستا:چی پیتزا؟کوا کوا؟ کێ بەشەکەمی خوارد
‎یونبی دەستی کرد بەپێکەنین پاشان ئەویش کە هەستی بەخۆی کرد پێکەنی
‎یونبی بەپێکەنین:یا هەر نەبێت پیتزا توانی بەخەبەرت بێنێت دڵنیام لەداهاتو ببیت بەدایکی منداڵ ئەو منداڵانەت لەبرسا دەمرن بەهۆی خەو قورسیت
‎یونهی پێکەنی:زۆر مەڵێ بابڕۆین زۆر برسیمە زیاتریش برسیم بوە کەدەزانم خواردەنەکەمان پیتزایە
‎یونبی بەپێکەنین:باشە‌دەی بابچین ئاشقیی پیتزا
‎یونهی بەپێکەنین هەستا و ڕۆشتن بۆلای دەرگاکە بینیان جیمین پێدەکەنیت
‎یونهی بەنیگەرانی:چیبوە بارودۆخی نەخۆشەکە تێکچوە؟
‎جیمین بەپێکەنین:نانا نەخێر ون بووم بەهۆی زۆری رارەوەکان و گوێم لەدەنگی یونبی بوو هاتم تا رێنوینیم بکات بۆ ژوورەکەی جون هیونگ
‎یونهی:بێگومان دەنگە بەرزەکەی یونبی تاکە شتە لێرە
‎یونبی یەکێکی دالێی:ئەوە لەخۆت بپرسە پێم وابێت سەردانی پزیشکی قورگ دەکەم ئەوەندەی هاوار دەکەم و بانگت دەکەم و تۆش ئاگات لەدنیا نیە
‎جیمین پێکەنی:ببورن دەکرێت برۆین چونکە خواردنم بۆ هیونگ هێناوە و دەبێت پێی بدەم تا سارد نەبێتەوە
‎یونهی:خواردنەکە چیە؟
‎جیمین:ها؟دایکم سوپی بۆئامادەکردوە گوتی نەخۆشە نابێت شتی ناتەندروست بخوات
‎یونهی:شتێکی باشە چونکە خواردنی تر زیان بەتەندروستی دەگەینێت راستیان گوتوە کەسانی بەتەمەن زیرەکن لە شتی وادا بەراستی ئەوان زۆر شارەزان
‎جیمین بەبزە:دایکم پێشتر پەرستار بوە بەڵام ئێستا وازی لەکار هێناوە بەهۆی تەمەنی
‎یونهی:ئو کەوایە ئەوە بابەتەکەیە باشە دەی بۆی ببە تا بیخوات پێش ئەوەی سارد بێتەوە یونبی رێنوینی بکە بامنیش بڕۆم پیتزاکەم بخۆم
‎یونهی لەپێشەوە ڕۆشت و یونبی وجیمین پێکەنین وڕۆشتن
‎نامجون بینی جیمین پێدەکەنی کەهاتەژوورەوە:چیبوە واپێدەکەنیت؟
‎جیمین بەپێکەنین دانیشت:یونهی و یونبی زۆر کۆمیدین ئاەە گەر بروا دەکەیت یونبی داماوە بەدەنگی بەرز هاواری دەکرد ودەیجوڵاند تاخەبەری بێتەوە خەبەری نەدەبویەوە بەڵام هەر گوتی پیتزاکەت دەخۆم بەپەلە هەستا وگوتی کێ پیتزاکەمی خواردوە ئاه زۆر کۆمیدی بوو
‎نامجون پێکەنی:باشە ئەو ئاشقی پیتزایە کێیە؟
‎جیمین بەپێکەنین:هەر ئەو پزیشکەیە کە زلەیەکی دالەروخسارت یونبیش پەرستارەکەیە،دەی باسوپەکەت بدەمێ کەدایکم ئامادەی کردووە تاسارد نەبوەتەوە(لەکۆتای قسەکەی سەرقاڵی دەرکردنی خواردنەکەبوو)
‎نامجون بەبزە لەسەرخۆ و لژێر زمان:کەوایە ناوی یونهیە
.......
‎کۆتای بەشەی یەکەم

‎لەم چیرۆکە بەدواوە پارتەکان ناونیشانێکی دەبێت بەێی روداوەکانی ناوی

#my_bts_world_stories
#bts_army
#bts_bangtan
#bts_jimin_fun_kurd
#bts_kurd_army
#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now