Pt.3

605 95 17
                                    

Enja westm shte blem yakam jar hata am parta postm krd bi peshtr lawanaya handektan bene betan bas dway awa krdma private wa away la face book la naw groupek bet azani lawesh chirok post akam boya away benewete nayat blle awa chiroke wam benewa la face book am chirokanay lera poste akam lawesh posti akam😊Chiroka ka har he xoma boya nalen henawta enja shte tr agar b. Dlltan nia ke chiroke xosh azani englize mn zor azanm ballam nazanm ewa chitan badlla agar am chirokanay mntan badll nia chiroke km bo bnirn almani yan englize yan arbi be tarjumay akam bo kurdi botan post akam enja bas awana zmana azanm boya hich zmanike kam bo manern😂💔❤️e
#خۆشەویستی_شاراوە,#part3
ناونیشان:#بینینی_دڵخۆشمەکات
‏#mochi_wirter
یونهی بەپەشۆکاوی دای لەدەرگای ژوورەکەی مامۆستا کیم وڕۆشتە ژوورەوە
مامۆستا کیم:لەکوێ بویت؟
یونهی بەپەشۆکاوی:ببورە مامۆستا خەوم لێکەوتبوو مۆبایلەکەشم لەسەر بێدەنگ بوو
مامۆستا کیم بەتورەی:چۆن دەکرێت بخەویت لەکاتێکدا ئێمە کاری گرنگمان هەیە و نەخۆشەکانت پێویستیان بەچارەسەرە
یونهی بەشپرزی سەری کردە خوار:ببورە مامۆستا من هەڵە بووم جارێکی تر دوبارە نابێتەوە
مامۆستا کیم بەبێزاری:جارێکی تر هەڵەی وادوبارە نەبێتەوە ئێستاش بڕۆ خەریکی کارەکانت بە
یونهی سەری دانواند:دیسان ببورە،لەسەر ئزنت
یونهی بەپەلە ڕۆشتە دەرەوە وبەبێزاری ڕۆشت بۆلای کارەکانی و قژی تێکدا و لەپێش خۆیەوە بۆڵە بۆڵی دەکردو ئاگای لەوەنەبوو کە سەیری دەکرد وپێدەکەنی
نامجون بەپێکەنین:دیارە بەخراپی سەرزەنشتی کردویت؟
یونهی لایکردەوە و بەردەوام بوو لەڕۆشتن لەکاتێکدا ئەو لەپاڵی ڕێیدەکرد:ئا تورە بوو لێم و مافی خۆی بوو من هەڵەبووم نەدەبوو بخەوم
نامجون:بەڵام ئەو زۆر دڵرەقە تۆ ماندوبویت؟
یونهی:ئەو لەگەڵ هەموان وایە پاشان تەنها من نیم هەموو پزیشک و پەرستارەکانیش ماندون و نەخەوتون هەتا مامۆستا کیم خۆشی
نامجون:هیچ نەبێت بەباشی تێپەری
یونهی:ئاە بەڵێ بەڵام حەز ناکەم هەڵەم لێببینێت چونکە ئەو پێشەنگی منە پێم خۆشە هەمیشە جێگای شانازی بم
نامجون دەستی خستە سەر شانی:کێشەیەک نیە بۆ جاری داهاتو هەمان هەڵە دووبارە مەکەوە
یونهی بەبێزاری لایکردەوە:یا وەک بڵێی من بەمەبەست وام کردبێت بیرت نەچێت ئەوە تۆبویت موبایلەکەمت خستبوە بێدەنگی من چیم بکردایە
نامجون بەپێکەنین پێشی کەوت:تەنانەت گەر نەم خستایەتە بێدەنگی تۆ هەر هەڵنەدەسایت تۆ خۆت خەوت زۆر قورسە پاشان تۆ ماندوبویت هەر بەخەبەر نەدەهاتیت
یونهی بەبێزاری:یا
نامجون:بڕۆ خەریکی کارەکەت بە بادیسان سەرزەنشتت نەکات
یونهی بەبێزاری ڕۆشت بۆسەر کارەکەی وئەویش ڕۆشتە دەڕەوە بۆ باخچەکە بۆئەوەی هەوایەکی پاک هەڵمژێت و جیمین پەیوەندی پێوەکرد
نامجون:بەڵێ؟
جیمین:هیونگ لەژوورەکەت نیت لەکوێیت؟
نامجون:لەباخچەکەم
جیمین:باشە هاتم
پاش کەمێک ڕۆشت بۆلای ودەستیان کرد بەگفتوگۆکردن لەسەر کارەکانیان چونکە جیمین لەکۆبونەوەیەکی گرنگ بوو
یونهی ویونبیش خەریکی کارەکانیان بوون نامجون زۆر چاوەرێی کرد بەڵام یونهی نەهات بۆلای بۆیە خۆی رۆشت بۆلای بەدوایدا گەرا و بینی لە ژووری پزیشکانە
نامجون:من لەکەیەوە چاوەرێی تۆم کەچی تۆش لێرە دانیشتویت؟
یونهی لایکردەوە:تۆ لێرە چیدەکەیت؟
نامجون:بۆچی نەهاتیت بۆ ئەوەی سەیری برینەکەم بکەیت؟
یونهی بەبێزاری:برینەکەت ئێستا زۆر سەخت نیە چونکە پێنج ڕۆژ تێپەریە بۆیە باپەرستارەکە بۆت چاککات
نامجون:بەڵام من پێم خۆشە تۆبیکەیت پاشان ئێمە کتێبەکەمان تەواو نەکردوە
یونهی:یا من زۆر ماندوم و کاتی کتێب خوێندنەوەم نیە
نامجون:کێشە نیە تۆ برینەکەم چارەسەر بکە پاشان من کتێبەکە دەخوێنمەوە و تۆش گوێبگرە
یونهی:ئمم باشە دەی وەرە پاڵکەوە بابرینەکەت بۆپاکک بەکەمەوە
نامجون لەسەر جێگاکە پاڵکەوت و ئەویش خەریکی برینەکەی بوو پاکی کردەوە و دیسان بۆی پێچایەوە و دەستی خستە باخەڵی
یونهی:تەواو ....چی بوە واسەیرم دەکەیت؟
نامجون پێکەنی:تۆ لەکاتی کارکردن زۆر جوان دەبیت بۆیە حەزدەکەم تۆ بۆم چارەسەربکەیت
یونهی کەمێک شەرم دایگرت و ویستی بابەتەکە بگۆرێت بۆیە لەسەر کورسیەکە دانیشت:باشە دەی کتێبەکە بخوێنەوە
نامجون:باشە
نامجون دەستی کرد بەخوێندنەوەی کتێبەکەو ڕۆشتە چیرۆکەکەوە و بێئاگابوو لەوەی سەیری دەکرد پاش کاتژمێرێک هەردوکیان خەویان لێکەوت
یونبی هاتەژوورەوە وبینی نامجون لەسەر جێگاکە خەوتوە ویونهی لەسەر کورسیەکە خەوتوە
یونبی بەبزە:زۆر جوانن
یونبی ڕۆشتە دەرەوە و لەرێگا جیمینی بینی لەژووڕەکەی نامجون هاتە دەرەوە
یونبی:نامجون لەگەڵ یونهی دایە لە ژووری پزیشکان و هەردوکیان خەویان لێکەوتوە
جیمین لایکردەوە:ئو بەڕاست؟ئاە باشە کارت هەیە؟
یونبی پێکەنی چونکە زانی پرسیارەکەی بۆچیە:نەخێر بابچین بۆباخچەکە
جیمین پێکەنی چونکە لەمەبەستەکەی تێگەشت:بابچین
پاشان پێکەوە ڕۆشتن ولەباخچەکە دانیشتن
جیمین:ئمم باشە پێت چۆنە زیاتر یەکدی بناسین؟
یونبی بەبزە:خۆشحاڵەبم،من چا یونبی م تەمەنم 23ساڵە و وەک خۆت دەزانی پەرستارم وە لەگەڵ یونهی لەیەک ماڵ دەژین و هاوڕێین و زۆربەی کات لەنەخۆشخانە بەسەردەبەین و ئەوە هەموشتێک بو لەسەرم
جیمین:ئەوە هەموو شتێک بوو؟باشە ئەی دایک و باوکت تۆکەست نیە؟
یونبی پێکەنی:نابەوشێوەیە نیە دایک و باوکم لە دانجو دەژین و من لێرە لەگەڵ یونهی دەژیم
جیمین:ئاا کەوایە ئەویش بەهەمان شێوەیە
یونبی بەکەمێک بێتاقەتی:نا یونبی ماوەی پێنج ساڵ پێش ئێستا باوکی مردوەو وە بەمنداڵیش دایکی لەدەست داوە
جیمین:بەداخەوەم
یونبی بەبزە:باشە باسی خۆتم بۆبکە
جیمین بەبزە لایکردەوە:من هەر لەتەمەنی هەژدە ساڵێ ڕۆشتمە بەشی پۆلیسی و لەلایەن دەزگایەکی تایبەت ڕاهێنانمان پێکراوە و سەر بە دەستەی 007ین لە دەزگای (SIS) کە باشترین دەستەیە و ماوەی سێ ساڵ زۆر بەسەختی راهێنانمان کردوە وە ئێستا من ئەفسەرێکی پۆلیسم وسەرۆک بەشەکەمان نامجون هیونگە من و ئەو پێکەوە لەبەنکەی پۆلیسی سیول کارەکەین ئێمە حەوت کەس بووین کە لەژێر دەستی سەرۆک لی چۆل بوین دابەش بوین من و نامجون هیونگ لە سیول،یونگی هیونگ و تای لە دایجۆ وە کوک وجین هیونگ و هوسوک هیونگ لە بوسان،ئەوە زۆر بۆمان سەخت بوو کەئاوا دابەش بین بەڵام رێگایەکی ترمان نەبوو بەڵام نامجون هیونگ کار لەسەر ئەوە دەکات کە پێک بێینەوە وەک گروپێک کاربکەین وەسەبارەت بەخێزانەکەشم لەتەمەنی دەساڵیمدا دایک وباوکم جیابونەوە باوکم ڕۆشت بۆ ئەمریکا بەڵام من رازی نەبووم لەگەڵی بڕۆم بۆیە لەلای دایکم مامەوە و ئێستاش پێکەوە لەسیول دەژین
یونبی بەپەرۆشی:ژیانێکی زۆر سەرنجراکێشت هەیە
جیمین پێکەنی:بەورادەیەش نیە
یونبی:بەڵام007چیە؟
جیمین پێکەنی وسەیری ئاسمانی کرد:گروپەکان دابەش دەبن بەسەر چەند دەستەیەک کە لە 001دەست پێدەکات تا0010 و ئێمە 007ین
یونبی:باشە ئەوە واتای ئەوەی ئێوە لەریزبەندی حەوتەمن؟بەڵام تۆ گوتت ئێمە باشترنین
جیمین پێکەنی:ناپەیوەندی بەوەوە نیە راستت گوت ئێمە ریزەبەندی حەوتەمین بەڵام ئەوە واتای ئەوەنیە کە بۆزیرەکی و بەتوانای و شارەزای حەوتەم بین چونکە مەبەست لەم ریزبەندیە ئەوەیە کە ئێمە حەوتەمین دەستەین کەلەلایەن‌ ئەم دەزگایە دروست کراوە و باشترین وبەهێز ترین شارەزاترینین وە دەستی حەوت کەس حەوت کەس دەبێتە گروپ و کەسێک دەبێتە سەرۆکیان وە گروپەکەمان بەهۆی سەرۆکی لی چۆی باشترین 007ەچونکە زۆر توندە لەکارەکەی وهیچ بەزەی نیە
یونبی بەتێگەشتن:ئاااا تێگەشتم وەک مامۆستا کیم
جیمین پێکەنی:بەڵێ
پاش برێکی زۆر گفتوگۆ جیمین ڕۆشتەوە ماڵەوە ویونبیش ڕۆشت بخەوێت،بەڕۆژی دواتر یونهی بەخەبەر هات و ڕۆشت روخساری شوشت ودانی شوشت وڕۆشت دەرەوە نەیزانی شەونامجون لێرە بوە چونکە نامجون پێش ئەو هەستا و ڕۆشتەوە ژوورەکەی
یونهی کاتژمێر(3:00pm) لەگەڵ مامۆستا کیم نەشتەرگەریەکی گرنگیان هەبوو کە یونهی زۆر پەشۆکاو بوو بەهۆیەوە وە ئەم پەشۆکاویەشی هیچ هاوکاری نەکرد بەڵکو توشی کێشەی کرد بەهۆی گرنگی ئەو ڕۆژەی تێیدابوو
مامۆستا کیم بەتورەی:یونهی ئەوە تۆچیەکەیت چۆنەبێت هەڵەبکەیت تۆ بەم شێوەیە ژیانی نەخۆشەکە دەخەیتە مەترسیەوە
یونهی بەپەشۆکاوی:ببورە مامۆستا
بەردەوام بوو لەنەشتەرگەریەکە بەڵام مامۆستا کیم دەستی گرت
مامۆستا کیم زانی هۆکاری شپرزیەکەی چیە بۆیە وەستاندی :خۆم تەواوی دەکەم بڕۆ دەرەوە
یونهی بەدڵتەنگی و پەشۆکاوی:ببورە مامۆستا تکایە رێگەم بە نەشتەرگەریەکە تەواو بکەم
مامۆستا کیم کەمێک ڕەق بوو لەگەڵی:یونهی لێڕە بڕۆ دەرەوە تۆ بەم شێوەیە ژیانی نەخۆشەکە لەناودەبەیت و دەمرێت بڕۆ دەرەوە پزیشک کانگ بەردەوام دەبێت
یونهی ڕۆشتە دەرەوە وخێرا ڕۆشتە باخچەکە
نامجون سەیری لێهات کە یونهی بینی بەپەلە رایکردە باخچەکە کاتێک لەژوورەکەی بەرامبەر پەنجەرەکە وەستابوو خێڕا ڕۆشت بۆلای
یونهی پاڵیدابویەوە دارێک و دانیشت بوو سەری خستبوە ئامێزی لەناکاو هەستی کرد بەدەستێک کرد لەسەر شانی
نامجون بەنیگەرانی:تۆباشیت؟
یونهی سەری بەرز کردەوە وسەیری کرد و هیچی نەگوت
نامجون فرمێسکەکانی بینی ودیسان پرسی:شتێک بوە؟بۆچی دەگریت چی رویداوە؟
یونهی زیاتر بەرگەی نەگرت و دیسان دەستی کردەوە بەگریان بەڵام ئەم جارە بەدەنگی بەرز دەگریا و نامجون نەیزانی چیبکات بۆیە خێرا لەئامێزی گرت یونهی رەتینەکردەوە و توندتر لەئامێزی گرت و زۆر گریا پاش تێپەر بوونی ماوەیەک ئارام بویەوە بەڵام هەستی بەئارامی زۆر دەکرد لەئامیزی بۆیە لانەچو نامجون لەسەر خۆ دوری خستەوە کاتێک هەستی کرد ئارام بوەتەوە
نامجون بەنیگەرانی دەستی گرت:تۆباشیت؟چی رویداوە گەر کێشەیەکت هەیە ئامادەم گوێت بۆبگرم
یونهی سەیری چاوەکانی کرد و هەستی بەراستگۆی و پارێزراوی کرد پاشان دیسان پاڵی داوە دارەکەوە وئەویش لەپاڵی دانیشت
یونهی:مامۆستا کیم لەژووری نەشتەرگەری دەری کردم
نامجون بەنیگەرانی:بەڵام بۆچی خۆ تۆ زۆر زیرەکیت؟
یونهی بەدڵتەنگی:چونکە زۆر پەشۆکاو بووم
نامجون:بۆچی؟
یونهی بەدڵتەنگی سەیرێکی ئاسمانی کرد:چونکە چونکە من...
نامجون قسەکەی بری و دەستی گرت:لەسەر خۆبە و بەئارامی قسەبکە
یونهی سەیرێکی کرد و بەدڵتەنگی:ب باوکم
نامجون بەنیگەرانی رومەتی گرت وسەری بەرز کردەوە:باوکت چی؟
یونهی بەدڵتەنگی:ئەمڕۆ ساڵیادی مردنی باوکمە
نامجون هەستی بەدڵتەنگی کرد بۆی و خێرا لەئامێزی گرت تا وای لێبکات هەست بەئارامی بکات و ئەویش توند دەستی گرت بەقەمیسەکەی
نامجون:دەزانی گەر باوکت ئاوا بەلاوازی بتبینێت دڵتەنگە بێت نابێت تۆئاوا بگریەیت
یونهی:بەڵام من زۆربیری ئەو ودایکم کردوە من بێزار بووم لەم تەنهایەم بۆچی ئەبێت من ئەم هەموو ئازارە بچێژم
نامجون دەستی هێنا بەسەریدا بەسۆزەوە:وامەڵی تۆ بەتەنها نیت من لەلاتم ئەی من هاورێی تۆ نیم؟بەڵێن بێت لەئەمڕۆ بەدواوە رێگانەدەم کە تۆ دڵتەنگ بیت لەم ڕۆژەت وهەمیشە لەگەڵت بم دەی ئێستاش ئارام ببەوە
یونهی لێی دوورکەوتەوە:سپاس ،سپاس بۆبونت
نامجون فرمێسکەکانی سری بەدەستەکانی و بەبزە:کەوایە ئیتر مەگری من حەزناکەم گریانت ببینم
یونهی شەرم دایگرت:باشە
نامجون بەبزەیەکی بۆکرد
بۆماوەیەکی زۆر لەباخچەکە پێکەوە دانیشتن و دواتر ڕۆشتن و نانیان پێکەوە خوارد و دواتر‌ شەو کتێبەکەیان پێکەوە تەواو کرد بەو شێوەیە ڕۆژەکەیان تەواو کرد بەڕۆژی دواتر کاتژمێر(8:00am)
یونهی:لەکۆتایدا دەڕۆیت
نامجون بەبزە:بەڵێ بەڵام ئەوە رێگر نابێت لەپێش هاوڕێیەتیەکەمان وایە؟
یونهی بەبزە:بێگومان
جیمین:هیونگ شتەکانم کۆکرەوە بابڕۆین
یونهی:خوات لەگەڵ
نامجون:جیمین تۆبڕۆ ئێستا دێم
جیمین:باشە لەئۆتۆمبێلەکە چاوەرێتم
یونهی بەسەرسورمان:شتێکت ویست؟
نامجون:بەڵێ موبایلەکەت
یونهی بەسەرسورمان:موبایلەکەی من ؟بۆچی؟
نامجون:تۆ بمدەیە
یونهی بەسەرسورمان دایپێی:ئەوەتا
نامجون پەیوەندی بەژمارەکەی خۆی کرد:ئاوا باشە بالەپەیوەندی بین
یونهی پێکەنی:کەوایە دەتبینمەوە
نامجون بەدەستی قژی تێکدا:دەتبینمەوە بەڵام لەدەرەوەی نەخۆشخانە
یونهی پێکەنی:باشە خوات لەگەڵ
نامجون:خوات لەگەڵ
لەوکاتەدا جیمین کەڕۆشتە دەرەوە یونبی بینی
جیمین:سڵاو
یونبی بەبزە:سڵاو،دیارە دەڕۆن؟
جیمین بەبزە:بەڵێ
یونبی بەبزە:لەو ماوەیەی لێرە بویت کاتێکی خۆشمان بەسەر برد سپاس بۆ هەموشتێک(لەکۆتای قسەکەی خۆی دانواند و پشتی تێکرد بروات)
جیمین لەپشتەوە لەئامێزی گرت و سەری خستە سەر شانی و موبایلەکەی لێوەرگرت وپەیوەندی بەژمارەکەی خۆی کڕد
جیمین بەبزە:ئێرە کۆتای نیە نابێت بڵێیت خوات لەگەڵ دەبێیت بڵێیت کاتێکی تر دەتبینم چونکە من هاورێیەتی تۆ لەدەست نادەم ئێستاش کاتێکی خۆش
جیمین لێی دورکەوتەوە و ڕۆشت بۆدەرەوەی نەخۆشخانە لەکاتێکدا پێکەنین لەسەر لێوەکانی بوو دڵخۆش بوو کەئاوا نزیکی بوو بەڵام بارودۆخەکە لەلای یونبی هیچ باش نەبوو بەڵکو لەوساتەی نزیکی بویەوە و هەناسەی دای لەملی و هەستی بەئامێزە گەرمەکەی کرد سور بوە لەشەرمان و سەڕخۆش بوو بوو لەجێی خۆی نەدە جوڵا وەک بڵێیت کات وەستابێت،یونهی هات بۆلای و لە بێدەنگیەکەی سەری سورما لەپێش چاوی دەستی جوڵاند
یونبی بەئاگا هات:چیە چیبو؟
یونهی بەسەرسورمان دەستی خستە باخەڵی:چیبوە؟بۆ ئاوا وشک بویت؟شتێکت لێبەسەر هات؟
یونبی کەکەوتە بیری سور بوە لەشەرمان و خێرا قسەی کرد:نامن تەنها خەیاڵ بردبومیەوە من دەبێت بڕۆم کارم هەیە
یونهی سەیرێکی کرد:سەیرە
نامجون سەرکەوت:چیبوە دڵخۆش دیاریت؟
جیمین بەبزە رویتێکرد و دیسان رویکردەوە پێش خۆی:شتێکی وانیە بابڕۆین
‏(najoon pov)پاش تێپەر بوونی حەفتەیەک تەنها جار جار بە نامە گفتوگۆمان دەکرد بۆیە بریارم دا سەردانی بکەم لە نەخۆشخانە و ڕۆشتم بۆلای هەموو دڵخۆشی و پەرۆشیەکەم ڕۆشت کە گەیشتمە پێش نەخۆشخانە و یونهیم بینی بەبارمتە لەلایەن کەسێکەوە برا و پێوە دیار بوو کەنەخۆشێک بوو و وینهیش پێوە دیار بووکە زۆر زۆر ترساوە
‏(namjoon end pov)
......
کۆتای بەشی سێ

‏#my_bts_world_stories
‏#bts_army
‏#bts_bangtan
‏#bts_jimin_fun_kurd
‏#bts_kurd_army
‏#kim_nam_joon_kim_seok_jin_min_yoongi_jong_hosok_park_jimin_kim_taehyung_jung_jongkook_bts_7

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now