7

76 63 8
                                    


(کامان براوەیەن؟)
ـ

ـ
ڕۆژی تازە هەڵهات ئەمڕۆ
ڕۆژرکە ئارام بوو زۆر هێبدە کە
دەتوانی گوێت لە دەنگی هەوا بێت
چۆن بە ژوورەکان دەڕۆشت و لە
پەنجەرەکان دەهاتە دەرەوە!
بەڵام خەریک بوو ڕەشەبایەک هەڵی
دەکرد بە دەنگی ئۆتۆمبێل و دەنگی
بەرزی ڕادیۆی ناو ئۆتۆمبێلەکان خۆشی
و ئارامی شاریان تێکدا بوو !

ناخی کۆمەڵە کەسێک لە شارەکە
دەچوو ، وا هەفتەیەک ڕۆشتووە
شوگا لە چاوەکانی هۆسیۆک وەک
خیەتی و نەگۆڕاوە ،هێشتا ئەو
پرشنگە نەکوژاوەتەوە تا ڕابکات
لە ژیانی و وون ببێت، چونکە کاتێک
شوگا دەکەوتە باسکردنی یادی جاران
مانای ئەوە بوو کاتی ڕاکردنە لە خۆی.

«ئەودەنگانە......»

شوگا هەستا بە هێمنی چوو تا
پەنجەرەکە دابخات تا لەپڕ لەبەردەم
ماڵەکە سەیارەیەکی بینی و دووکەس
دابەزین و بەرەو ڕووی دەرگاکە
هاتن..

«خۆری من کەسێک دێت؟»
«نا...کێ -»

هەر لەو ساتەی هۆسیۆک ویستی دڵنیای
ئەوە بکات کە کەس نایەت.
دەنگی لێدانی دەرگا هات و هۆسیۆک
هەستا و دەرگاکەی کردەوە

«هیۆنگ»

ئەو دەنگە.
هەست بە دەنگێکی ناسراو دەکرا
لە گوێکانی شوگا ..

«ئۆهـ.جیمی..ین»

هەر لەو ساتە شوگا گۆڕایەوە بۆ یونگی
ئە وکوڕەی لەو ساتە خۆی شاردەوە
کەجیمین شارەکەی جێهێشت.

هەر لەگەڵ گوێی لەو ناوە بوو وەک ئەوەی
ئەو ئاوازە بۆ چەندساڵێک دووبارە لێدەدرێتەوە
هێندە کۆن بوبو لە دڵیدا ..بەجۆرێک تۆز
گرتبووی لەناو جەستەیدا !

«بەخێر بێی جیمینشی~»

جیمین هاتە ژوور و بەرامبەر چێشخانەکە
وەستا وچاوەکانی بەرزکردەوەو چاوەکانی
بە چاوە ڕەشەکانی یونگی کەوت ، دڵی
توند بوو ڕێک وەک ئەوە وابوو ئێستا هەموو
هێزەکانی جەستەی گۆڕاوە بۆ ئەو ساتەی
کە دەیبینی لە فرۆشتگاکە، بۆ ئەو ساتەی
زانی کە هەرگیز ناتوانێت یونگی لە خۆی
ڕزگار بکات.

ئەو وەک ئەوە وابوو دڵی لەناو بچێت و وێران
بێت ترس گیانی دەکێشا و هەناسەی قورس دەکرد

«جیمین..»

جیمین پێکەنی تا لەپڕ کەسێک هاتە ژوور
خانمێکی سادە و جوان کە وەک مانگ
سارد و سپی دیار بوو ئەو لەخۆشەویست-
نا ئەو هاوسەرەکەی جیمین بوو ئەوە ، ئەو
کچە بوو کە جیمینی بردبوو پێش دڵی من!
مینا خۆی چەماندەوە و یونگی بێ هیچ
شتێک وەستا بوو دڵی داوای ئەوەی دەکرد
ئەمە خەون بێت و یەکێک هەڵیبسێنێ!

magic shopWhere stories live. Discover now