Pt.9

469 72 11
                                    

‎#خۆشەویستی_شاراوە,#part9
‎ناونیشان:#تێپەربوونی_ناخۆشیەکان
‎نامجون بەنیگەرانی:ی یونهی؟
‎یونهی هەموو جەستەی  هەر خوێن بوو بێهۆش بوو دەستەکانی بەپەت بەسترابونەوەو کرابوە دارا لەرێگەی دەستیەوە
‎نامجون بەپەلە دەستی کردەوە ودای گرتە ئامێزی و لەسەر خۆ لەرومەتی دا:یونهی یونهی تۆ باشیت؟خێرا پەیوەندی بە ئامبوڵانس بکەن
‎جیمین:هەر ئێستا ..
‎نامجون توند لەئامێزی گرت لەکاتێکدا فرمێسک لەچاوانی نەدەوەستا
‎یونهی بەماندوی:ن نامجون
‎نامجون دووری خستەوە بەنیگەرانی:یونهی تۆباشیت؟ئازارت هەیە؟
‎یونهی بەماندوی دەستی دالەروخساری:ت تۆبۆچی دەگرییەیت؟ م من باشەبم
‎نامجون بەدڵتەنگی دەستی گرت:بەڵام من بەڵێنی خۆمم نەبردەسەر ...زۆر دواکەوتم ،بمبورە
‎یونهی بەماندوی فرمێسکەکانی سری:تکایە وامەڵێ ئەوەنیە تۆ هاتیت؟ من متمانەم پێت بوو دەم زانی کە دێیت و رزگارم دەکەیت؟
‎نامجون ماچی سەری کرد
‎جیمین بەپەلە هات:هیونگ ئامبوڵاس گەیشت
‎نامجون لەئامێزی گرت وبردیە نا وئامبوڵانسەکە و لەپاڵی دانیشت و دەستی گرتبوو 
‎لەنەخۆشخانە...
‎نامجون هاتو چۆی بوو بەناو رارەوەکە و خۆی پێنەدەگیرا  و ترس و دڵەراوکێیەکی زۆری هەبوو
‎جیمیینیش ڕۆشتبوو سەر لەیونبی بدات
‎پاش کاتژمێرێک مامۆستا کیم هاتە دەرەوە
‎نامجون بەنیگەرانی:بارودۆخی چۆنە؟
‎مامۆستا کیم:ئەو جەڵت کراوە و برینێکی زۆر لەسەر جەستەیەتی و خوێنی زۆری لەدەستداوە وە جەستەشی زۆر بێهێزە ئەبێت بەڵام  گەر یونهی هاوکاریمان بکات ئەوە لەماوەی یک دوو حەفتەیەکدا باشەبێت
‎نامجون:سپاس ...دەتوانم بیبینم؟
‎مامۆستا کیم:ئەمڕۆ باپشوبدات سبەینی دەتوانیت بیبینیت،.
‎هوسوک:دەی گەشبین بە ئەوەتا دەڵێت باشە بێت
‎نامجون بەدڵتەنگی:هیونگ گوێت لێنەبوو؟ئەو جەڵت کراوە دەبێت زۆر ئازاری چەشتبێت لەو ماوەی لەلایان بوە؟
.......
‎مامۆستاکیم:بەڵێ؟
‎جیمین:ئەتوانم  بێمە ژوورەوە؟
‎مامۆستاکیم:ئو جیمین فەرموو شتێکت ویست؟
‎جیمین :دەکرێت پێم بڵێیت بۆچی تائێستا یونبی بەهۆش نەهاتوە؟
‎مامۆستا کیم:سەرەتا دانیشە..ئەو بەهۆی بێهێزی جەستەی و لەدەستدانی خوێنی زۆر تائێستا نەهاتوەتە هۆشا بەڵام نیگەران مەبە وا بەرەو باش بوون دەچێت گەڕ هیچ شتێک نەیەتە پێشی دووڕۆژی تر دەبرێتە ژووری ئاسای
‎جیمین:سپاس.
‎مامۆستاکیم:ئاسایە
‎بەڕۆژی دواتر نامجون ڕۆشت بۆلای یونهی و لەپاڵی دانیشت ودەستی گرت و نیگای دەکرد وسەیری دەکرد چەندە ماندو بێهێزە و چەندە جەستەی ئازاری هەیە
‎پاش دوو کاتژمێر یونهی چاوەکانی دەکردەوە  و دایدەخست دەیکردەوە و دایدەخست تا زاڵ بوو بەسەر خۆیدا و سەیرێکی دەوروبەری کرد زانی لە نەخۆشخانەکەی خۆیانە و سەیری ئەملاو لای کرد وبینی نامجون سەری لەسەر جێگاکەیە و خەوی لێکەوتوە دەستی نزیک کردەوە و دای لەروخساری و سەیڕی دەکرد چەندە ماندوە و دیارە هیچ پشوی نەداوە نامجون کەم کەم چاوی کردەوە روخساری یونهی لەپێش خۆی بینی بەبزەوە و دەستی دەهێنا بەسەریدا کەمێک سەیری یەکدیان کرد
‎یونهی:بۆچی لێرە خەوتویت؟دەبوو پشوت دابا
‎نامجون هەستا و دەستی گرت:چۆن پشوبدەم لەکاتێکدا تۆ ئازار دەچێژیت؟
‎یونهی بەبزە:ئەوەنیە من ئێستا باشم دەی وامەلێ
‎نامجون:بەڵێنت پێدەدەم کە هەرگیز رێگا نەدەم جارێکی تر ئازارت پێبگات
‎یونهی بەبزە:سپاس،بەڵام..
‎نامجون بەسەرسورمان:بەڵام چی؟
‎یونهی بەنیگەرانی:یونبی چۆنە؟
‎نامجون کەمێک بێدەنگ بوو
‎یونهی بەنیگەرانی خەریک بوو دەگریا:چیبوە؟چی رویداوە؟ یونبی باشە؟
‎نامجون:باشە ئەو باشە بەڵام لەژووری چاودێری چڕە و برینەکەی زۆر قوڵ بوو خوێنی لەدەست داوە وهێشتا لەبێهۆشیە
‎یونهی فرمێسک بەچاوانیدا هاتەخوار:یونبی!هەموی بەهۆی منەوە بوو ئەو ویستی من ڕزگار بکات ئەوە بەهۆی منەوە بوو
‎درا لەدەرگا و جیمین  وئەوانی تر هاتن
‎جیمین بەبزە:یونهی شی تۆ باشیت؟
‎یونهی بەگریان:ببورە جیمین یونبی بەهۆی منەوە وای لێهات ئەو ویستی من رزگار بکات
‎جیمین بزەیەکی کرد لەکاتێکدا فرمێسک لەچاوەکانی بوو:تکایە لەسەرخۆبە یونبی باشە بێت تۆ بارودۆخت باش نیە وامەکە با خراپتر نەبیت باشە،پاشان مامۆستا کیم گوتی دووڕۆژی تر دەیبەنە ژووری ئاسای
‎نامجون لایکردەوە بەدڵخۆشی:بەراست؟؟ئەوە زۆر دڵخۆش کەرە!
‎تای بەبزە:سەلامەتیە بڕاژن
‎یونهی بەسەرسورمان:براژن؟
‎جیمین یەکێکی دالەپشتە سەری:هیچ نیە ئەو گەمژە بەهەڵە تێگەشت وایزانی تۆ و هیونگ لەپەیوەندی  دان،،
‎یونهی بەکەمێک شەرم:ئاه شتی وانیە
‎جیمین بەبزە:باشە با پێیانت باناسێنم ئەمە تای ە ئەوەش کوک و ئەوەش یونگی هیونگ  وهوسوک هیونگ و جین هیونگ وە ئەویش یونهی
‎یونهی بەبزە:خۆشحاڵ بووم بەناسینتان
‎تای وکوک و یونگی و هوسوک وجین:ئێمەش خۆشحاڵ بوین..
‎یونهی بزەی کرد بۆیان
‎نامجون رووی تێکردن:دەی بابرۆینە دەرەوە دەبێت یونهی پشوبدات
‎جیمین:ئو بێگومان ئێمە دەچین  بالەوەزیاتر بێزارتان نەکەین تۆ لەلای بمێنەوە..
‎چوار ڕۆژ تێپەری و نامجون بەردەوام  لەلای یونهی بوو گرنگی پێدەدا و جێی نەدەهێشت و بەهۆی بەهێزی و بەتوانای یونهی کەم کەم خەریک بوو بەرەو باش بون دەچوو
‎جیمین ڕۆشتە ژوورەکەی یونبی دوای ئەوەی گواستیانەوە  ژووری ئاسای ،هەر چەن خولەک جارێک  ماچی سەری .. دەستی .. ڕومەتی دەکرد و تامەزرۆی خۆی دەرەکرد کە چوار ڕۆژ بوو بێهۆش بوو
‎بەڕۆژی دواتر  بەیانی(9:00am) بوو
‎یونبی کەم کەم چاوی کردەوەو سەیری دەوروبەری کرد بینی جیمین بەبزەوە سەیری دەکات:جیمین
‎جیمین بەبزە:شازادە نوستوەکەمان هەستا؟
‎یونبی بەنیگەرانی:یونهی باشە؟
‎جیمین:خەمت نەبێت ئەو باشە..
‎یونبی:تۆ چۆنیت باشیت؟
‎جیمین بەکەمێک تورەی درۆینە:دەزانی مافی ئەوەت نیە پرسیاری بارودۆخم بکەیت دوای ئەوەی بەسەرت هێنام ؟؟دەزانی چەندە منت ترساند و چەندە ئازارت دام؟
‎یونبی بەکەمێک دڵتەنگی:بمبورە کە تۆم ترساند و ئازارم دایت
‎جیمین نزیک بویەوە و ماچی سەری کرد و فرمێسکێک لەچاوی رایکرد کاتێک ماچی سەری دەکرد
‎یونبی بەدڵتەنگی:جیمین تکایە وامەکە ناتوانم بتبینم بەهۆی منەوە ئازار بچێژیت
‎جیمین دەستی دا لە رومەتی  بەبزەیەک:تەنها پێویست بوو ئەو دڵۆپە فرمێسکەم لێبروات ئەوە وەک ئەوە بوو هەموو خەمەکانم بروات،.زۆر سپاس گوزارم کە لەمەترسی دەرچویت!ٚ
‎یونبی بەبزە:جیمیناا
‎جیمین بەبزە:بەڵێ خۆشەویستم
‎یونبی بەکەمێک شەرم:نزیک ببەوە دەمەوێت شتێکت پێبڵێم
‎جیمین بەسەرسورمان:چی؟
‎یونبی:تۆ نزیک بەوە!
‎جیمین بەسەرسورمان نزیک بویەوە
‎یونبی بەکەمێک شەرم:زۆرم خۆشەوییت(پاشان خێرا ماچێکی رومەتی کرد و دوورکەوتەوە)
‎جیمین بەبزە لایکردە لەکاتێکدا هێشتا نزیکی بوو هەناسەیان تێکەڵ بوو بوو:خۆشمەوییت..ئاشقتم..شیتانە ئاشقتم.(لەکۆتای قسەکەی هەموو سنورەکانی بری و ماچی لێوی کرد ئەویش بەهەمان شێوە ماچی کرد)
.....
‎نامجون یونهی دانیشاند لەسەر جێگاکەی و خواردنەکەی خستە ئامیزی و کەوچەکەکەی برد بۆدەمی:دەی دەمت بکەوە!!
‎یونهی بەبزە:من منداڵ نیم
‎نامجون بەتوندی:پێم وابێت قسەمان لەسەر ئەم بابەتە کرد وایە یونهی؟
‎یونهی بەتورەیەکی جوان:ئاە باشە باش
‎نامجون بەبزە پێیدا ودواتر دەرمانەکانی پێدا پاشان پاڵی خستەوە
‎یونهی بەبێزاری:یا من بێزار بووم لەناو ئەم جێگایە ئەوە چوار ڕۆژە من لەناو جێگام تکایە بێزار بووم
‎نامجون بەبزە:باشە دەچین بۆباخچەکە و کەمێک دادەنیشین بەڵام زۆر ناباشە
‎یونهی بەبزە  ودڵخۆشی وەک منداڵ بەدەستی چەپلەی لێدا:باشە  باشە دەی تکایە بابڕۆین
‎نامجون بزەی کردو  چاکەتەکەی هێنا ویارمەتی دا بیکاتە بەری چونکە لەناو پایزدا بوون کەشەکە کەمێک سارد بوو پاشان لەئامێزی گرت وبردی بۆ باخچەی نەخۆشخانە
‎یونهی بەشەرم:نامجون خۆم دەتوانم رێبکەم دامگرە
‎نامجون پێکەنی:پێویست ناکات شەرم بکەیت ئەمە یەکەم جارم نیە هەلتگرم
‎یونهی بەشەرم:یا تۆ زیاتر شەرمەزارم دەکەیت
‎نامجون بەپێکەنین:باشە باشە
‎ڕۆشتن ودانیشتن
‎نامجون:دەتەوێت هیچ بخۆیت؟
‎یونهی بەبزە:شەربەتێکی قۆخ گەر بەئەرک نەبێت
‎نامجون بەبزە:بێگومان
‎نامجون شەربەتەکانی کری و گەرایە لەخۆیەوە بزەی کرد و سەیری یونهی دەکرد:زۆر جوانە .......فەرموو
‎یونهی لایکردەوە:سپاس
‎نامجون:بەتامە؟
‎یونهی بەبزە:بەڵێ سپاس
‎نامجون:دەزانی زۆر شتێکی سەیر هەیە؟
‎یونهی بەسەرسورمان:چی؟
‎نامجون بەبزە:زۆر خومان لەیەک دەکات دەزانیت؟
‎یونهی:وەک چی؟
‎نامجون بیری کردەوە:ئممم حەزمان لەدانیشتنی ناو باخچەیە ،.لەکتێب خوێندنەوەیە ،،لە تامی شوکولاتە و شەرەبەتی قۆخ وەلەوانەیە زۆر شتی تریش
‎یونهی پێکەنی:وادیارە چارەنوس زۆر سوربوە لەسەر ئەوەی ئێمە یەک بناسین
‎نامجون پێکەنی:بەڵی وادیارە
‎پاش نیوکاتژمێر نامجون یونهی برد بۆ ژوورەکەی خۆی
‎یونهی:نامجون
‎نامجون:بەڵێ؟
‎یونهی:دەکرێت بمبەیت بۆلای یونبی؟دەمەوێت بیبینم؟
‎نامجون:باشە
‎نامجون یونهی لەپێش ژوورەکە داگرت  وڕۆشتنە ژوورەوە هەردوکیان لەشوێنی خۆیان وشک بون و نامجون خێرا ڕۆشتە پێش یونهی وپشتی تیکرد چونکە ئەوکات جیمین    ماچی یونبی دەکرد
‎ڕۆشتەدەرەوە و دیسان دایان لەدەرگا چونکە وەک دیار بوو هەستیان بەدەوروبەری خۆیان نەکردبوو
‎جیمین دوور کەوتەوە وبزەی کرد:فەرموو
‎نامجون هەناسێکی هەڵکێشا و دەرگای لادا:سڵاو
‎جیمین بەبزە:سڵاو ..ئو یونهی شی تۆش لێرەیت؟
‎یونبی بەبزە:یونهیا تۆباشیت؟
‎یونهی بەدڵتەنگی هاتە پێشەوە ولەشوێنەکەی جیمین دانیشت دوای ئەوەی چۆڵی کرد بۆی:یونبی تۆباشیت؟ببورە بەهۆی منەوە وات لێهات
‎یونبی دەستی گرت:شتی وامەڵی تکایە تۆخوشکی منیت گەر لەپێناو تۆ خۆم نەخەمە مەترسیەوە ئەی لەپێناو کێ بێت؟دەی تکایە دلتەنگ مەبە ئەوەتا من باشم
‎یونهی بەدڵتەنگی:بەڵام
‎یونبی قسەکەی بری:یونها بەراستی گەر ئێستا واز نەهێنیت ئەوە لێت تورەدەبەم ها
‎هەموان پێکەنین
‎یونهی کەمێک لای مایەوە پاشان نامجون بردیەوە ژوورەکەی خۆی  وپاڵی خست
‎پاش تێپەر بونی حەفتەیەک بەسەر ئەو ڕوداوە بەزۆری جیمین  و نامجون یونهی و یونبی بڕانەوە بۆ ماڵی جیمین و دایکی جیمین بەدڵخۆشی پێشوازی لیکردن  و جیمین بەردەوام لەلای یونبی بوو ئاگای لێبوو جێی نەدەهێشت سەرەرای ئەوەی باش بوو بوو بەڵام نەیدەهێشت بەپێی خۆی رێبکات و نامجون لەو ماوەیەی یونهی لەماڵ جیمین بوو لەوێ مایەوە
.،.....
‎پاش تێپەر بونی سێ حەفتە کە بەتەواوی مانگێک بوو ئەو ڕووداوە رویدابوو
‎جیمین:یا یونبیا هەر دەبێت بڕۆیت؟
‎یونبی:جیمینیا ئەوە مانگێک تیپەریە ومن بەتەواوی باش بومەتەوە ئیتر بۆچی لێرە بم  من نامەوێت پورم ماندو بێت بەهۆی ئێمە
‎جیمین دەستی گرت:بەڵام بۆچی ئێرە ماڵی خۆشەویستەکەتە ئیتر بۆ نامێنیتەوە پاشان بار گرانی چی تۆ هەر گیز بارگرانی نیت،،
‎یونبی:وەک خۆت گوتت ئێرە ماڵی خۆشەویستەکەمە نەک  ماڵی خۆم بۆیە پێویست ناکات لێرە بم
‎جیمین:دەی تکایە من راهاتوم لەگەڵت
‎یونبی بەبزە:منیش ڕاهاتووم بەڵام نەخێر لێرە دەڕۆم و لەوە زیاتریش بۆڵە بۆڵم ناوێت باشە
‎جیمین بەبێزای:ئاەە باشە بەڵام خۆم دەتگەیەنم
‎یونبی:باشە کێشەیەک نیە..دەی ئێستاش  لەپێشم لاچۆ بابڕۆم
‎یونبی ویستی جیمین لەپێشی لادا بەڵام جیمین قۆڵی گرت و ڕایکێشاوە ئامێزی و کەمەری گرت:بەو خێراییە بۆکوێ؟؟
‎یونبی بەشەرم:یادوورکەوە ئەی ئەگەر کەسێک بێت؟
‎جیمین پێکەنینێکی سەرنجراکێشی کرد و نزیکی روخساری بویەوە وقژی لەسەر روخساری لادا:جا بابمان بینن تۆ خۆشەویستی منیت،،،
‎یونبی:یا جیمی..
‎جیمین قسەکەی بری بەماچێک لەسەر لێوی یونبی هەولێدا دوری بخاتەوە و ئەوەش جیمینی تورە کرد و پشتە سەری گرت زیاتر نزیکی خۆی کردەوە وتا تەواو لکاندی  بەخۆیەوە و زیاتر و زیاتر  ماچی کرد
‎نامجون:یا جیمین..ئا ببورن
‎یونبی کە گوێی لەدەنگی نامجون بوو ویستی جیمین دوورخاتەوە بەڵام جیمین توند تر گرتی و دوور نەکەوتەوە ئەوەش یونبی شەرمەزار و تورە کرد بۆیە گازێکی لەلێوی گرت و جیمین بەئازار لێی دوورکەوتەوە
‎جیمین بەپێکەنینێکی خراپ:دەم ویست من ئەو هەنگاوە بنێم بەڵام تۆ پێشم کەوتیت،بەدڵمیت..
‎یونبی بەتورەی بۆکسێکی توند دا لەسەر شانی و ڕۆشت:گەمژە
‎جیمین پێکەنی و رایکێشاوە ئامێزی:باشە تەواو ببورە
‎یونبی بەتورەی:دوورکەوە
‎جیمین:تا لێم خۆش نەبیت دوورناکەومەوە
‎یونبی:پارک جیمین...(لەکۆتای قسەکەی دای لەسکی و ئازاری دا )
‎یونبی بەتورەی جانتاکەی برد:گەر ئەم جارە نزیک بیتەوە ئەوە بێهیوا بە بۆ خۆت
‎جیمین :ئاە زۆر کەلەرەقیت..
...
‎نامجون:یونهی تۆئامادەیت؟
‎یونهی:ئاە بەڵێ
‎نامجون:خۆشحاڵم کەبەتەواوی باش بویت بەوڕادەیەی بگەرێتیتەوە سەر ژیانی ئاسایت
‎یونهی:سپاس ،،
‎نامجون:دەی بابڕۆین ئێستا چاوەرێمانن
‎خاتو پارک:دەچن؟
‎یونهی:بەڵێ سپاس بۆ هەموشتێک پورێ،ببورە کە بوین بەبارگرانی بەسەرتەوە
‎خاتو پارک:ئەو قسانە چیە کچم ئێوە مایەی خۆشحاڵیمن نەک ماندوی بۆیە وامەڵێ
‎یونهی لەئامێزی گرت و ڕۆشتە دەرەوە:ئا باشە یونبی بۆ ئەوەندە دواکەوت؟
‎نامجون بەبزە:بۆستە ئێستا دەچم بانگیان بکەم
‎نامجون ڕۆشتە سەرەوە ودەرگای ژوورەکەی جیمینی لادا:یا جیمین..ببورە
‎نامجون ڕۆشتە خوارەوە بۆلای یونهی
‎یونهی بەسەرسورمان:چیبوو بۆنەهاتن؟
‎نامجون پێکەنی:پێم وا بێت واباشترە هەرگیز نەرۆینە بەسەر ئەم دوانەیا
‎یونهی بەسەرسورمان:بۆچی مەگەر چیبوە؟
‎نامجون بەپێکەنین:واباشترە نەزانیت
‎یونهی سور بوەلەشەرمان کاتێک لەمەبەستی تێگەشت
‎پاش کەمێک یونبی بەتورەی هاتە خوار
‎یونهی و نامجون بەسەرسورمان سەیریان کرد کاتێک بەتورەی ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
‎جیمین بەدوایدا هات:ببورن دواکەوتین بابڕۆین
‎یونهی سەرکەوت بەڵام نامجون رێگای نەدا جیمین سەرکەوێت
‎نامجون بەسەرسورمان:چیبوە؟یونبی بۆچی ئاوا درژ بوو؟
‎جیمین پشتەسەری خوراند:تورە بوو لێم 
‎نامجون:گەمژە سەرکەوە دواتر کێشەی خۆت چارەبکە
‎جیمین بەدرژی ڕۆشت بۆشوێنی خۆی:منیش پێم وابو هاوکاریم دەکەیت..
‎نامجون پێکەنی وسەرکەوت
‎پاش ئەوەی گەیاندیان یونبی بەتورەی ڕۆشتە ماڵەوە و رێگای نەدا جیمین هیچ قسەی لەگەڵ بکات
‎یونهی:وادیارە بەراستی تورەیە لێت .
‎جیمین بەبێزاری:بەڵێ وادیارە..
‎نامجون پێکەنی ودەستی خستە سەر شانی:دەی بابرۆین من دەزانم تۆ رێگایەکت دەبێت بۆ چارەسەر کردنی 
‎یونهی ڕۆشتە ماڵەوە و ئەوانیش ڕۆشتنە سەر کار و جیمین بەردەوام پەیوەندی دەکرد بەڵام یونبی وەڵامی نەدەدایەوە
‎جیمین بەبێزاری موبایلەکەی فرێداوە سەر مێزەکەی:یا بۆ ئەوەندە کەلەرقە نەمزانی ئەوەندە کەلەرەقە
‎نامجون پێی پێکەنی:دەی هەستە ئاشقی شێت کاتی تۆمان نیە،،کارمان زۆرە
‎....بەڕۆژی دواتر...
‎یونبی  و یونهی لە شوێنی وەستانی پاس بوون تا بڕۆن بۆسەر کار یونهی سەرکەوت بەڵام هەستی کرد یونبی نەهات:یون..ئاجیمین؟
‎جیمین بەبزە کاتێک بانی دەمی یونبی دابوو تا هاوار نەکات:تۆ بڕۆ من خۆم دەیهێنم
‎یونهی بەبزە:باشە
‎دوای ئەوەی پاسەکە ڕۆشت جیمین یونبی ڕوکردە خۆی:خۆشەویستم..
‎یونبی بەتورەی:یا جیمین پێت وایە چیدەکەیت؟
‎جیمین بەبێتاوانی:چیم کردوە؟من تەنها دەمەوێت خۆشەویستەکەم ببەمە سەر کارەکەی
‎یونبی بەتورەی:نامەوێت
‎جیمین بەبزە:بەڵام پاسی داهاتوو درەنگ دێت وە تۆ لەکارەکەت دوادەکەویت،دەی بابتبەم
‎یونبی بەتورەی ویستی بڕوات:نامەوێت بەپێ دەڕۆم
‎جیمین قژی بەبێزاری تێکدا:یا زۆر ماندوکەرە
‎جیمین خستەیە سەر شانی سەراوژوور وبڕدیە ناو ئۆتۆمبێلەکە لەژێر هاوار و لێدانەکانی یونبی و خستیە شوێنی خۆی ویستی قایشەکەی ببەستێت
‎یونبی بەتورەی:یا پار..
‎جیمین بێدەنگی کرد بەماچێک دوای ئەوەی لێی دوورکەوتەوە لەنزیکی ڕوخساری :گەر تۆ کەلە ڕەقیت من لەتۆ کەرەق ترم
‎یونبی بەشەرم:من لێت تورەم
‎جیمین:بمبورە
‎یونبی:نامەوێت
‎جیمین ویستی تزیک بێتەوە تا دیسان ماچی بکات
‎یونبی دەمی  داپۆشی بەشەرم:باشە تەواو لێت خۆش بوو م
‎جیمین پێکەنی:باشە خۆشەویستەکەم دەی بابتبەم تا دوانەکەویت
‎دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی داخست و ڕۆشتە شوێنی خۆی نزیکی بویەوە یونبی دیسان بان دەمی دا
‎جیمین پێکەنی:مەترسە ماچت ناکەم(لەکۆتای قسەکەی قایشەکەی بەست بۆی)
‎یونبی سور بوە لەشەرمان و جیمین پێکەنی
....
‎نامجون پەیوەندی بە یونهی کرد:سڵاو
‎یونهی بەبزە:سڵاو
‎نامجون:چیدەکەیت؟
‎یونهی بەبزە:خەریکی نەخۆشەکان بووم ئێستا دانیشتوم پشویەک بدەم ،ئەی تۆ؟
‎نامجون بەبزە:کەمێک سەرقاڵ بووم ئێستا دەستم بەتاڵ بوو ویستم قسەت لەگەڵ بکەم..یونهی
‎یونهی بەبزە:همم
‎نامجون:گەر کاتت هەبێت دەکرێت بۆ کۆتای حەفتە بڕۆینە دەڕەوە؟
‎یونهی بەبزە:بێگومان ئاساییە
‎نامجون:سپاس
‎یونهی:نائاسایە سپاس بۆتۆ..
2150 word

خۆشەوێستی شاراوەWhere stories live. Discover now