Pt.11

460 74 6
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە,#part11
‎ناونیشان:#بیرت_دەکەم
‎دوای نانی بەیان نامجون و جیمین یونهی و یونبی یان گەیاندە نەخۆشخانە و خۆیان ڕۆشتنە سەر کار ،
‎جیمین:هیونگ سەرۆک دەڵێت کۆبۆنەوەیەکی گرنگ هەیە
‎نامجون:کۆبونەوەی گرنگ؟ئەبێت چی بێت؟
‎جیمین:نازانم بەڵام وادیارە زۆر گرنگە چۆنکە تەنها خۆمان نین؟زۆر لەپۆلیسە متمانە پێکراوەکانی بنکەکانی تر هاتون
‎نامجون بیری دەکردەوە:ئەبێت چی رویدابێت؟
‎دوای ئەوەی ڕۆشتنە ژوورەوە کەسانێکی زۆر ئامادەبوون
‎نامجون:هیونگ ئێوەش لێرەن؟
‎جین:بەڵێ کۆبونەوەیەکی زۆر گرنگە ئەبێت هەمووان کۆببنەوە تا بزانین چی رویداوە
‎یونگی:من هەست بەباشی ناکەم سەبارەت بەم بارودۆخە،
‎هوسوک:دڵنیام شتێکی خراپ بەرێوەیە بەڵام هیوادارم هەموشتێک بەباشی تێپەر بێت
‎جیمین:هیوادارم
‎تای:بیستم گروپ گروپ دابەشمان دەکەن هیوادارم گروپەکەمان وەک جاران بێت
‎کوک بەدلخۆشی:هاورێیان گوێم لەسەرۆک بوو گوتی هەموو گروپەکان وەک جاران کۆ دەکرێنەوە واتا خۆشمان کۆدەبینەوە
‎جیمین بەدڵخۆشی:مەبەستت ئەوەیە سەرۆک چول دەبینینەوە
‎کوک بەدڵخۆشی:بەڵێ
‎هەموان دەستیان خستە سەر شانی یەکتر و خرێک یان دروستکرد پاشان بەدڵخۆشی سوریان دەخوارد
..
‎سەرۆک وەزیران:وەک دەزانن لەم ماوەیەدا رێژەی مافیا و تاوانباران زۆر زیادی کردوە و توشی کێشەی کردوین و کەسانێکی زۆر دەبنە قوربانی وزیانی زۆر دەگەیەنن بەوەڵاتەکەمان لەروی مادیەوە  من دەمەوێت هەر گروپێک و خەریکی گروپێکی مافیای بێت ...
‎هەمو گروپەکان دابەشکران تا گەشتەسەرەی گروپی bts
‎سەرۆک وەزیران:وەلە کۆتایدا باشترین گروپ بەلامانەوە کە سەرۆکەکەیان لی چۆلە کەمایەی شانازیمانە و گروپەکەش BTSە کەیەکێکە لەبەناوبانگترین و بەهێزترین گروپی یەکە کەمان وە ئێمە ئەم گروپەمان هەڵبژارد تا لێکۆڵینەوە بکەن لە گروپیmonsterهیواداڕم بەزیرەکانە کاری خۆیان بکەن  و بتوانن ئەم گروپە مافیایە لەناوبەرێت
‎لی چۆل خۆی دانواند وهەموو ئەندامانیش هەمان کاریان کرد هەمویان بەیەک دەنگ:دڵنیابە جێ رەزامەندی دەبین گەورەم
‎سەرۆک وەزیران:هیوادارم،،باشە کۆبونەوەکەمان کۆتای هات ئێستاش هیوادارم هەرگروپە و کاری خۆی بەباشی بکات
.....
‎دوای هەمویان سڵاویان لەسەرۆکەکەیان کرد و بەدڵخۆشی گفتوگۆیان لەگەڵیان کرد لەسەر داوای سەرۆک لی چۆل ڕۆشتن بۆ کۆبونەوەیەکی هاورێیانە بەو پێیە ماوەیەکی زۆرە یەکدیان نەبینی بوو ئەوانیش دڵخۆش بوون دواتر نزیکی(11:00pm)ڕۆشتنەوە ماڵەوە ماڵیbangtan و هەمویان زۆر بەماندوی خەوتن..بەم شێویە جیمین و تای و کوک لەسەر قەنەفەکان خەوتبوون جین و نامجون ڕۆشتنە ژوورێک و خەوتن و یونگی و هوسوک ڕۆشتنە ژورێکی تر و خەوتن و سەرۆک لی چۆل لەژوورێک خۆی تەنیا
..
‎بەیان هەمویان لەهاواری سەرۆک هاتنە خەبەرا و بەخەواڵوی ڕۆشتن و لەپێشی لەژووری میوان بەرامبەری وەستان
‎سەرۆک بەتورەی:یا نامجون برۆ ئەو دووگەمژە  خەبەر بکەوە(لەدوای قسەکەی ئاماژەی بۆ جیمین و کوک کرد کە هێشتا خەوتبون)
‎نامجون ڕۆشت  کوک هەستێنێت و تای ڕۆشت جیمین هەستێنێت پاش ئەوەی کۆبونەوە
‎سەرۆک:لەئەمرۆ بەدواوە بەیانیان لەشەش هەڵەسن و وەرزشی بەیانیان دەکەن دواتر نانی بەیانی دەخۆن پاشان دەستەکەن بە راهینان و دواتر هەریەکەو بۆسەر کاری خۆی پەیوەندی خێزانی و سۆزداری دەخەنە لاوە بەهەموو شێوەیەک چونکە ئێمە ئەرکێکی گرنگمان هەیە هەموتان کاتان هەیە ئەمرۆ لەگەڵ ئازیزانتان بن وە سبەینی بەیانی لەشەش هەمووتانم لێرە دەوێت باشە ؟ئێستاش بچن خۆتان بشۆن و بڕۆن
‎هەموان:بەڵی گەورەم
‎دوای ئەوەی سەرۆک لی ڕۆشت بۆ وەرزشی بەیانیان هەمویان خۆیان کوتاوە زەویا
‎جیمین بەدانیشتن:یا کوکی نەفرەتی ئەوە هەواڵە خۆشەکەت بو دوێنێ گوتت؟
‎کوک بەبێزاری:تۆ لەمن دڵخۆش تر بویت بەزانینی ئەوەی سەرۆک لی سەرۆکمانە
‎یونگی بەبیزاری قژی تێکدا:ئاەە بەنەفرەت بیت دیسان خەوی بەیانیانم دەروات باشە ئەمە بۆنە جدیە لەکارەکانی ناکرێت کەمێک پشو
‎نامجون بەبێزاری هەستا:یا هەستن  کاتمان نیە خۆمان ئەم حاڵەمان توشی خۆمان کرد دەی بابڕۆین
‎هەمویان بەبۆڵەبۆڵ ڕۆشتن بێئاگا لەوەیە سەرۆک چاودیریان دەکات
‎سەرۆک بەپێکەنین:ئاخ لەدەست ئەم منداڵانە پر بەدڵ دڵخۆشەبن گەر من سەرۆکیان بم کەچی لەیەکەم ڕۆژ بۆڵەبۆڵ دەکەن وبێزاری دەرەبرن لەفرمانەکانم
....
‎یونهی هاتەدەرەوە لەنەخۆشخانە:چیبوە نامجون بۆچی هاتویت؟
‎نامجون لەئامیزی گرت:هەر لەئێستاوە زۆر بیرتەکەم ئاەەە
‎یونهی بەسەرسورمان:بۆچی چی بوە؟
‎نامجون:سەرۆک لی گەرایەوە ئیتر پشومان نامێنێت و ئیتر ناتبینم
‎یونهی دوری خستەوە بەسەرسورمان:سەرۆک لی کێیە؟بۆچی من نابینیت؟بۆچی پشوتان نامێنێت؟
‎نامجون بەبێزاری:ئەو زۆر توند و جدیە لەکارەکانی رێک وەک مامۆستا کیم خراپ تر لەهەموی ئەوەیە ئیتر ناهێڵێت پشوبدەم چونکە ئیتر ماندومان دەکات بەڕاهێنانەکانی وقسەڕەق و بێزار کەرەکانی پاشان خەومان نامێنیت
‎یونهی:ئەوەندە خراپە؟
‎نامجون:بەڵێ یەکێک لەو فرمانانەی بێزارم دەکات لەوەتەی ئەو سەرۆکمە ئەوەیە دەبێت پەیوەندی خێزانی و سۆزداری ببرین لەماوەی ئەرکەکەمان تاهەموو تێبینینمان لەسەرکارەکانمان بێت،پێت وابوو  هۆکار چیە ئێمە ئاوا زیرەکین لەکارەکانمان بێگومان بەهۆی سەرۆک لیە،،ئااا هەرچەندە خۆشحاڵم کەسەرۆکمە بەڵام هێشتا بێزارم لەداواکاریە ماندوکەرەکانی دەزانیت دوێنێ شەو نزیکی دوانزە خەوتم کەچی لەشەش بەخەبەری هێنام
‎یونهی پێکەنی چونکە زۆر خۆش دەیبۆڵاند:باشە خۆشەویستم گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە تۆباش بیت و سەرکەوتو بیت؟بەڵام بەراستی ئەرکت هەیە؟
‎نامجون:ئا بەڵێ خۆشەویستم ئەرکیکی زۆر قورس و مەترسیدار
‎یونهی بەنیگەرانی دەستی گرت:ئای خودایە تکایە ئاگات لەخۆت بێت
‎نامجون ماچی دەستی کرد:خەمت نەبێت من باشەبم،.ببورە زۆر بەکەمی دەتوانین یەک ببینین
‎یونهی ماچی رومەتی کرد:زۆر زۆر بیرتەکەم بەڵام ناچارم بەرگەی دوریت بگرم بەهۆی ئەرکە قورسەکانت و بۆ‌ئەوەی بەسەلامەتی بگەرێیتەوە
‎نامجون بەدڵخۆشی ماچی سەری کرد لەئامیزی گرت:وەرە بابڕۆین کاتیکی خۆش بەسەر بەرین هیچ نەبێت چونکە ئەمڕۆ ئاخر ڕۆژمانە پێکەوە تا ئەوکاتە ئەرکەکەمان تەواو دەکەین
‎یونهی لەئامێزی گرت:چەنیکی پێدەچێت ئەم ئەرکەت؟
‎نامجون توندتر لەئامیزی گرت:ماوەیەکی زۆر زۆر لەوەیە حەفتەیەک یان دەرۆژ یان مانگێک یان زیاتر
‎یونهی  بەدڵتەنگی دوورکەوتەوە:ئەو هەموو ماوەیە؟
‎نامجون بەدلتەنگی:ببورە خۆشەویستم بەڵام کارەکەم واپێویست دەکات
‎یونهی بەدڵتەنگی پێکەنی:هەرچەندە زۆر زۆر بیرتەکەم بەڵام کێشەیەک نیە بڕۆ کارەکەت بەباشی ئەنجام بدە  بەڵام تکایە بەسەلامەتی  بگەرێوە
‎نامجون:باشە خۆشەویستم تۆش لەم ماوەیەی ئاگام لیت نیە و لەلات نیم  زۆر بەباشی ئاگات لەخۆت بێت
‎یونهی بەبزە:باشە تۆش ئاگات لەخۆت بێت
‎نامجون بەبزە سەری بەبەڵێ لەقاند و ڕۆشتن بۆ گەران و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و ئەو ڕۆژ پێکەوە بوون تا شەو نزیکی (10:00pm)
‎نامجون دەستی گرت:خۆشەویستم
‎ئێستا من دەبێت بڕۆم
‎یونهی دەستی گرت بەدڵتەنگی:زۆر زۆر بیرت دەکەم
‎نامجون بەدڵتەنگی:منیش زۆر زۆر بیرتەکەم
‎یونهی:تکایە بەسەلامەتی بگەرێوە
‎نامجون:بەڵێن بێت
‎پاشان نامجون لێی نزیک بویەوە وماچی لێوی کرد و ئەویش ماچی کرد پاشان کەم کەم لێی دوورکەوتەوە ولەئامێزی گرت وماوەی زیاتر لەپێنج خولەک بەوشێوەیە مانەوە پاشان بەپێ ڕۆشتنەوە بۆماڵ یونهی سەیری کردو نامجون بەهەمان شێوە
‎یونهی بەدڵتەنگی:ئێستا دەرۆیت
‎نامجون بەدڵتەنگی:بەڵێ خۆشەویستم ببورە
‎یونهی سەری بەنەخێر لەقاند لەکاتێکدا فرمێسکەکانی دەستی کرد بەڕۆشتن بەسەر رومەتیدا
‎نامجون فرمیسکەکانی سری بەدڵتەنگی:یا یا مەگری تکایە من بەرگە ناگرم بتبینم بەوشێویە
‎یونهی بەگریان:ببورە زۆر هەوڵمدا نەگریم بەڵام ناتوانم بەرگە بگرم
‎نامجون توند لەئامێزی گرت و ئەویش بەهەمان شێوە
‎یونهی بەسەرسورمان دوورکەوتەوە:ئەمە چیە؟
‎نامجون ماچی دەستەکانی کرد:ئەم ملوانکەیە دیاری منە بۆ خۆشەویستی دڵم
‎یونهی بەدەم گریان پێکەنی:زۆر جوانە واا ئەوە وێنەی من و تۆیە کەی ئەم وێنانە گیراون من بیرم نایە ئەم رەسمانەمان گرتبێت
‎نامجون:بەتایبەت کامێرامانێکم گرت تا وێنەمان بگرێ و باشترین و جوانترین رەسمم هەڵبژارد تا بیخەمە سەری ئەویش وێنەی یەکەم  ماچمان بوو
‎یونهی شەرمی کرد:شتێکی جوانە خۆشەیستم سپاس
‎نامجون بەدڵخۆشی:خۆشحاڵم بەدڵتە ،ئازیزم دەبێت ئێستا بڕۆم
‎یونهی ماچی رومەتی کرد:باشە بەڵام ئاگات لەخۆت بێت
‎نامجون ماچی لێوی کرد پاشان توند لەئامێزی گرت:زۆرم خۆشەێیت بۆیە زۆر زوو ئەرکەکەم تەواو دەکەم تا زوو بێمەوە
‎پاشان دوورکەوتەوە وڕۆشت یونهی سەیری کرد تالەپێش چاوی ون بوو پاشان ڕۆشتە ژوورەوە
......
‎یونبی:چی؟؟ئەرک؟بۆچی ئەبێت ئەم ئەرکە ئەوەندە سەخت بێت رێگانەدات یەکدی ببینین؟
‎جیمین بەخۆشەویستی دەستی دالەروومەتی:خۆشەویستم  ئەوە ئەرکێکی سەخت و مەترسی دارە بۆیە ئەبێت دابرێین لەهەموشتێک تابەباشی ئەنجامی بدەین بەڵێن بێت خێرا تەواوی دەکەم ودێم بۆبینینت
‎یونبی:چەنێک دەخایەنێت؟
‎جیمین بەدودڵی:لەوەیە زیاتر لەمانگێک
‎یونبی بەبروانەکردن و دڵتەنگی:چییی نانا نابێت ئەوە زۆرە من بەرگە ناگرم
‎جیمین لەئامیزی گرت:بمبورە خۆشەویستم ناچارم
‎یونبی بەدڵتەنگی:بەڵام من بیرت دەکەم
‎جیمین ماچی رومەتی کرد:منیش زۆر بیرتەکەم بۆیە هەوڵدەدەم زوو تەواوی بکەمەوە و بگەرێمەوەخۆشەویستم
‎یونبی بەدڵتەنگی:تکایە بەسەلامەتی بگەرێوە باشە
‎جیمین بەدڵتەنگی:باشە خۆشەویستم تۆش بەباشی ئاگات لەخۆت بێت
‎پاشان‌ ڕۆشتن بۆ گەران و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و شەو نزیکی کاتژمێر(10:00pm)لەپێش ماڵی یونبی  یونهی وەستان تا ماڵئاوای بکەین
‎جیمین بەدڵتەنگی بزەی کرد ودەستەکانی گرت:خۆشەویستم ئێستا دەبێت برۆم
‎یونبی بەگریان:جیمیناا
‎جیمین فرمیسکەکانی سری:ششش بەرگەی ئەوە ناگرم فرمێسکەکانت ببینم تکایە مەگری باشە
‎یونبی بەدڵتەنگی:دەکرێ پێش ئەوەی برۆیت داوایەکم جیبەجێ بکەیت؟
‎جیمین ماچی رومەت کرد:بێگومان خۆشەویستم
‎یونبی بەدودڵی:دەکرێ پێش ڕۆشتنت لەئامیزت بخەوم
‎جیمین بەبزە:هەرئەوەندە؟باشە تادەخەویت خۆشەویستم،باشە؟
‎یونبی دڵخۆش بوو پێکەنی سەرەرای فرمیسکەکانی:بەڵێ زۆر باشە
‎پاشان پێکەوە ڕۆشتە ماڵەوە وراستەوخۆ بۆ ژوورەکەی یونبی و جیمین پاڵکەوت وئەویش هاتە ئامێزی ماچی سەری کرد و ماچی لوتی کرد پاشان ماچی لێوی کرد پاشان توند لەئامێزی گرت
‎یونبی: جیمینا
‎جیمین بەخۆشەویستی سەیری کرد:بەڵێ خۆشەویستم
‎یونبی بەکەمێک شەرم:خۆشمەوێیت زۆر زۆر خۆشمەوێیت و چاوەرێت دەبم تادەگەرێیتەوە بۆیە بەڵێن بدە بەسەلامەتی بگەرێیتەوەباشە
‎جیمین بەبزە ماچی سەری کرد:منیش زۆر زۆر خۆشمەوێیت بۆیە لەبەر خاتری تۆ بەسەلامەتی دەگەرێمەوە
‎یونبی ماچی رومەتی کرد:گۆرانیم بۆبڵێ بابخەوم
‎جیمین بەبزە گۆرانی بۆگوت ماوەیەک تێپەری هەستی کرد یونبی خەوتوە پێکەنی وماچی سەری کرد پاشان لەسەر خۆ دوورکەوتەوە لیی ویستی برواتە دەرەوە وێنەکەی یونبی بینی کە لەسەر مێزەکەبوو وێنەکەی برد و ڕۆشتە دەرەوە
...
‎بەڕۆژی دواتر کاتژمێر(6:00am)
‎سەرۆک:هەموان ئامادەن
‎بانگتان:بەڵێ گەورەم
‎سەرۆک:باشە بابڕۆین
‎بانگتان:بەڵێ گەورەم
‎پاش‌ئەوەی وەرزشیان کرد و گەرانەوە خۆیان شۆرد و نانی بەیانییان خوارد ڕۆشتن بۆ راهێنان دوای نزیکەی هەشت کاتژمێر راهێنان کەتەنها نیوکاژمێر پشولەنێوانی بوو بەهۆی نانی نیوەرۆ کاتژمێر(3:00pm)ڕۆشتنەوە ماڵ بەماندوی و خۆیان شۆرد و کەمێک پشویان دا بەڵام پشویان زۆر نەبو چونکە کاتژمیریک دوای ئەوە سەرۆک کۆیانی کردەوە تا لێکۆڵینەوە بکەن بەجیاجیا،ماکنی لاین، وە نامجون هوسوک نیشانە شکێنی تایبەتی بوون وە یونگی و جین سەرقاڵی کاری سەر کۆپیتەر بوون وەک چاودێری کردن
‎ماوەی دوو حەفتەیان بەو بارودۆخە سەخت و ماندوو کەرە تێپەراند بەڵام ماوەی راهێنان کەم بووە بۆ سێ کاتژمێر وکاتەکانی تر بەردەوام بوون لەلێکۆڵینەوە وچاودێری‌ و لەکۆتایدا توانیان بگەن رێگایەک بۆ گەیشتن بە گروپیmonster و پلانێکی تۆکمەیان دانا لەلایەن سەرۆک و نامجون ویونگی ئەم پلانەتۆکمەیەدانرا و سەرۆک لی خۆشی هاوکاری کردن و هەرهەمویان پێکەوە ڕۆشتن یونگی و جین لەناوئۆتۆبێل کاریان چاودێری کردیان بوون چونکە زیرەکترینن لەو بواڕە جین دانیشتبوو لەسەر کورسی و چەندین شاشەی لەپێش بوویونگیش لەولایەوەبوو ئەوانی تر زۆر بەوردی و شاراوەی ڕۆشتنە ژورەوە
‎هەمویان شەش کەس بوون رۆشتنە ژوورەوە دوای شەرێکی زۆر توانیان بگەنە سندوقی ڕەشی گروپەکە و بەردەوام بون لەپلانەکەیان بەڵام بریندار بونی کوک سەری لێشێواندن و پاشکەشیان کرد بەڵام هەر سنوقی رەشیان پێبوو
،،،،،
‎کوک برایە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی ئەوەی برینەکەی سەخت نەبوو ئەرکی گواستنەوەی کوکیان داوە دەستی جین  وبەردەوام بوون لەکارەکانیان وەسەرۆکی گروپیmonsterبەهەلی زانی تا بتوانێت جیمین  ونامجون بکوژێت بەوپێیەی کە ئەوان کورەکەی ویەکێک لەباشتری پیاوەکانیان کوشت بەڵام دواتر بریاریدا سزایەی سەختیان بدات ودوای ئەوەی هەرودکیان زۆر بەسەختی بریندار کران لەلایەن گروپەکەوە رفێندران و سەرۆک لی  وتای  وهوسوک بەبێهیوای گەرانەوە شوێنەکەیان و ماوەی حەفتەیەک تێپەری لەلێکۆڵینەوە بەڵام هیچ هەوڵیکی نامجون وجیمین نەبوو بۆیە گروپەکەیان وازی لەم ئەرکە هێنابەفەرمانی سەرۆک لێ و هەموو ئەندامان زۆر دڵتەنگ بوون  تای ڕۆشت بۆلای یونبی بۆئەوەی پێی بڵێت کە جیمین ونبوە و ئەگەریشی هەیە مردبێت وە کوک رۆشت بۆلای یونهی
‎کوک:ببورە نونا بەڵام تەنانەت دوای حەفتەیەک لێکۆڵینەوە هەواڵی نامجون هیونگ و جیمین مان دەستنەکەوت بەئەگەرێکی زۆر ئەواند مردون چونکە ئەوان برینەکەیان سەخت بوو وە کەوتنە دەستی تاوانباران وە هیچ هیوایەک نیە ئەوان مابن
‎یونهی لەجێی خۆی شۆک بوو هیج جوڵەی نەدەکرد تەنها فرمێسکەکانی لەئازارەکانی دەدوان و زۆر دڵتەنگ بوو بەبێهێزی لەشوێنی خۆی دانیشت وکوک دەستی گرت
‎کوک:بەهێز بە نونا لەبەر هیونگ بەهێز بە تکایە
...
‎تای دوای ئەوەی هەموشتێکی بە یونبی گوت یونبی لەشوێنی خۆی شۆک بوو هیچی پێنەگوترا بەڵام لەناکاو کەوتە سەر زەوی و زۆر بەسەختی گریا و ئارام نەبویەوە تا  بێهۆش بوو
‎تای بردیە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆکرد .،،ماوەی مانگێک تێپەری و یونهی  ویونبی تەواو بێهێز و بێتوانبوون لەبەردەوام بونیان لەژیان  و زۆر بەکەمی پشویان دەدا بەردەوام کاریان دەکرد لەو ڕۆژە بەدواوە ئیتربەهیچ شێوەیەک پێکەنینیان نەما یونهی بەردەوام دەچوە ئەو شوێنەی کە نامجون خۆشەویستەیەکەی خۆی بۆدەربری و ماوەیەکی زۆر دەگریا و توند ملوانکەکەی دەگرت لەکاتێکدا یونبیش هیچ لەو باشتر نەبوو کە دەڕۆشتە ماڵی جیمین و لەسەر جێگاکەی برێکی زۆر دەگریا لەکاتیکدا توند باوەشی لەجلەکانی دەکرد  وملوانکەکەی توند دەگرت بەدەستی  تاماندوو دەبوو دەخەوت و دایکی جیمین بەدڵتەنگی دەهات و دایدەپۆشی و بەبێدەنگی دەگریا........

کۆتایی 😔💔
Bburn etr awhaya کۆتاێ

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now