10

56 45 5
                                    



«دابڕانی کۆتا»
ـ

ـ

ئێستا لەم دەقەی دەژین دنیا ئارامە
دوای سێ ساڵ لە دووری ئازیزانم
دەتوانم بژیم دەتوانم بڵێم سەلامەتم
و هەناسەی باش هەڵدەمژم و دەیدەمەوە
بێ ئەوەی بیرکەمەوە دەزانم کەبونم دنیای
باشترکرد! هەموو ئەم بیرۆکانەم بۆهات کە
جوابی نامەی ١٠٠'یەمم هاتەوە لە جاپان
دوای گەشت کردنم بۆ بوسان بۆ لای
جیمین بیستم کە جیمین دەڕوات بۆ
ئەمریکا دەژی و داوای لەمن کرد بۆکۆتا
جار نامەی سەدەهەمین بنێرم بۆی و لەنامەکە

بڵێم:-
"سڵاو من جۆنگ هۆسیوک ئەمە نامەی
سەدەهەمینە بۆ ئەو کوڕەی کوێر بووە چونکە
ناتوانێ نامەکانم بخوێنێتەوە بۆ ماوەی
سێ ساڵ منی بەتەنها لەناو ئەو ژوورەدانا
کە کۆتا جار منی تێدا هێشتەوە ..هیوادارم
سڵاوەکەم دڵی ئازار نەدابی ..من بەیانی
دێم بۆ سەردان لەکۆتایدا دەزانم لە کوێ
نیشتەجێ دەبیت و دەزانم چی دەکەیت
و بەچی خەریکی کاری ڕۆژانەت چۆن بەڕێ
دەکەیت. ویستم ئەم نامە بنێرم لەسەر داوای
کوڕی دووکانە جادوویەکە پارک جیمین !
داوای کرد کە پێت بڵێم کە من جۆن هۆسیۆک
خۆشمەوێی! دەزانم لەم نامەی سەدەهەمینە
ئەمە زیاتر لە هەزارجارە ئەم وشەیە دووبارە
دەبێتەوە و وتی کە بڵێم ئیتر کاتی گەڕانەوەتە
با ئەمەش بڵێم بر بیانووی ئەو دەمەوێ بڵێم
بیرتەکەم هیونگ ..خۆرەکەت بیرت دەکات
دەزانم ماوەیەکی زۆرە ڕووخسارمت نەبینیوە
لەناو زەرفەکە لەپشتی نامەکەم وێنەیەکی خۆمانم
بۆ ناردووی کەمێک تاماشای بکە باشدەبیت چونکە
ئەوە تاکە وێنە بوو کە تۆ لەلای خۆت هەڵگرتبوو
هیونگ کە بەیانی دێم بۆلات کارێک مەکە
لەگەڵم ئازارم بدات من سێساڵ وەک خۆرێکی
سارد تەماشای شارم و بەردەرگاکەم دەکرد
بەئاواتی ئەوەی ئەزیزی دوورە وڵاتەکەم بگەڕێتەوە
لام و دووبارە دڵم خۆشبکات و گەرمم بکاتەوە
سەیرکە ئێستا تۆ ڕۆڵی خۆرێک دەبینی ..
خۆرێکی تەواو ڕاستی کە هەرگیز ئاوا نابێت!
دەزانم ئەم نامەیەش وەک نامەکانی تر بێ
وەڵام دەبن و من دەنێرنەوە ناخی زەوی و
بەبەرزی فڕێم دەدەنە ئاسمان پاشان بەهێزێکی
زۆرر توند بەر زەوی دەکەوم!
بەڵام سەلامەت دەبم
و دووبارە نامەت بۆ دەنوسمەوە چونکە
من لەو کەسانە نەبووم بێهیوا بم هەمیشە
هیوایەکم هەبووە بۆت تا دووبارە دڵخۆش
بم ..هیونگ ئاگاداری خۆت بە
نامەی سەدەیەمین
ـ جۆنگ هۆسیۆک "

ـ
«جیمین ئاگاداری خۆتبە»

جیمین کەمێک پێکەنی
«کامان ؟؟ من یان تۆ؟»

هۆسیۆک پێکەنی و دەستی بەمانای
ماڵئاوای لە فڕۆکە خانەکە بەرزکردەوە
دڵنیانەبوو ئەو دەبێ باشبێت
یاخود جیمین ئەم دەڕوات بۆسەردانی
هیۆنگەکەی ئەو کوڕەی سێ ساڵ
یەکێک لە نامەکانی وەڵام نەدرایەوە..

magic shopWhere stories live. Discover now