2

127 24 7
                                    







(ترسی ڕاکردنم)
ـ
ـ

بەیانی هات لە سیئۆل هێشتا
ئەوان نوستبوون شوگا بە چاوەکانی
لەو مرۆڤە شکاوەی دەڕواند کە کەس نەیزانیوە چۆن هاتۆتە ناو باوەشیەوە؟
ئەو ناو خەیاڵی خۆی نوقوم بوبو کاتێک
لەتەنیشت هۆسۆک پاڵکەوتبوو!
هیچ سەیرنەبوو بۆی کە ئەو خەریک
بوو بیری دەکردەوە چۆن خۆی ڕزگار
بکات لەناو ،سروشتێکی ترسناک
هەمووکات ئەوی لەناو دارستانی تەم
بەجێدەهێشت، ئەگەریش هەبوو ئەگەر
ئەو ون ببوایە هەرای لەناو خۆیدا بنایاتەوە.

شوگا هێواش هەستا و بەرەو چێشتخانە
بەڕێکەوت تا بزانێ هیچ شتێک هەیە
بتوانێ ئامادەە کرابێت، هۆسیۆک هەمووکات
خواردنی بۆ شوگا ئامادە دەکرد ، نەیدەزانی
بۆ بەڵام ئەو تاکە کەس بوو ئاگای لەو دەبوو
تاکە کەس بوو کە دەیزانی چۆن دەیژیێنێت
ئەو تاکە کەسی شوگا بوو، بەڵام ئێستا هیچ
ژەمێک ئامادەنیە دیارە ئەو پێکەنینی بەهۆی
ئەو لەدەستدابوو.

شوگا ئاهێکی ساردی هەڵمژی و بڕیاریدا کەمێک خواردنی ئاسای وەک ڕامیۆن درووستبکات! شتەکانی دەرکرد
و هێلکەکەی شکان و دەستی کرد بە
درووستکردنی خواردنەکە، بەپێی کات شوگا
لە خەیاڵکردندا خۆی بینیەوە بە
بێ ئەوەی هەست بکات دووکەڵ و ترس ماڵەکەی
نوقم کردبوو! تا لەپڕ شوگابە دەنگی
هۆسیۆک هاتەوە هۆش خۆی بێ ئەوەی
بزانێ خێرا دەستی لەناو قەراغی تاوەکە.
ناو دەستی سوتا، توڕەی خۆی بینی لە ئاگرەکە.

«هیونگ چی دەکەی؟؟؟؟؟؟؟»
«دەستم...نەفرەت-»

هۆسیۆک بەپەلە پەنجەرەکانی کردەوەو
ئاگرەکەی کوژاندەوە بەهۆی ئاو، خێرا شوگای
لەڕێی قۆڵەکانیەوە گرت و بەرەو سەر مێزەکەی
برد و داینیشاند، چوو دەرمانەکان لەناو سندوقەکە
بهێنێت و دەستی شوگا تیمار کات !پێی
سەیر بوو ئەم ڕۆژانە هیچ باشناڕوات !
شوگا خەریکی چیە؟ دەیهەوێت بە چی بگات؟
ئایا بۆ هەڵینەساندبوو خواردنی بۆ ئامادەبکات؟
ئایا پێی وابێت کە تاقەتی ئەوی نەماوە، یاخود
هەر بەڕاستی ئیدی بێزار بووە!

هۆسیۆ بەنەرمی دەستی کرد بە تیمارکردنی
دەستی شوگا،لەگەڵ لێدانی کرمێکە بە دەستی
شوگا بێزار و ئازاری دەبوو.
«ئەوە ئاه.....ئەوە ئازاری هەیە»
هۆسیۆک لە خەیاڵی خۆی بوو...
«هۆسیۆک..هێوا...ش...»
هیچ وەڵام نیە ..
شوگا هەستایەوە و توڕە بوو بەدەنگێکی بەرز
«بەسیکە !! تۆ بۆ وازناهێنی؟؟؟دەڵێم ئازارم هەیە»
ـ

ـ
«باسی چی دەکەی هەمووی ئازاری هەیە دابنیشە»
«دوور کەوە جوابی پرسیارەکەم بدەوە؟
تۆ بۆ وازم لێنهاێنی؟؟»
هۆسیۆک نەیدەزانی شوگا چی دەوێ بۆیە
هەر بەردەوام بوو  قۆڵی دەگرت و لە شوێنی خۆی
دایدەنا تا تیماری دەستی بکات!
«دەڵێم بەرم دە ئەگینا ..»
شوگا زۆر توڕە بوو زۆر...
«ئەگینا چی هیۆنگ؟دووبارە لێم دەدەی؟»

magic shopWhere stories live. Discover now