Pt.10

454 76 0
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە,#part10
‎ناونیشان:#یەکەم_ژوان
(namjoon and yonhi s day)
‎نامجون لەپێش دەرگا وەستابوو یاری بەتاشەبەردەکانی پیش دەرگا دەکرد و شەقی لێدەدا ،سەر بەرز کردەوە کاتێک گوێی لەدەنگی دەرگا بوو داخرا و سەرسامی جوانی یونهی بوو چونکە بەراستی شاهانە بوو عەزێیەکی شیری بوو گوڵی وردی پەمەی تێدابوو چاکەتێکی کاکاوی کاڵی لەبەر بوو درێژ بوو تا سەرچۆکی بوو
‎یونهی:ببورە دواکەوتم؟
‎نامجون بەبزە:نامنیش زۆر نابێت هاتوم
‎یونهی:باشە بابچین
‎نامجون دەستی بۆدرێژ کرد ویونهی بەکەمێک دودڵی دەستی خستە ناو دەستی و بزەی کرد پاشان سەرکەوتن و ڕۆشتن و بەناوشاردا دەگەران وسەیری شوێنەگەشتیاریەکانیان دەکرد  و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد و وێنەیان دەگرت دواتر بۆنانی نیوەڕۆ ڕۆشتن بۆ رێستۆرانتێک
‎نامجون بەبزە:چی دەخۆیت؟
‎یونهی:ئمم باشە گۆشتم حەز لێیە
‎نامجون پێکەنی
‎یونهی بەسەرسورمان:چیبو؟شتێکی کۆمیدیم گوت؟
‎نامجون:نەخێر بەڵام شتێکی دیکەی هاوبەشمانم دۆزیەوە
‎یونهی بەبزە:تۆش حەزت لەگۆشتی سورە
‎نامجون:بەڵێ،بەرێزم گۆشتی سور مان بۆبهێنە
‎دوای ئەوەی نانیان خوارد لەناکاو موزیک لێدرا
‎نامجون دەستی بۆدرێژ کر:دەرفەتی سەمام پێدەبەخشیت لەگەڵت خاتونە جوانەکە؟
‎یونهی بەشەرم دەستی خستە ناو دەستی و نامجون بردی پاشان دەستەکانی خستە سەر شانی و بەهەردوو دەستی کەمەری گرت  و سەمایان کرد  نامجون زۆر بەخۆشەویستیەوە سەیری دەکرد
‎پاش سەماکردن شوێنەکەیان بەجهێشت،،ڕۆشتن بۆئەوەی بەردەوام بن لەگەران بۆئەوەی ڕۆژەکەیان تەواو بکەن  نزیکی شەو بویەوە  ونامجون دەستی گرت و بردی
‎یونهی بەسەرسورمان:نامجون بۆکوێ؟
‎نامجون:وەرە لەگەڵم شتێکی جوانت نیشانەدەم
‎یونهی بەسەرسورمان:باشە
‎نامجون بردیە بەرزایەک کە شاری سیول زۆر بەجوانی دیار بوو تێیدا و زۆر سەرنجڕاکێش بوو بەتایبەت بەهۆی ئەوەی شەو بوو
‎یونهی بەسەرسورمان:واااا زۆر جوانە !!بەراستی شاهانەیە
‎نامجون بەبزەی سەیری کرد:بەڵی زۆر زۆر جوانە
‎یونهی سەیری کرد:وا ئێرە زۆر جوانە من هەرگیز پێم نەزانی بوو تۆ چۆن ئێرەت  دۆزیەوە؟
‎نامجون بەبزە:ئێرە شوێنی تایبەتی منە لەمنداڵیمەوە کەس نازانێت هەتا جیمینیش
‎یونهی بەسەرسورمان:هەتا جیمینیش؟باشە بۆچی بەمنت نیشان دا؟
‎نامجون بەبزە سەیری شاری کرد:چونکە تۆ تایبەتیت
‎یونهی بەسەرسورمان:بۆچی من تایبەتم؟مەبەستت چیە؟
‎نامجون کەمێک سەیری کرد پاشان نزیکی بویەوە و دەستی گرت و رایکێشاوە ئامێزی ویونهی سەری سورما لەرفتارە لەناکاوەکەی نامجون یاری بەتاڵەقژەکانی کرد پاشان دەستی دالەروومەتی وبەدەستەکەی تری کەمەری گرت پاشان روخساری نزیک کردەوە تاهەناسەیان تێکەڵ بوو بەتەواوی لێوی نزیکی لێوی کردەوە ولەپێش لێوی بەلەسەخۆی
‎نامجون بەبزە:خۆشمەوێیت
‎دوای قسەکەی راستەوخۆ ماچی کرد یونهی شۆک بوو هیچ جوڵەی نەکرد بەهۆی ئەو رفتارەی نامجون نامجون پاش چەن خولەکێک لێی دوورکەوتەوە:یونهیا!
‎یونهی لەکاتێکدا هێشتا شۆک بوو:چ چی؟؟
‎نامجون بزەی کرد لەکاتێدا هەر لەهەمان بارودۆخی خۆیانبوون:ببورە لەناکاو ئەنجاممدا بەڵام لەوە زیاتر بەرگەم نەگرت چونکە من خۆشمەوییت ،من بەراستی ئاشقت بووم یونهی هیوادارم تۆش وەک من هەستت هەبێت
‎یونهی هیچی نەدەگوت پاشان لە نامجون دوورکەوتەوە  و کەمێک بیری کردەوە و نامجون بەدودڵی سەیری کرد تا بزانێت چی دەڵێت
‎یونهی بزیەکی کرد پاشان ڕۆشتە پێشی:ببورە نامجون بەڵام من ناتوانم هەستەکانت قبوڵ بکەم چونکە من تەنها وەک هاورێیەک سەیری تۆم کردوە
‎نامجون بەدڵتەنگی بزەی بۆکرد:ئاسایە ببورە بێزارم کردیت،بێگومان وەک هاورێ دەمێنینەوە
‎یونهی بەبزە:بەڵی بێگومان
‎نامجون پشتی تێکرد و سەیری شاری دەکرد بەدلتەنگی ویونهیش بەزۆر پێکەنینی خۆی راگرتبوو نامجون هەستی کرد شتێکی سەیر هەیە ولایکردەوە:شتێک بوە؟
‎یونهی بەبزە:نەخێر بۆچی؟
‎نامجون بەگومان:تۆشتێک لەمن دەشاریتەوە؟
‎یونهی:ناشتی وانیە چی بشارمەوە
‎نامجون بەگومان هاتە پێشەوە:من ئەفسەری پۆلیسم و باش دەزانم گەر راست بکەیت یان درۆ راستیەکان بڵێ
‎یونهی زیاتر خۆی پێنەگیرا و دەستی کرد بەپێکەنین
‎نامجون بەسەرسورمان:چیبوە؟ بۆ پێدەکەنیت؟نەکاتۆ؟؟تۆ گاڵتەت پێکردم؟
‎یونهی بەپێکەنین:ئاە روخساری خۆتت ببینیایە چۆنت لێهات ئاە مردم
‎نامجون دەستی گرت و نزیکی خۆی کردەوە و بەتوندی:بەڵام من ئەوجۆرە گاڵتانەم هیچ حەز لێنیە تۆ ئەوە دەزانیت؟
‎یونهی کەمێک ترسا لەرفتارەکانی بەدودڵی:ببورە
‎زۆری نەبرد نامجونیش دەستی کرد بەپێکەنین یونهی زانی تۆڵەی خۆی کردەوە بەتورەی دەستی کردبەلیدانی  ونامجون لەدەستی رایکرد و ئەویش بەدوایدا تا نامجون کەوت و یونهی کەوتە ئامێزی
‎نامجون بەدڵخۆشی:خۆشمەوێیت
‎یونهی بەشەرم وپێکەنین:منیش
‎نامجون دانیشت لەکاتێکدا یونهی هێشتا لەئامێزی بوو:دەمەوێت گوێم لێبێت
‎یونهی بەشەرم سەری کەمێک کردە خوار تا نیگا کانی نەی پەشۆکێنن:خ خۆشمەوێیت
‎نامجون پێکەنی و چەنی گرت وروخساری بەرز کردەوە و کەمێک سەیری یەکدیان کرد نامجون ماچی سەری کرد پاشان ماچی لوتی کرد پاشان ماچی لێوی کرد پاش کەمێک ئەیوش ماچی کرد  پاش چەن خولەکێک دوورکەوتەوە نێوچاوانی خستە سەر نێوچاوانی
‎نامجون:زۆرم خۆشەوییت دەزانیت؟
‎یونهی بەپێکەنین:ئەوە سێیەم جارتە دەزانم پێوییست ناکات دووبارەی کەیتەوە
‎نامجون لەئامێزی گرت:بەڵام من حەزەکەم هەزار جاری تر دوبارەی کەمەوە دەزانی چەنێکە تۆم خۆشەوێت و چەنێکە لەتۆم شاردوەتەوە
‎یونهی بەپێکەنین:بەراستی تۆماوەیەکی زۆرە منت خۆشەوێت؟
‎نامجون:بەڵێ دەتوانم بڵێم هەر لەوماوەیەی کە لەنەخۆشخانە بووم
‎یونهی بەسەرسورمان دوورکەوتەوە و دەستەکانی خستەسەرشانی لەکاتێکدا ئەو کەمەری گرتبوو:بەراستی ئەو هەموو ماوەیە؟ئەی ئەوە زوونەبوو
‎نامجون بەبزە:نەخێڕ هێشتا ئەبوو زوتر بێت
‎یونهی پێکەنی:شێتە
‎نامجون بەپێکەنین:تۆشێتت کردم
‎یونهی پێکەنی:بابچین شتێک بخۆین من برسیمە
‎نامجون بەبزە:منیش زۆر برسیمە بەڵام دەزانی حەزم لەچیە؟
‎یونهی بەسەرسورمان:چی؟
‎نامجون بەپێکەنین سەیری لێوی کرد و نزیکی بویەوە  ماچێکی لێوی کرد و دوورکەتەوە
‎نامجون بەبزە لەنزیکی لێوی:ئەمە
‎یونهی بەشەرم سەری خستە ئامیزی:یا بەسە ئیتر
‎نامجون پێکەنی:ئایگۆ خۆشەویستە شەرمنەکەم دەی بابچین
‎پاشان هەردوو قاچی گرت ویونهی ملێ نامجونی گرت تانەکەوێت بەوشێویە بەرزی کردەوە ولەئامێزی گرت
‎یونهی دەستی خستە سەر شانی بەشەرم:یا دامگرە خۆم دەرۆم
‎نامجون روخساری نزیکی روخساڕی کردەوە:بەڵام بۆچی؟من پێم خۆشە لەئامێزت بگڕم
‎یونهی بەشەرم:دامگرە نامجون
‎نامجون پێکەنی:باشە
‎دایگرت و دەستی گرت و هەردوکیان بەدڵخۆشی و بەدەم پێکەنین ڕۆشتن نانیان خواڕد دواتر ڕۆشتن بۆسینەما دواتر شەو کاتژمێر‌(10:30pm)گەرانەوە یونهی هەر لەناو ئۆتۆمبێل خەوی لێکەوت  ونامجون پێکەنی چونکە زۆر جوان و منداڵانەبوو پاشان لەئامێزی گرت وبردیەوە و بردیە ژوورەکەی و پاڵی خست و خۆشی پاڵکەوت و خستەی ئامێزی پاشان خەوت
....
(jimin and yonbi s day)
‎یونبی بینی جیمین پەیوەندی دەکات سەیری کاتی کرد بینی کاتژمێر(9:00am):ئاه دڵنیام ئێستا یونهی ڕۆشتوە.،بەڵێ جیمین
‎جیمین:خۆشەویستەکەم چیدەکات
‎یونبی بەخەواڵوی:خۆشەویستەکەت بەئارامی خەوتبوو بەڵام خۆشەویستە بێزارکەرەکەی نەیهێشت خەوەکەی تەواو بکات و پەیوەندی پێوەکرد
‎جیمین پێکەنی:خۆشەیستە تەمەڵەکەم دەی من لەپێش دەرگام مادام کۆتای حەفتەیە بابڕۆینە دەرەوە کاتێکی خۆش بەسەربەرین
‎یونبی:یا من تەمەڵ نیم بەڵکو شەو درەنگ خەوتم بەهۆی زۆری کارەوە
‎جیمین بەپێکەنین:باشە زۆر مەڵی وەرە دەرگام بۆبکەوە بابێمە ژوورەوە تاخۆتە ئامادە دەکەیت
‎یونبی بەبێزاری:باشە بۆستە
‎جیمین هەر یونبی دەرگای بۆکردەوە دەستی کرد بەپێکەنین چونکە یونبی کەمێک قژی تێک چوبو هێشتا خەواڵوو بوو جلێکی خەوی پەمەی لەبەربوو زۆر جوان و منداڵانەبوو
‎یونبی بەتورەی:یا بەچی پێدەکەنیت؟
‎جیمین رومەتەکانی گرت:ئایگوو تۆزۆر شیرین و جوانیت من تۆ دەخۆم
‎یونبی بەبێزاری دەستی لادا:یا ئازاری هەیە
‎جیمین پێکەنی و پاڵی نا بۆژوورەوە:باشە کاتمان کەمە خێرا خۆت ئامادەبکە
‎یونبی کاتێک دەرۆشتەسەرەوە:باشە زۆرم پێناچێت
‎پاش نیوکاتژمێر یونبی هاتەخوار عەزێیەکی رەساسی لەبەر بوو لەگەڵ چاکەتێکی رەساسی نەخشێنراو بەرەنگی رەش
‎ یونبی  لەپێش جیمین وەستا کە خەریک موبایل بوو:ئامادەم بابڕۆین
‎جیمین بەبزە سەیری کرد و لەشوێنی خۆی وەستا:واااا زۆر جوان بوە شازادەکەم
‎یونبی بەشەرم بزەی کرد:درەنگە بابرۆین
‎جیمین هەستا وکەمەری گرت و نزیکی  بویەوە:پێش ئەوە دەمەوێت ماچێک وەربگرم
‎یونهی بەشەرم:یا جیمین کاتی ئەوە نیە
‎جیمین قسەکەی بری بەماچێک لەسەرلێوی و ئەویش ماچی کرد
‎جیمین پێکەنینێکی خراپی کرد:چیبوو تۆ گوتت کاتمان نیە بۆچی ماچت کردم؟
‎یونبی بەشەرم:یاا جیمین
‎جیمین بەپێکەنین:باشە بابرۆین
‎پاشان ڕۆشتن بۆکافێیەک و نانی بەیانیان خوارد دواتر ڕۆشت بۆ  بەسەربردنی کاتێکی خۆش ،پاشان ڕۆشتنە دوکانێکی ئێکسسواڕات
‎یونبی بەسەرسورمان:بۆچی هاتوین بۆئێرە؟
‎جیمین بەبزە:ئێستا دەزانیت،،بەرێزم داواکاریەکەی من جێبەجێکراوە؟
‎دوکاندار:ئۆ بەرێز جیمین بەڵێ بێگومان فەرموو
‎کانتۆرێکی رەشی بچوکی خستە پێشی
‎جیمین سپاسی کرد وکارتەکەی پێدا برەپارەی پێویستی لێراکێشا و ڕۆشتنە دەرەوە
‎یونبی دەستی گرت وەستاندی:جیمین نەتگوت چیە؟
‎جیمین بەبزە لای کردەوە و هەردوو دەستی گرت:سەرەتا بابچینە شوێنێک ئەوکات پێت دەڵێم کەمێک چاوەروانی دەوێت
‎یونبی بەتورەییەکی جوان:بەڵام من ئەوەندە ئارامگرنیم جیمیناا
‎جیمین پێکەنی ورومەتی گرت:ئایگۆ زۆر شیرینیت بابڕۆین ئێستا پێت نیشان دەدەم
‎یونبی بەبێزاری وبۆڵەبۆڵ:باشە
‎ڕۆشتن بۆ پارکێکی زۆر جوان ودەگەران و کاتێکی خۆشیان بەسەربرد جیمین دەستی گرت و وەستاندی ولێی نزیک بویەوە و دەستی دا لە رومەتی
‎یونبی بەدڵخۆشی:ئێستا پێم دەڵێیت ئەوە چیە وایە؟
‎جیمین بەرفتارەمنداڵانەکەی پێکەنی:بەڵی خۆشەویستم
‎پاشان نزیکی بویەوە وماچی لێوی کرد لەگەڵ ئەوەشدا ملوانکەیەکی ئەڵماسی کردە ملی کە نەخشی ئەستێرە ومانگ بوو پێکەوە لەپشتی مانگەکە پیتی یونبی بوو لەپشتی ئەستێرەکە پیتی جیمین بوو ،کەم کەم لێی دوورکەوتەوە و یونبی بەدڵخۆشی سەیری کرد و دەستی دالەملوانەکەکەی:واا جیمین ئەوە زۆر جوانە زۆررر
‎جیمین دڵخۆش بوو کەخۆشەویستەکەی دڵخۆش کرد:تەنها لەتۆ جوانە
‎یونبی بەدڵخۆشی ماچی رومەتی کرد ولەئامیزی گرت:زۆر سپاس زۆر جوانە جیمینا
‎جیمین پێکەنی و لەئامێزی گرت:خۆشحاڵم کەبەدڵتە ئازیزەکەم
‎یونبی دورکەوتەوە سەیری ملوانکەکەی کرد:ئۆو جیمین ئەوە چیە پیتی من  وتۆی لەسەرە
‎جیمین بەبزە:بەڵێ خۆشەویستم چونکە من بەتایبەتی بۆتۆ دامەکرد داوام لێکرد لەسەر مانگەکە پیتی تۆ بێت و لەسەر ئەستێرەکە پیتی من
‎یونبی بەسەرسورمان:بۆچی بەوشێوەیە؟
‎جیمین کەمەری گرت و یاری بەقژی کرد:چونکە تۆ ئەو مانگەیت کە من وەک ئەستێرە لەگەڵتم وهەرگیز لێت دوورناکەومەوە و دەتپاریزم لەهەموو مەترسیەک
‎یونبی دڵخۆش بوو پێکەنی:زۆر زۆر جوانە سپاس جیمینا
‎جیمین بەپێکەنین:ئمم گەر بەراستی سپاسمەکەیت ماچم بکە
‎یونبی ماچی رومەتی کرد
‎جیمین:ئەوی تریش
‎یونبی پێکەنی و ئەوی تریش ماچ کرد
‎جیمین بەبزە دەستی خستە سەر دەمی:ئێرەش
‎یونبی بەشەرم:یاا جیمین
‎جیمین:واتا شایەنی ماچێک نیم؟
‎یونبی بەشەرم نزیکی بویەوە و خێرا ماچی کرد  ولاچو بەپەلە روخساری داپۆشی لەشەرمان
‎جیمین پێکەنی وتوند لەئامیزی گرت:لەخۆم خۆشترمەوێیت کچە شێتەکە
‎یونبی بەتورەیەکی منداڵانە:یا من شێت نیم
‎جیمین پێکەنی:باشە تۆ شێت نیت من شێتم
‎یونبی:بەڵام من حەزناکەم وامەڵێ تۆ بۆشێتیت؟
‎جیمین پێکەنی وبەخۆشەویستی دەستی دالەرومەتی:با من شێتبووم بەهۆی تۆوە چونکە من ئاشقێکی دێوانەم
‎یونبی بەشەرم‌ پێکەنی وروخساری شاردەوە لەئامێزی:یا جیمین بەو شێوەیە رفتار مەکە وام لێدەکەیت شەربکەم
‎جیمین پێکەنی:باشە دەی بابڕۆین خۆشەویستە شەرمنەکەم چونکە زۆر شتی تر ماوە بیکەین
‎پاشان کاتێکی خۆشیان بەسەربرد و نانی نیوەرۆیان خوارد پاشان ڕۆشتن بۆ  شاری یاری بەهۆی زۆر داواکردنی یونبی وکاتێکی زۆر خۆشیان بەسەربرد پاشان نانی ئێوارەیان خوارد،درەنگانێکی شەو  رۆشتنەوە و پێکەوە لەئامێزی یەکدیدا لەماڵ یونبی ویونهی خەوتن
....
‎بەڕۆژی دواتر بەیانی کاتژمێر(8:00am)
‎یونهی خەبەری بویەوە ونامجون بینی لەنزیکی بەدڵخۆشی کەمێک خۆی بەرز کردەوە  وماچی  رومەتی کرد پاشان یاری بەتاڵەقژەکانی کرد لەناکاو نامجون هەستا و یونهی خستە ژێری
‎نامجون بەبزە:بەیانیت باش خۆشەویستم
‎یونهی بەشەرم:نامجون دوورکەوە
‎نامجون:بەڵام ئەوە وەڵام نەبوو بۆقسەکەم گوتم بەیانیت باش
‎یونهی بەشەرم:بەیانی تۆش باش
‎نامجون پێکەنی:خۆشەویستەکەم بۆچی شەرمم لێدەکات
‎یونهی بەشەرم:نامجون تۆ زیاتڕ وام  لێدەکەیت شەرم بکەم تکایە دورکەوە
‎نامجون پێکەنی و نزیکی روخساری بویەوە:بەڵام کە بویت بەخاتو کیم هەموو بەیانیەک بەم شێوەیە دێیتە خەبەرا ئیتر شەرم لەچی دەکەیت
‎یونهی بەشەرم:نامجونااا
‎نامجون پێکەنی وخێرا ماچێکی لێوی کرد و  لاچو:من دەچم خۆمەشۆم تۆش نانی بەیانی ئامادەبکە
‎یونهی بەشەرم:باشە
‎یونهی بەخێرای رۆشتە دەرەوە لەژێر پێکەنینی نامجون لەپێشی یونبی بینی کە هیچ لەو باشتڕ نەبوو
‎یونبی بەسەسورمان:یونهیا بۆئاوا سوربویتەتەوە؟
‎یونهی بەسەرسورمان:تۆش بەهەمان شێوەیت
‎یونبی بەدڵخۆشی:نەکا ئێوە لەپەیوەندی بن؟
‎یونهی پێکەنی بەکەمێک شەرم:ئاە بەڵێ
‎یونبی:ئەوە زۆر باشە،کەوایە بۆیە ئاوا سوربوبویتەوە(لەکۆتای قسەکەی بۆکسێکی سوکی دا لەشانی)
‎یونهی:یا تۆش وابویت!!
‎یونبی بەشەرم:ئاە باسی من مەکە زۆر خراپ بوو؟
‎یونهی بەسەرسورمان:بۆچی؟
‎یونبی:راستی..
flash back
‎یونبی بەیانی خەبەری بویەوە بینی لەئامێزی جیمینە وبەدڵخۆشی پێکەنی بەڵام سور بوە لەشەرمان کاتێک بینی جیمین جلی سەرەوەی لەبەر نیە خێرا دوورکەوتەوە وروخساری داپۆشی
‎جیمین خەبەری بویەوە وسەیری کرد وپێکەنی ورایکێشاوە ئامێزی:خاتو پارک بۆچی شەرم لەبەرێز پارک دەکات
‎یونبی بەشەرم چاوی داخستبو:یا جیمین تۆبۆچی هیچت لەبەر نیە؟
‎جیمین پێکەنی:من رانەهاتوو شەوان بەجلەوە بخەوم پاشان جلەکانم زۆر بێزار کەر بوون بۆیە شەو لامدا و بەئاسودەی خەوتم
‎یونبی بەشەرم:پارک جیمین
‎جیمین بەپیکەنین:بەڵێ پارک یونبی
‎یونبی بەشەرم:یا من پارک یونبی نیم بۆچی بەردەوام کۆتای ناوی خۆت بەناوی منەوە دەنێیت؟
‎جیمین پێکەنی:چونکە تۆ لەکۆتایەکەی هەر دەبیت بەخاتو پارک بۆیە ویستم هەر لەئێستاو لەسەر ئەم شتانە رات  بێتنم
‎یونبی بەشەر ویستی دوورکەوێتەوە بەڵام جیمین وازی لێنەهێنا:یا بەرمبە بابرۆم
‎جیمین لێی نزیک بویەوە:نەک پێش ئەوەی ماچی بەیانی وەربگرم
‎پاشانی ماچی کرد و پشتەسەری گرت  وزیاتر نزیکی بویەوە یونبی سور بو لەشەرمان چونکە ئەو هەر خۆی شەرمی دەکرد لەماچکردنی و ئێستاش ماسولکەکانی بەدەرەوەیە زیاتر شەرم دەکات
‎جیمین دوورکەوتەوە وپێکەنی بەروخساری کە خەریک بوو دەتەقیەوە لەشەرمان ماچێکی رومەتی کرد:تامن خۆمەشۆم نانی بەیانی ئامادەبکە
‎یونبی چاوی نەکردەوە تا جیمین ڕۆشتە حەمام پاشان بەپەلە هەستا وڕۆشتە دەرەوە ویونهی بینی هاتەدەرەوە لەژوورکەی
end.
‎یونهی بەسەرسورمان لەکاتێکدا خەریکی نانی بەیانی بوون:یا ئەوە بەراستیتە؟
‎یونبی بەشەرم:ئاە بەڵێ زۆر خراپ توش بووم بەهۆیەوە بەردەوام وام لێدەکات سورببمەوە لەشەرمان
‎یونهی بەدودڵی رویکردەوەخواردنەکە:من لەتۆباشتر نیم بۆیە  دڵی خۆت تەنگ مەکە
‎یونبی سەیرێکی کرد ئەویش بەهەمان شێوە پاشان هەردوکیان تەقینەوە وپێکەنین
‎نامجون وجیمین  هاتنە خوار وسەیریان سورما لە پێکەنینەکەیان
‎جیمین:چیبوە؟بۆئاوا پێدەکەنن؟
‎یونبی و یونهی راچەڵەکین:ئااااە راچەڵەکیم
‎نامجون بەگومان:چیبوە؟بۆچی پەشۆکان بەبینینمان
‎جیمین بەگومان:ئێوە شتێکمان لێدەشارنەوە؟
‎یونبی ویونهی بەپەشوکاوی و بەپەلە:نەخێر نەخێر شتی وانیە
‎جیمین بەگومان:ئاوا؟؟باشە
‎نامجون بەگومان:من هێشتا گومانم هەیە بەڵام کێشەیەک نیە
‎پاشان هەمویان دانیشتن و بەدڵخۆشی نانی بەیانیان خوارد....
........
2066 word

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now