Pt.7

520 74 0
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە,#part7
‎ناونیشان:#نیگەرانتم!
‎نامجون دوای ئەوەی گەیشتە ماڵ یونهی بردە ژوورەکەی ولەسەر خۆ لەسەر جێگاکەی داینا کەمێک سەیری کردو بزەی کرد دەستی هێنا بەسەریدا و نزیک بویەوە و ماچی رومەتی کرد پاشان دوورکەوتەوە ویستی برواتە دەرەوە بەڵام یونهی دەستی گرت لایکردەوە سەیری لێهات چونکە یونهی روخساری گۆرا بۆکەسێکی دڵتەنگ و بێتاقەت و لەناکاو دەستی کرد بەقسەکردن بەدەنگێکی نزم نامجون نزیک بویەوە تا بزانێت چی دەڵێت
‎یونهی:باوکە ...باوکە!!
‎نامجون دیسان ماچی سەری کرد و دەستی گرت  ودەستی هێنا بەسەریدا و لەنزیکی گوتی:لەسەرخۆبە من لەلاتم ئارامبە!
‎یونهی زیاتر بێتاقەت بوو بەردەوام بانگی باوکی دەکرد نامجون ناچار بوو خەبەری کاتەوە لەم خەونە ناخۆشەی
‎نامجون:یونهی ..یونهی هەستە دەی هیچ نیە یونهی(لەکۆتای قسەکەی لەسەر خۆ جوڵاندی)
‎یونهی بەپەلە هەستا و روخساری هەموی ئارەق بوو و سەیری  نامجونی کرد کە قژی لەسەر روخساری لادا
‎نامجون بەنیگەرانی دەستی دا لەرومەتی:تۆباشیت؟
‎یونهی هەستی بەئارامی دەکرد بەبونی نامجون چونکە جیاواز لەجارەکانی ترکاتێک ئەم خەونەی دەبینی و رادەچڵەکا تەنها بوو ئەم جارە نامجون لەگەڵی بوو گرنگی پێدەدا یونهی نزیک بویەوە و سەری خستە ئامێزی و توند ناوقەدی نامجونی گرت
‎نامجون هەستی کرد کە بەزۆر هەوڵدەدات نەگریەت توند لەئامێزی گرت و دەستی هێنا بەسەریدا:بگری ..ئەوەی لەناختدایە مەیشارەوە دەی بگری با ئارام ببیتەوە باش نیە لەناخت دا بینێژیت دەی من لەلاتم
‎یونهی کە گوێی لەقسەکانی بوو دەستی کرد بەگریان و کەم کەم دەنگی گریانەکانی بەرز بویەوە و نامجون زیاتر لەئامێزی گرت ماوەی دەخولەکێک زیاتر وامانەوە کە کات نزیکی(8:00pm)بوو بوویەوە و نامجون هەستی بەقورسی جەستەی یونهی کرد زانی خەوتوه سەیری روخساری کرد بینی شوێنەواری فرمێسکەکانی وشک بوە لەسەر روخساری بۆیە بەدەستەکانی فرمێسکەکانی سری و ماچی چاوەکانی کردپاشان خستیە سەر جێگاکەی و ویستی هەستیت بەڵام یونهی توند دەستی گرتبوو ویستی دووری خاتەوە بەڵام ..
‎یونهی بەدەم خەوەوە:بەجێم مەهێڵە.!
‎نامجون سەیرێکی کرد و  ئەمجارەیان گوێی بۆ دڵی گرت و هاتە ناو جێگاکە و توند لەئامێزی گرت و سەری یونهی لەسنگیدا شاردەوە و ئەویش توند کەمەری گرت و بەم شێوەیە خەوتن
....
‎جیمین دەرگاکەی لادا و دەستی بۆدرێژ کرد:دەی خۆشەویستم
‎یونبی بەبزە و شەرم دابەزی لەئۆتۆمبێلەکە و پێکەوە ڕۆشتنە ئەو چێشتخانەیەی کە جیمین بەردەوام سەردانی دەکرد  و دانیشتن
‎جیمین دەستی گرت:چیت هەڵبژارد خۆشەویستم؟
‎یونبی بەشەرم:یا جیمین من هێشتا رانەهاتوم تکایە وا بانگم مەکە
‎جیمین پێکەنی:بەڵام من ڕاهاتوم ماوەیەکی زۆر تۆ خۆشەویستی دڵمیت بۆیە ئاسایە بەوشێویە بانگت بکەم
‎یونبی بەزەیەکی شەرمنانەی کرد؛باشە بەڵام لەهەموو شوێنێک نا تکایە
‎جیمین پێکەنی:باشە،،ئم چیت هەڵبژارد؟
‎یونبی:باهەڵبژاردەی تۆبێت!
‎جیمین بەبزە:گارسۆن.!!
‎دوای ئەوەی نانیان خوارد سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن و کەوتنە رێ بۆماڵەوە ئەو کات کات بو بەنزکیی (8:00pm)جیمین سەیری یونبی کرد بینی بەزۆر هەوڵدەدات خەوی لێنەکەوێت و پێی پێکەنی
‎یونبی:چیبوە؟بەچی پێدەکەنیت؟
‎جیمین لەرێگاکە وەستا و قایشەکەی لادا و نزیکی بویەوە  یونبی پەشۆکا:چ چی دەکەیت؟
‎جیمین پێکەنی:مەبەستم هیچ نەبوو ویستم یارمەتیت بدەم تا بەباشی بخەویت ....
‎یونبی شەرمی کرد لەو بیرکردەنەوە گەمژانەی،جیمین چاکەتەکەی خۆی پێدادا و کورسیەکەی کەمێک بردە دواوە تا وەک جێگایەکی لێبێت  و بەباشی بخەوێت
‎جیمین بەبزە:بەڵام لەمێشکم گیر بوو بۆیە دەیکەم..
‎یونبی بەسەرسورمان:چ...
‎قسەکەی تەواو نەکرد چونکە جیمین نزیکی بویەوە و ماچی کرد و پاش چەند خولەکێک لێی دوورکەوتەوە و یونبی سور بوە لەشەرمان جیمین بەبزە بەردەوام بوو لەلێخورین لەکاتێکدا یونبی لەسەر ئەولا خەوتبو کە رووی لە جیمین بوو،جیمین کەگەیشت ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند ویونبی لەئامێز گرت و بردیە ژوورەوە بۆجێگاکەی و پێڵاوەکەی لادا و بێ دودڵی لەپاڵی پاڵکەوت و خستیە ئامێزی  و کەمێک بیری کردەوە لەوەی ئەمڕۆ ڕویدا و پێکەنی چونکە  لەکۆتایدا دەتوانێت چەندی حەز لێیە ماچی بکات و لەئامیزی بگرێت وقسەی لەگەڵ بکات و  ئێستا یونبی خۆشەویستیەتی و موڵکیەتی و هیچ پیاوێکی تر نیە لەژیانی جگە لە ئەو وە ئەوەش دڵخۆشی دەکات پاش هەوڵدانێکی زۆر خەوی لێکەوت چونکە ڕانەهاتوە زوو بخەوێت
....
‎بەیانی یونهی خەبەری بویەوە و سەیری لێهات کە وەک هەموو جارێ تیشکی خۆر بێزاری ناکات چاوی کردەوە وبینی لەئامێزی کەسێکە سەری بەرز کردەوە بینی نامجونە ...شۆک بوو وە چەندین پرسیار لەمێشکی دروست بوو ئەبێت نامجون چی بکات لەژوورەکەی بۆچی لەئامیزیەتی بەڵام بۆناتوانێت پاڵی بنێت و لێی تورەبێت و پێی بڵێت بەچ مافێک لەئامیزی گرتوە تا لەناکاو  دەنگی موبایلەکەی نامجون رای چڵکاند و خۆی وادەرخست خەوتبێت
‎نامجون ڕاستەوخۆ خەبەری بویەوە وسەیرێکی یونهی کرد و پێکەنی پاشان لەسەرخۆ دەستی بۆسەرە مێزەکە دریژ کردو موبایلەکەی هێنا و هەڵی گرت
‎نامجون:بەڵێ....چی؟؟؟؟
‎نامجون بەپەلە هەستا و لەگەڵیدا یونهی هەستا کەسەری سورما کە نامجون لەسەر روخساری پەشۆکاوی و تورەی دیارە دوای ئەوەی دایخست
‎یونهی بەنیگەرانی:چیبوە؟
‎نامجون بەدودڵی دەستی خستە ناو قژی:بەنەفرەت بێت ڕای کردوە
‎یونهی:کێ؟
‎نامجون سەیرێکی کردەوە وبیری کردەوە چۆن ئەوکەسە هەڕەشەی لێکرد بەئازاردانی یونهی و خێرا لەئامێزی گرت:رێگا نادەم هیچت لێبێت بەڵێن بێت بتپارێزم
‎یونهی هەستی بەنیگەرانی و ترسی نامجون کرد و لەئامیزی گرت:چیبوە نامجون تۆ من دەترسێنیت؟
‎نامجون دوورکەوتەوە و ڕوخساری گرت:هیچ نیە مەترسە،یونهی
‎یونهی دەستی گرت:بەڵێ؟
‎نامجون بەدودڵی:بەهیچ شێوەیەک ماڵەوە بەجێ مەهیلە باشە!
‎یونهی بەنیگەرانی:بۆچی؟
‎نامجون دەستی گرت:تەنها متمانەم پێبکە و لەماڵ دەرمەچۆ نامەوێت زیانت پێبگات دەترسم ئازارت بدەن
‎یونهی بەدودڵی:باشە من متمانەم پێتە نامجون
‎نامجون ماچی سەری کردو دیسان لەئامێزی گرت:ئاگات لەخۆت بێت
‎یونهی:هەروەها تۆش
‎نامجون ڕۆشتە دەرەوە و لەدەرگای ژوورەکەی یونبی دا چونکە باش دەیزانی کە جیمین لەژوورەکەی  یونبیە وە بەتایبەت لەئێستادا کە لەپەیوەندی دان
‎جیمین چاوی کردەوە  وسەیرێکی دەرگاکەی کردو  بەخواڵوی چاوی خوراندو  لەسەرخۆ  سەری یونبی خستە سەر سەرینەکە و رۆشتە دەرەوە
‎جیمین بەخواڵوی:چیبوە هیونگ؟
‎نامجون بەدودڵی:رایکردوە!!
‎ئەوقسە بەس بوو تا ترس بخاتە دڵی جیمین لەکاتێکدا لە ئێستادا یونبی بۆ ئەو هەموشتێکە
‎جیمین:دەبێت خێرا بڕۆین بەڵام .. چی دەربارەی یونبی و یونهی؟
‎نامجون:داوام لەیونهی کرد کە لەماڵ نەڕۆنە دەرەوە ناچارین تائەوکاتە دڵنیا دەبین لەسەلامەتیان لێرە بن
‎جیمین:چی ئەگەر لێرەش ئازاریان بدەن؟
‎نامجون:ن نازانم؟
‎جیمین دەرگای ژوورکەی یونبی لادا بەو مەبەستەی بڕواتە ژوورەوە:دەیانبەینە ماڵ ئێمە
‎نامجون:دڵنیایت لەوە؟
‎جیمین:هیچ رێگایەکی تر نیە بابەتەنها نەبن ماڵەکەی من نزیکە لەبنکەوە وە کامێرام لەهەمووشوێنێک داناوە پاشان دایکیشم لەماڵەوەیە بۆیە ترسی نیە
‎نامجون:باشە بامن بەیونهی بڵێم خۆی ئامادەبکات
‎جیمین:باشە
‎جیمین ڕۆشت ولەپاڵ یونبی دانیشت کە پشتی لێبوو پاشان لەسەر خۆ دەستی هێنا بەسەریدا و نزیکی بویەوە وماچی سەری کرد
‎یونبی خەبەری بویەوە ولای کردەوە بۆلای و بەبزە:بەیانیت باش.
‎جیمین سەرەرای نیگەرانیەکە بزەی بۆکرد:بەیانیت باش خۆشەویستم
‎یونبی بەپەلە هەستا و دەستی گرت:چیبوە؟بۆنیگەران دیاریت؟
‎جیمین بەبزە:هیچ نیە،دەی خۆت ئامادە بکە دەچین ماڵی ئێمە..!
‎یونبی بەپەشۆکاوی:چی؟؟؟بەڵام ئێمە تەنها دوو ڕۆژە لەپەیوەندیداین ناتوانم خێرا ڕووبەروی دایکت ببمەوە هێشتا ئامادەنیم
‎جیمین پێکەنی پێی:هەر بۆیە من تۆم خۆشەوێت...شێتەکەم .
‎جیمین دەستی گرت و بەرەوە حەمام پاڵی نا:دەی خۆت بشۆ و ئامادەبە من لەخوارەوە چاوەڕێتم وە بیرت نەچێت جلی پێویست بهێنە چونکە چەن ڕۆژێک لەوێ دەبیت
‎یونبی لای کردەوە ودەستی گرت:هەر بەراستی چیم لێدەشاریتەوە؟
‎جیمین پێکەنینی نەما:ئەوکەسەی یونهی رفاند لە بنکە رایکرد  وە ئێمە لەژیانی تۆ و یونهی دەترسین بۆیە ناتوانین لیرە بەجێتان بهێڵن چونکە ماڵەکەی من پارێزراوترە
‎یونبی بەنیگەرانی:جیمین تکایە ئاگات لەخۆت بێت
‎جیمین بەبزە ماچی سەری کرد:خەمت نەبێت من باشە بم تۆنیگەرانی من مەبە
‎یونبی بەنیگەرانی سەری بەبەڵێ لەقاندو لەئامێزی گرت وتوند ناوقەدی جیمینی گرت وئەویش دەستی هێنا بە پشتیدا و ئەو دەستەکەی تری خستە سەر سەری و ماچی سەری کرد
....
‎نامجون:یونهیا خۆت ئامادەبکە...ببورە
‎یونهی شەرم دایگرت چونکە زنجیری عەزێکەی کردوبیەوە وویستی دایکەنێت و نیوەی شانەکان بەدەرکەوتن :چی بوو؟
‎نامجون بێ ئەوەی لابکاتەوە:خۆت ئامادەبکە بۆ چەند ڕۆژێک تۆ و یونبی لەماڵ جیمین دەمێننەوە
‎یونهی بەشەرم:باشە
‎نامجون ڕۆشتە دەرەوە و یونهی قژی خۆی تێکدا لەشەرمان
‎پاش  بیست خولەک  لە پێش ماڵی جیمین بوون کە جیمین هەموشتێکی بۆدایکی باس کردبوو
‎نامجون لەپێشی وەستا:ئاگات لەخۆت بێت
‎یونهی بەبزە:تۆش ئاگات لەخۆت بێت
‎نامجون بزەی کردو ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
‎یونبی:جیمیناا
‎جیمین توندتر لەئامێزی گرت و روخساری لە نزیکی ملیدا شاردەوە:نازانم بۆئەوەندە دەترسم
‎یونبی دەستی هێنابەپشتیدا:جیمیناا من باشەبم دەی تکایە بڕۆ بادوانەکەویت بەڵێن بێت بەردەوام لەپەیوەندی بین
‎جیمین ماچی ملی کرد:باشە بەڵێنتدا
‎یونبی لەکارەکەی جیمین شەرمی کرد بەدەنگێکی لەسەرخۆ:باشە بیرت نەچێت ئێمە تەنهانین..
‎جیمین پێکەنی و دوورکەوتەوە پاشان سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت وڕۆشتن و ئەوانیش ڕۆشتنە ماڵەوە ودایکی جیمین پێشوازی لیکردن
....
‎جیمین و نامجون سەرقاڵی کاربوون و بەدوای سەرەداوێک دەگەران بۆئەوەی بتوانن بیانگرن  و بەردەوامیش قسەیان لەگەڵ یونبی و یونهی دەکرد
‎یونهی و یونبی و خاتو پارک گفتوگۆیان دەکرد بەدڵخۆشی تا درا لەدەرگا
‎خاتو پارک:من دەیکەمەوە...فەرموو کورم؟
‎گەنجەکە:ببورە خاتون ئێمە ماوەیەک جارێک پشکنین بۆ کارەبای ماڵەکان دەکەین  لەدەزگای حکومی وە نێردراوین هیوادارم رێگام بدەیت سەیری بکەم  و هەوڵدەدەم بێزارتان نەکەم
‎خاتو پارک بەبزە:باشە فەرموو
‎گەنجەکە کەمێک گەرا و سەیری کارەبای ژووری دانیشتنی کرد و سەیڕی کارەبای چێشتخانەشی کرد
‎گەنجەکە:ببورە خاتون چەند ژوور لێرە بەکار دێت تابیپشکنم
‎خاتو پارک:کورم چوار ژوور بەکار دێنین
‎یونهی بەسەرسورمان:بۆچی پورێ؟ئێمە دوو کەسین و لەژوورێک پشودەدەین؟
‎خاتو پارک:بەڵام بۆچی ئێمە ژوورمان زۆرە
‎یونبی بەبزە:ناپورێ هەر ئەو ژوورەی دەسە چەپ بۆ ئێمە بەسە و گەورەیە
‎خاتو پارک:باشە وەک خۆتان پێتان خۆشە...کورم سێ ژوورە وەرە با پێت نیشاندەم
‎گەنجەکە دوای پشکنین ڕۆشتەوە
...
‎شەو نامجون وجیمین  گەرانەوە
‎خاتو پارک:بەخێر بێنەوە ماندو نەبن کورم
‎جیمین:سپاس دایکە
‎نامجون:سپاس پورێ
‎پاش نان خواردن یونبی  ویونهی قاپەکانیان شوشت و هەموان دانیشتبوون گفتوگۆیان دەکرد
‎جیمین:دایکە هەستت بەهیچ شتێکی سەیر نەکرد؟
‎خاتو پارک:نەخێر کورم هیچ شتێک نەبووە
‎یونهی:هیچ شتێکتان دۆزیەوە؟
‎نامجون سەری بەنەخێر لەقاند:ئەو زۆر زیرەکانە رایکڕدوە و کەسێکی زۆر ژیرە و دیار نیە لە چ شوێنێک خۆی شاردوەتەوە؟
‎یونبی بەنیگەرانی:ئەوە زۆر ترسناکە!!
‎جیمین دەستی گرت و بزەی بۆکرد:مەترسە هیچ شتێک نابێت من رێگانادەم ئازارت پێبگات
‎خاتو پارک:جیمین هەست ناکەیت شتێک هەیەدەبێت پێمی بڵێیت؟
‎جیمین لەمەبەستی دایکی تێگەیشت:ببورە دایکە ئەبوو بەشێوەیەکی باش و جوان ئەمەت پێرابگەیەنم بەڵام ئەم ڕووداوە سەری لێشێواندم!!من و یونبی لەپەیوەندی داین
‎یونبی شەرمی کردو دوڵ بوو لە رای خاتو پارک..خاتو پارک هاتە پێشیان و وەستا و ئەوانیش هەستان و سەیریان دەکردو هەموو ئەوانەی ئەوژوورە پەشۆکاو بوون
‎خاتو پاک بەنمایش:من قبوڵم نیە!
‎جیمین بەسەرسورمان:چی؟؟بۆچی دایکە؟
‎خاتو پارک:من ئەم کچەم پێ قبوڵ نیە و نامەوێت چونکە من کەسێکی ترم بۆت هەڵبژاردوە
‎جیمین بەتورەی:دایکە من تەنها یونبی م خۆشەوێت و هیچ ئافرەتێکی ترم ناوێت
‎خاتو پارک بەکەمێک تورەی:تۆ لەبەر ئەم کچە لەدایکت تورە دەبیت؟
‎جیمین بەتورەی:دایکە!!!
‎یونبی دەستی گرت وسەری بەنەخێر لەقاند بەکەمێک دڵتەنگی:جیمین وامەکە ئەو دایکتە و مافی خۆیەتی لەسەر ئەم بابەتە قسەبکات
‎جیمین بەنیگەرانی:یونبیااا
‎هەمویان سەریان سورمان لەپێکەنینە لەناکاوەکەی خاتو پارک
‎خاتو پارک بەپێکەنین:بمبورن بەڵام  من یەک کورم هەیە بۆیە نەم ویست دەرفەتێکی والەدەست دەم و کەمێک گاڵتەتان لەگەڵ بکەم ...
‎جیمین بەدڵخۆشی:واتا تۆڕەتی ناکەیتەوە؟
‎خاتو پارک دەستی جیمین و یونبی گرت: چۆن رەتی دەکەمەوە تۆ تاکە منداڵی منیت و من بۆدڵخۆشیت هەموو کارێک دەکەم پاشان تۆ باشترین هەڵبژاردنت کردوە چونکە کچێکی لەم باشتر و جوانتڕ و نەرمونیان تر بەدەست ناهێنیت
‎جیمین بەپێکەنین و دڵخۆشی دایکی لەئامێز گرت و ئەویش لەئامیزی گرت، خاتو پارک دەستی یونبی گرت و رایکێشاوە ئامێزی  وهەردوکیانی لەئامێز گرت  وهەموان دڵخۆش بوون ئەو شەوە نامجون وجیمین لەژوورێک خەوتن  ویونبی و یونهی ش لەژوورێک وخاتو پارکیش لەژوورکەی
‎بەیانی ڕۆژی دواتر  نانی بەیانیان خوارد
‎یونبی ڕۆشتە ژوورەکەی جیمین دوای ئەوەی دای لەدەرگاکە:جیمینا نامجون ماوەیەکی زۆرە چاوەرێتە
‎جیمین بەبزە:باشە هەر ئێستا
‎یونبی ویستی بروات بەڵام جیمین دەستی گرت:چیبوە جیمین؟
‎جیمین کەمێک سەیری کردو خورەپەیەک بەدڵیداهات و هەستی بەئازار کرد لەدڵیدا ماوەیەکی زۆر سەیری کرد
‎یونبی بەنیگەرانی رومەتی گرت:چیبوە؟
‎جیمین هیچی نەگوت و توند لەئامێزی گرت
‎یونبی بەنیگەرانی:جیمینا
‎جیمین توند تر لەئامێزی گرت:ڕێگابدە وابمێنینەوە
‎یونبی لەئامێزی گرت و بیری دەکردەوە  ئەبێت چی نیگەرانی کردبێت؟
‎جیمین دوورکەوتەوە و نزیکی بویەوە و ماچی لێوی کردو ئەویش ماچی کرد پاشان دوورکەوتەوە و بزەیەکی بۆکرد:ئاگات لەخۆت بێت باشە
‎یونبی بەبزە:باشە
....
‎نامجون کە چاوەرێی جیمینی دەکرد:یونهیا!
‎یونهی کەلەپاڵی وەستابوو:همم؟
‎نامجون دەستی گرت:هەستێکی باشم نیە و نیگەرانم
‎یونهی بەسەرسورمان بۆچی؟
‎نامجون دەستی گرت:تکایە ئاگات لەخۆت بێت هەستەکەم شتێکی خراپ ڕوودەدات
‎یونهی دەستی خستە سەر دەست:خەمت نەبێت من باشەبم
‎نامجون لەئامێزی گرت:زۆر بەباشی ئاگات لەخۆت بێت و هەرچیەک بوو ئاگادارم بکەوە
‎یونهی:باش تۆش ئاگات لەخۆت بێت
....
‎کاتژمێر(2:30pm)
‎جیمین:یونبیاا
‎یونبی:بەڵێ
‎جیمین:زۆر بیرتەکەم
‎یونبی:یا تۆ بەیانی منت بینی بۆچی بیرمەکەیت تۆ شێتیت؟
‎جیمین:بەڵێ شێتم تۆ شێتت کردم بە ئەشقەکەت
‎یونبی ویستی قسەبکات هاواری یونهی ترساند:یونهی؟؟
‎جیمین بەنیگەرانی:یونبی چیبوە؟
‎یونبی بەنیگەرانی:نازانم گوێم لەهاواری یونهی بوو؟
‎جیمین بەنیگەرانی و بەپەلە هەستا برواتەدەرەوە:یونبیا ئاگات لەخۆت بێت ئیستا دێم
‎یونبی بەنیگەرانی:جیمین خێرابە من دەترسم
‎جیمین:مەترسە وادێم بۆلات
‎یونبی کە ئەو کەسانەی بینی:یونهیاااا
‎یونبی رایکرد بۆلای یونهی تا رێگری لەو کەسانە بکات کەدەیان ویست یونهی برفێنن
‎جیمین:یونبی...یونبی.. چی رودەدات؟؟ یونبییییی.
‎جیمین بەراکردن ڕۆشتە ژووری کۆبونەوە کە نامجونی لێبوو  لەکاتێکدا موبایلەکەی بەدەستەوە بو گوێی گرت بوو تا بزانێت چی دەبێت،
‎یونهی بەگریان و هاوار:یونبیییی نا نەخێر تکایە وامەکە
‎جیمین کە گوێی لەو وشانەی یونهی بوو لەپێش دەرگاکە کەوتە سەر چۆک وفرمێسک بەچاوانیدا هاتە خوار ..
‎نامجون بەنیگەرانی ڕۆشت  دەستی خستە سەر شانی:جیمین!!چیبوە؟جیمین؟
‎جیمین بەگریان وشۆک:ی یونبی..
‎نامجون شۆک بوو و نیگەران بوو
........
2090 word

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now