8

69 64 10
                                    



(شکان لە تۆدا...)

ـ

ماوەیەکی زۆر ڕۆشت بەسەر سەردانەکەی
جیمین بۆ ماڵی یونگی و هۆسیۆک، ئەوە
کۆتا جاربوو یونگی درووستبێتەوە لەناو
لاشەی شوگا دا وە لەو ساتەشەوە بۆ
یەک خولەک یونگی مێشکی نەگەڕایەوە
لای شوگا ، هەمووکات بیری لای جیمینەکەی
بوو ..ئەو کوڕەی دەیشکاند و چاکیشی
دەکردەوە دەیڕووخاند و باوەشی دەکردەوە بۆی.

کاتەکام ناڕۆن ئەبێ بینینی کەسێک هێندە بتشکێنێ؟

«هۆسیۆک؟»

یونگی لە ژوورەکەی چووە دەرەوە
بەدوای شوێنەوارێک بۆ هۆسیۆک دەگەڕا
بەڵام دیار نەبوو.

«هۆسیۆک؟»

بەردوام بوو لەگەڕان و چاو بردن
بۆ بینینی هۆسیۆک تا ئەوی لە
بالکۆنەکە بینی کە چۆن لە تەمی
شارەکەی دەڕوانی، وە ماوەیەکی
باشە کە خۆر دیار نییە ئیتر..

«هیۆنگ؟»
«وامزانی وون بووم!»
«ئایا برسیتە؟..نان بۆ ئامادەبکەم؟»
«نەخێر من باشم»

یونگی هەستی بە گۆڕان لە تۆنی دەنگی
هۆسیۆک کردبوو، دیارە ئەویش لەو
کاتە ماوەتەوە کە جیمینی لێبوو، ئایا ئەویش
هەمان هەستی منی هەیە بەڵام بۆ کەسێکی
جیاواز؟ من؟شوگا؟

«دەمەوێ بڕۆم..»
«بۆ کوێ هیۆنگ؟»

هۆسیۆک زۆر بە زەحمەت هەوڵی دەدا
کە دەنگی شکاو ترساو دەرنەکەوێ بەڵام
ئەوە سودی نەبوو ئەو هەمیشە لە گۆڕان و
وون بوون و لەدەستدانی (شوگا)دەترسا.

«بۆ ماوەیەکی کەم،کەمێک پشووبدەم»

هۆسیۆک نزیک بوویەوە لە باوەشی هیۆنگی
و دەستەکانی بۆ پشتی شانی برد و باوەشی کرد
هەر لەو ساتە زانی کە خۆری ئەو نیە.

«ئایا هۆکار ئەوە؟ دووبارە..دەتهەوێت بۆ ماوەیەک
من بڕۆم؟»

یونگی زانی کە ئەو کێشەکە نیە بەڵکو خۆیەتی.
خۆی هەمووشت لەناودەبات نەک خۆشەویستی
خۆرەکە بۆ پشیلە ڕەشەکە.

یونگی بەهێمنی هۆسیۆکی دوورخستەوە لە
باوەشی خۆی تا کەمێک هەناسەبدات.

«لەبیری بکە...»

«هیۆنگ دەزانی هەرکات ویستت بڕۆم ئەوا
دەڕۆم..»
«نا لێرە بمێنەوە..»

یونگی بەهێمنی دەستی لابرد لەسەر شانەکانی
هۆسیۆک و ئیدی ئەوە کۆتا جار بوو
خۆرە بێ گەرمییەکی ببینێت.

magic shopWhere stories live. Discover now