Pt.8

464 74 1
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە,#part8
‎ناونیشان:#ژیان_و_مردن
‎جیمین زۆر بەخێرای لێی دەخوری کە فرمێسکی چاوی نەیدەویست بوەستێت دوای ئەوەی دڵنیابویەوە کە یونبی و دایکی شتێک یان لێبەسەرهاتوە و نامجون لەترس و نیگەرانی نەیدەزانی چیبکات  وبەردەوام هەوڵیدەدا جیمین ئارام بکاتەوە
‎جیمین بەپەلە ڕایکردە ماڵ و بەهاوار:دایکە؟؟ یونبی؟
‎جیمین ڕۆشتە پێشەوە و کەوتە سەر چۆک  وهەمو جەستەی دەلەرزی لەترسان:دایکە؟؟دایکە تۆباشیت؟
‎نامجون بەپەلە هات:پورێ ؟؟جیمین نیگەران مەبە پەیوەندیم بە پۆلیس  و ئەمبوڵانس کردوە لەرێگادان
‎نامجون پێش جیمین کەوت و ڕۆشتە ژوورەوە بۆسەرەوە و لەشوێن خۆی وشک بوو هیچی بۆنەکرا  وبیری دەکردەوە جیمین گەر تەنها  دایکی  بەبێهۆشی بینی ئاوای لێهات ئەم دیمەنە ببینێت چی ڕوودەدات
‎جیمین دایکی لەسەر جێگاکە دانا دوای ئەوەی دڵنیابوو زۆر مەترسی لەسەر نیە و بەپەلە رایکردە سەرەوە سەیری لێهات نامجون لەشوێنی خۆی وەستاوە بەرامبەر ژوورەکەی یونهی:هیونگ چیبوە؟
‎نامجون بەدودڵی ڕۆشتە پێشەوە و دەستی جیمینی گرت:جیمین بۆچی  بۆچی پورمت بەجێ هێشت؟
‎جیمین بەترس ودودڵی :هیونگ چی رویداوە؟؟بۆچی پەشۆکاویت؟
‎نامجون بەپەشۆکاوی و نیگەرانی:جیمین پێت دەڵێم لێرە بڕۆ!
‎جیمین زانی شتێکی خراپ بوە بەهەموو هێزو توانای نامجونی دوور خستەوە ورایکردە ژوورەکە و لەشوێنی خۆی وشک بوو وەک بڵێی کات وەستێندرا وتەنها جیمینی لێبوو ڕۆشتە پێشەوە و لەسەرخۆ دانەوی و بەلەرزین دەستی دالەروومەتی فرمێسکەکانی دیسان رێگای خۆی گرت .. پاشان هەموو جەستەی خستە ئامێزی
‎جیمین بەگریان و ترس:ی یونبی؟یونبی تۆ گوێت لێمە ؟؟یونبی؟؟؟ یونبی!!!!!(لەکۆتای قسەکەی هاواری کرد و توند لەئامێزی گرت بەدەم گریان)
....flash back...
‎خاتو پارک:هاتم لەسەرخۆبە
‎دەرگای لاداو چەند کەسێک هاتە ژوورەوە ویستی رێگریان لێبکات بەڵام لێیاندا و سەری دای لەدیوارەکە و بێهۆش بوو بەخێرای ڕۆشتنە ژوورە بۆ ژوورەکەی یونهی چونکە ئەو کارەباچیە پیاوی خۆیان بوو پێی گوتبو کە کامە ژووری یونهیە
‎یونهی سەری سورما دەرگا بەخێرای  لادرا:یا یونبیا....ئێوە کێن؟
‎کەسەکە بەپێکەنینی خراپ:ئێمە خەونی ناخۆشی تۆین!
‎کەسەکە بەزۆر هات یونهی ببات و ئەویش بەرهەڵستی دەکرد تا یونبی هات ژوورەکە و موبایلەکەی لێکەوت کاتێک  بینی هەوڵەدەن یونهی ببەن
‎یونبی هەوڵیدەدا کەسەکە لەیونهی دوورخاتەوە:یا دوورکەوە گەمژە وازی لێبێنە
‎کەسەکە پاڵی نا بەڵام یونبی هەر وازی نەهێناو گۆزیەکی دالەسەری کەسەکە
‎ کەسەکە بەتورەی سەیرێکی کرد ویونهی داوە دەستی پیاوەکەی و ڕۆشتە پێشەوە لە یونبی:نەم ویست کچێکی جوانی وەک تۆئازار بدەم چونکە من بەس ئەم کچەم ئەوێت بەڵام خۆت ویستت (لەکۆتای قسەکەی چەقوی کرد بەسکی یونبی دا)
‎یونهی کەبینی یونبی کەوت و خوێنی لێدەڕۆشت بۆی دەرکەوت بریندار کراوە بەهاوار و گریان:یونبی ...نانەخێر تکایە...
...back...
‎نامجون فرمێسکێک بەچاوی هاتە  خوار بۆ بارودۆخی هاورێکەی و یونبی:لەسەرخۆبە جیمین ئەو هیچی لێنایەت
‎جیمین هیچی بۆنەدەگوترا دوای ئەوەی  خۆشەویستەکەی لەناو خوێندا بینی،ئەمبوڵانس هات وخاتو پارک ویونبی بران بۆنەخۆشخانە و جیمین لەپێش ژووری نەشتەرگەری وەستابوو چاوەرێی هەواڵێکی پزیشکی دەکرد و وەک شێتی لێهاتبوو و چاو سور بوبویەوە و ئارەقێکی زۆری کردبوو و زۆر پەشۆکاو و دودڵ بوو و بەردەوام هاتو چۆی بوو
‎نامجون دەستی خستە سەر شانی:پورێ ئێستا باشە و بردیانە ژووری ئاسای
‎جیمین سەری بەبەڵێ لەقاند و دیسان رووی وەرگێرا بۆلای ژوورەکە ماوەی دوو کاتژمێر تێپەری و پزیشک هاتە دەرەوە
‎جیمین بەپەلە ڕۆشتە پێشەوە:تکایە پێم بڵێ ئەو باشە؟
‎مامۆستا کیم بەنیگەرانی و بەبێهیوای:بەداخەوە برینەکەی زۆر قول بوە و خوێنێکی زۆری لەدەست داوە وە مەترسی لەسەر ژیانیەتی تەنها لەسەرمانە چاوەرێ بکەین زندو بمێنێت وە جارێکیش دڵی لەلێدان وەستا وئەوەش زیاتر بێهێزی کردوە‌ تەنها لەسەرمانە چاوەرێ بین،لەسەڕخۆبە کورم ئەو باشە بێت
‎جیمین دوای ئەوانەی لە مامۆستا کیم گوێی لێبوو هەموو دنیا لەپێش چاوی تێک چوو بەرچاوی ناڕون بوو بەهۆی ئەو فرمێسکانەی لەناو چاوی قەتیس بوون و هەستی بەدەوروبەرەکەی نەدەکرد و لەدوای ئەو چەند وشەیەی مامۆستا کیم ئاگای لەهیچ نەما نامجون شانی گرتبوو دەیجوڵاند و پێی دەگوت ئارام بیتەوە بەڵام ئەو هیچ کاڕدانەوەیەکی نەبوو سەیری بۆشای دەکرد وەک بڵێی لەهەراکاتێدا بێت لەهۆش دەچێت
‎نامجون بەتورەی بۆکسێکی لێدا وجیمین  کەوتە سەر زەوی و خوێن لەدەمی هات
‎نامجون کەوتە سەرید و یەقەی گرت:یاپارک جیمین وەرەوە هۆش خۆت تۆ نابێت ئاوا لاواز بیت دەزانم زۆر سەختە بۆت  دەزانم ئازار دەچێژی بەڵام دەبێت بەهێز بیت تا بتوانین تۆڵەی یونبیان لێبکەینەوە وە یونهیش هێشتا لای ئەو کەسانەیە دەبێت رزگاری بکەین ...خۆت لەبیر مەکە تۆ ئەفسەر پارک جیمینیت تۆ تارمایت وەرەوە سەرخۆت
‎جیمین بەتورەی بۆکسێکی لێدا و هەستا هاواری کرد:چیم پێدەکرێ پێم بڵێ چیم پێدەکرێت ئەونەفرەتیانە کامێرای چاودێریەکانیان سوتاندوە و یونبیش دیار نیە کەی هەڵەسێت چۆن بزانم ئەوانە کێن و لەکوێن؟
‎نامجون هەستا:دایکت چی؟؟
‎جیمین کەمیک بیری کردەوە:بەڵام کەسمان شارەزانیە لەو بوارە
‎نامجون دەستی خستە سەر شانی:لەسەر خۆبە تای پەیوەندی کرد لەگەڵ هاورێیانی تر بەرێوەن بۆئێرە و ئەو کارە دەدەینە دەستی یونگی هیونگ ئەو خۆی دەزانێت چی دەکات
‎جیمین بەماندوی و دودڵی دەستی خستە ناو قژی:هیوادارم
‎پاشان دانیشتن بوون مامۆستا کیم هات
‎جیمین بەنیگەرانی هەستا:شتێک بوەیونبی باشە؟
‎مامۆستا کیم دەستی خستە سەر شانی:لەسەرخۆبە باشە،،دەزانم تۆ دەتەوێت بیبینیت ئێستا دەتوانیت بچیت  ولە پەنجەرەکەوە بیبینیت
‎جیمین بەپەل ڕۆشت:سپاس
‎مامۆستاکیم لەپاڵ نامجون دانیشت:یونهی هەواڵی هەیە؟
‎نامجون سەری بەنەخێر لەقاند و دەستی تێکەڵ کردبوو پاشانبەهەردوو دەستی قژی تێکدا:زۆر دەترسم شتێکی لێبێت
‎مامۆستا کیم:لەسەر خۆبە من متمانەم پێتانە ..بەڵام تکایە  بەسەلامەتی بیهێنەوە بۆمان چونکە ئەو ئەمانەتی هاورێکەمە..
‎نامجون سەری بەبەڵێ لەقاند ومامۆستا کیم ڕۆشت
‎نامجون پاڵی دایەوە و سەری دالە دیوارەکە و چاوەکانی داخست وهەناسێکی هەڵکیشا بەماندوی و بیری لە یونهی دەکردەوە ئەبێت ئێستا چۆن بێت و چیبکات؟ئەو بەڵێنی پێدا بیپارێزێت بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر پاشان بەبێئگای فرمێسک بەچاوەکانی هاتە خوار ترس ونیگەڕانی دڵی داگرتبوو و خەمی ئەو ئافرەتەی بوو کە دڵ و مێشکی  داگیر کردبوو
...
‎جیمین بەگریان دەستی دا لە جامەکە و سەیری یونبی کرد کە ئەو هەموو ئامێرەی لێ بەسترابوو:بمبورە زۆر بمبورە تۆم نەپاراست ...من شایەنی تۆ نیم ...شایەنی خۆشەویستیت نیم ...بمبورە یونبی
....
‎نامجون بەو بارودۆخەی خۆی بوو هەستی کرد دەستێک خرایە سەر شانی و چاوی کردەوە بینی هوسوکە بزیەکی کرد سەرەرای ئازارەکەی دڵی و خەمەکانی و ماندویەکەی
‎هوسوک بەنیگەرانی:جون تۆباشیت؟
‎نامجون بەبزە:بەڵێ سپاس کەهاتن
‎کوک بەنیگەرانی:ئەوە کەی قسەیە هیونگ بێگومان دێین!!پورم چۆنە؟
‎نامجون:باشە بێخەمبە
‎تای:جیمین لەکوێیە؟گوتت بارودۆخی خراپە؟گەر پورم باشە بۆچی بارودۆخی خراپە؟
‎نامجون:چونکە بابەتەکە پورم نیە بەڵکو کەسێکی ترە
‎هوسوک بەسەرسورمان:کێ؟
‎نامجون:ئەو ئافرەتەی تەنها دوو ڕۆژە هەستی خۆی بۆ دەربریە ....جیمین زۆر ئازار دەچێژیت ئەوان هەتا نەڕۆشتنەتە دەرەوە بۆ ژوان..هەرگیز جیمینم بەو ڕادەیە بەلاوازی نەبینیە
‎تای خۆی پێنەگیرا:پێم بڵێ لەکوێیە؟
‎نامجون:لەژووری چاودێریە لەو ژوورەی یونبی لێیە!
‎تای ڕۆشت بۆلای جیمین
‎نامجون:جین هیونگ و یونگی هیونگ لەکوێن؟
‎هوسوک:پێش وەختە سەرمان لە پورم دا ئەویش بەهۆش هاتبوو بۆیە یونگی هیونگ خێرا  دەستی کرد بەکارەکەی
‎نامجون بزەی کرد:سپاس هاورێیان
....
‎جیمین سەری خستبوە سەر جامەکە ودەستێکی لەسەری بوو گوێی لەو دەنگە بوو کە ئارامی پێدەدا
‎تای بەنیگەرانی:جیمینا!
‎جیمین لایکردەوە:تای!
‎تای کە هاورێکەی بەوشێوەیە بینی چەندە ئازاری هەیە و چەندە ماندوە نزیکی بویەوە ولەئامێزی گرت و ئەویش لەئامیزی گرت و فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوار تای بۆبینینی هاورێکەی زۆر دڵتەنگ بوو چونکە بەم ماندوی و بێهێزیە نەیناسیبوو ئەو هەمیشە مایەی دڵخۆشی بوو پێکەنینی دەخستە سەر لێویان وبەردەوام پێدەکەنی
‎تای:لەسەرخۆبە ئەو باشە بێت دڵنیام مادام ئەو خۆشەویستی تۆیە کەوایە وەک تۆ وایە و کچێکی بەهێزە و دڵنیام باشە بێت و دەگەرێتەوە بۆلات بەڵام تکایە دەبێت تۆبەهێز بیت
‎جیمین:زۆر دەترسم لەدەستی بدەم
‎تای:بەهێز بە هاورێ بەهێزبە براکەم
.....
‎نامجون پەیوەندیەکی بۆهات:بەڵێ؟
‎؟؟؟؟:دەپرسیت ئاخۆ ئێستا خۆشەویستەکەت چیدەکات؟چۆنە؟
‎نامجون کە لەنیوان هوسوک و کوک دانیشتبوو بەتورەی هەستا  ئەوانی پەشۆکان:گەر تاڵەقژێکی زیانی پێگات لەناوت دەبەم
‎؟؟؟:نانا لەسەرخۆبە وانابێت هاوارەکانت بۆ کاتی خۆی هەڵگرە دەبێت باجی ئەوەت پێبدەم کە پەنجەکانی منت بری سەرەتا خۆشەویستەکەت پاشان هاورێکەت و خۆشەویستەکەی پاشان خۆت.
‎نامجون بەتورەی و هاوار:دایمەخە بەنەفرەت بیت ....بەنەفرەت بیت
‎هوسوک دەستی گرت:لەسەرخۆبە نامجون چیبوە؟ ئەوکەسە کێیە؟
‎نامجون بەنیگەرانی دانیشتە سەرە زەوی و دەستی خستە ناو قژی:ئازای دەدات ئەو ئازاری دەدات بەهۆی منەوە ئازاریان دەدات..
‎کوک:هیونگ لەسەرخۆبە باسی چی دەکەیت؟
‎نامجون بەنیگەرانی سەیری کوکی کرد:یونهی وە جیمین و یونبی ئەو دەیەوێت بیان کوژێت!
‎هوسوک دەستی خستە سەر شانی:ئەوان هیچیان لێنایەت  مەترسە ئەوان پارێزراو دەبن
‎نامجون دڵۆپە فرمێسکێک لەچاوی رایکرد:بەڵام یونهی رفێندراوە..
‎کوک بەنیگەرانی:چی؟؟یونهی کێیە؟
‎هوسوک:ئایا ئەو ئافرەتە خۆشەویستتە؟
‎نامجون کەمێک بیری کردەوە و بەپەلەهەستا:دەبێت قسە لەگەڵ یونگی هیونگ بکەم
‎هوسوک کوک بەدوایدا ڕۆشتن
‎نامجون ڕۆشت وبینی یونگی بەرویان دێت:هیونگ چیت کرد؟هیچت پێدەدۆزرێتەوە؟
‎یونگی:ئەوان گروپی ماڤیای monsterن پێم وابێت رێگایەک هەیە بۆدۆزینەوەیان
‎جیمین لەدوورەوە بەچاوێکی تورە و سارد:چۆن ؟؟پێم بڵێ چۆن پێیان بگەم؟
‎کوک دەستی گرت:جیمین لەسەرخۆبە تکایە
‎یونگی:پێویستە بڕۆینە بنکە
‎هەمویان سەریان بەبەڵی لەقاند و دوای کەوتن
‎جیمین ڕۆشت سەرێکی لەدایکی دا  دوای ئەوەی  قسەی لەگەڵ کرد و دڵنیابونەوە کەسەلامەتە
‎جیمین بەساردیەکی زۆر دوور لەکەسایەتیەکەی:دایکە سەرۆکەکەیان کێبوو؟
‎خاتو پارک: باڵایەکی بەرزی هەبوو کەبەقەد نامجون دەبوو لاسەری شەقێکی پێوەبوولە برینێکی کۆن دەچو وەلا ملی تاتۆی ماری لەسەربوو 
‎جیمین بەپەلە هەستا:باشە دایکە ئاگات لەخۆت بێت
‎یونگی:نامجون بۆکوێ دەرۆیت؟ئێرە رێگای بنکە نیە؟
‎نامجون:تەنانەت متمانەم بەپیاوانی بنکەش نیە بۆیە دەرۆمە شوێنێک کەس نەیزانێت
‎هەمویان لەماڵەکۆنەکەی خۆیان کۆبونەوە ویونگی پلانەکەی پیگوتن
‎دووڕۆژ دواتر نامجون و جیمین  وکوک  و تای لەسەریان بوو پلانەکە جێبەجێبکەن و هوسوک و جین چاودێری خاتو پارک و یونبییان دەکرد بۆ پارێزراویان وە یونگی لەسەر کۆمپیتەر بوو چاودێری دەکردن و کامێرای بەهەمویان دابوو هەرشەشەکەیان لەژێر چاودێری یونگی بوون
‎نامجون:باشە هاورێیان ئێستا کارەکانمان دەکەین کەس بەهەڵەشە رفتار نەکات یونگی هیونگ چاودێریمان دەکات هەرچی بێت بەوی تر دەڵیت تابێت وبمان پارێزێت ئێستاش دابەش بن بەم شوێنەدا ..
‎هەمویان بڵاو بونەوە بەڵام نامجون دەستی  جیمینی گرت
‎جیمین بەساردی:چیە؟شتێکی تایبەت هەیە بەمنی بەڵێیت؟
‎نامجون:تکایە ئاگات لەخۆت بێت و بەهەلەشە رفتار مەکە
‎جیمین بەساردی:خەمی منت نەبێت
...
‎بەشوێنەکە بڵاو بونەوە و  کوک بەپێی رێنمای یونگی ڕۆشتە بەشی کامیراکان و ئەو ئامیرەی دا لە کاردەکە تا بتوانێت کامێرای چاودێری شوێنێکە بخاتە ژێر دەستی یونگی و بەویستی خۆی شتەکانی نیشانی ئەوکەسە بدا کە چاودێری دەکرد ویونگی فێڵی لەکەسەکە کرد  و هەمان برگەی دووبارەکردەوە تاگومان نەکات
‎هەمویان دەستیان کرد بەکوشتن  وبێهۆش خستنی کەسەکان تا بتوانن یونهی بدۆزنەوە  وسەرۆکەکەشیان بدۆزنەوە
‎نامجون دوای هەوڵدانێکی زۆر توانی ئەو ژوورە بدۆزێتەوە کە یونهی لێبوو شەری کرد لەگەڵیاندا و لێیانی دا کەسێک ویستی لە نامجون بدات جیمین چەقۆی کرد بەشانیدا و خستیە سەر زەویەکە 
‎نامجون:جیمین!!
‎جیمین هات و پشتی دا لەپشتی:کاتمان نیە من شەریان لەگەڵ دەکەم و سەرقاڵیان دەکەم تۆش بڕۆ
‎نامجون:نابێت شتی وانابێت بەتەنها جێت ناهێڵم
‎جیمین بزەی بۆکرد:چیە ئەڵی من ناناسیت من تارمایم هیچ بەرەنگارم نابێتەوە دەی بڕۆ
‎نامجون بەدودڵی:بەڵام
‎جیمین:بڕۆ یونهی چاوەرێیتە
‎نامجون:باشە ئاگات لەخۆت بێت
‎جیمین:باشە
‎جیمین شەری لەگەڵ هەمویان کردولێیان دا و هەموکەسێکی دەپشکنی دەهاتە پێشی تا بزانێک ئەو کەسە کێیە کە تاتۆی مار لەسەر ملیەتی زۆر گەرا تا گوێی لەدەنگێک بوو
‎کەسەکە:بەدوای من دەگەرێیت؟
‎جیمین بەتورەی لایکردەوە بینی ئەوکەسە ملی خۆی نیشان دەدات بینی تاتۆی مار لەسەر ملیەتی:بەنەفرەت بیت ئەوە تۆبویت وات لە یونبی کرد؟
‎کەسەکە پێکەنی:بۆچی؟ئەو خۆشەویستی تۆ بوو؟دەزانی پەشیمان لێمدا دەبوو بیهێنم بۆ ئەوەی کاتێکی خۆشی لەگەڵ بەسەر بەم چونکە ئەو کچێکی زۆر سەرنج راکێش بوو
‎جیمین بەتورەی ڕۆشتە پێشەوە:بەنەفرەت بیت ئەبێت ئەو زمانە پیسەت ببرم کە بەو شێوەیە خۆشەویستەکەی منی پێ باسدەکەیت؟
‎دەستیان کرد بەشەر کردن  ولەیەکدیان دەدا ئەو کەسە لەبەکار هێنانی چەقۆ زۆر زیرەک بوو  توانی چەقۆیەک بدات لەشانی جیمین و جیمین کەوتە سەر چۆک و دەستی گرت بەشانی:پێت وایە من دەبەزێنیت؟
‎کەسەکە زمانی هاورد بەچەقۆکەدا:دەزانی بەم چەقۆیە خۆشەویستەکەتم بریندار کرد؟
‎جیمین کە گوێی لەوە بوو تورەی بەرچاوی گرت:ئەم جارەیان تۆ تارمایت هەستاندەوە ...
‎جیمین شەری لەگەڵ کرد  ئەوکەسە سەری سورما لەبەهێزیەکەی و بەتوانای و کارامەییەکەی ، جیمین چەقۆی کردە سکیا و چەقۆکەی گرتە دەستی و زمانی بری وەک بەڵێنی پێدا پاشان بەردەوام چەقۆی لێدا تا دڵنیابوو مردوە
‎کوک بەسەرسورمان و نیگەرانی لە باردودۆخە دڕندانەکەی جیمین چونکە بەوشێوەیە جیمینیان نەبینیبوو:بەسە ئیتر جیمین کوشتت وازی لێبهێنە
‎جیمین بەتورەی دەستی لێهەڵگرت  وهەستا:بەمردنیشی ئارام نابمەوە
‎پاشان زمانی هێنا بەچەقۆکە و کردیە دڵیدا و لەسەری بەجێی هێشت و ڕۆشت بۆیارمەتی نامجون
‎تای شۆک بوو لەکارەکەی جیمین:ئەوە شێت بوە؟
‎کوک بەپەشۆکاوی:گەر یونبی باش نەبێتەوە ئەوە جیمین زۆر خراپتر دەبێت
....
‎نامجون دوای ئەوەی جیمینی جێ هێشت ڕۆشتە پێشەوە و ئەوکەسەی بینی کە پەنجەکانی بری بوو لێی چوە پێشەوە و شەری لەگەڵ کرد و لەپیاوەکانی دا
‎کەسەکە بەتورەی:بەنەفڕەت بیت چۆن توانیت بێیتە ژوورەوە؟
‎نامجون بەپێکەنین:چیبوو؟واتزانی ناتوانم بێم؟ئایا ئامادەی میوانداری کردنم نەبویت؟
‎کەسەکە بەتورەی ڕۆشتە پێشەوە وشەری لەگەڵ کرد ونامجونیش بەهەمان شێوە  نامجون لەلایەن ئەوکەسە و پیاوەکانی دەورە دران و شەری لەگەڵ کردن وزۆری نەبرد جیمین هاتە ژوورەوە ویارمەتی دا
‎نامجون لەروخسارە خوێناویەکەی جیمین شۆک بوو:جیمین چیبوە چی رویداوە؟
‎جیمین بزەیەکی سەیری بۆکرد:شتێکی وانیە تەنها ئەوکەسە سزای خۆی وەرگرت کە یونبی بریندار کرد
‎تای و کوک هاتنە ژوورەوە وهەمویان شەریان لەگەڵ کردن نامجون بەدەستی خۆی ئەوکەسەی کوشت و ڕۆشت بەدوای یونهی بگەرێت و دۆزیەوە بەڵام لە چ بارودۆخێکدا؟؟؟
‎نامجون بەنیگەرانی:ی یونهی؟؟
.....

2030 word

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now