6

78 17 0
                                    


(خەونی بەجێهێشتن)

ـ
هێشتا ڕۆژەکە تەواو نەبووە،
هۆسیۆک و هیونگەکەی بەیەکەوە
لەسەر سۆفەکە دانیشتن و پێکەوە
تەماشای تیڤی شۆیەکانیان دەکرد
لایەنی کەم ئەوە کاتی ڕۆژەکانیان بەڕێ
دەکرد.

شوگا ماوەیەکی زۆربوو خەریکی کتێب
خوێندنەوە بوو ، وە هۆسیۆکیش لە
خەیاڵی نووسین بوو قەڵەمەکەی لە
ناو پەنجەکانی دەهێنا و دەبرد ، ماوەیەکی
زۆر بوو دەیویست هەست بەشتانێک بکات
تا بتوانێت دووبارە بنوسێت.
شوگا کتێبەکەی لابرد و تەماشای
هۆسیۆکی کرد کە چەند جوان خەیاڵ
بردوویەتیەوە لەکاتی نووسین، بیری دەکردەوە
ئایا دەیەوێت دووبارە ئازاری بدات؟ ئەی بۆ
وا خۆی دەردەخات کە خۆشیدەوێت؟ ئایا ئەمە
کارە ڕاستەکەیە کە ئەنجامی دەدات لەگەڵ
خۆرەکەی؟ ئایا شوگا قەد دەتوانێت هەستی
بۆ ئەو هەبێت.

لەخەیاڵ بوو ،هۆسیۆک هەستی کرد دوو
چاو لەسەریەتی هەستی بە ناڕەحەتی نە
دەکرد بەڵام هەستی بە ترس ئەکرد. بینی
کە شوگا ماوەیەکی زۆرە لە تەماشاکردن
و خەیاڵی بردوویەتی بۆ شوێنیکی تر.

«هیۆنگ»

شوگا هاتەوە خەیاڵ ئەو دەنگە
گەرمە ئەو وشانە ،هەموو ئەو
شتانەی کە هەستی پێدەدا
نایاب بوو وەک ئەوە لە تۆپێکی خوری بچێت
و لەناو دەستی خاوەنەکەی بەرە بەرە لەناوبچێ
ئەو هەستە لەمردن ئەچوو ؟

«هەمووشت باشە هیۆنگ؟»
«بەڵێ»
«کەواتە بیر لەچی دەکەیتەوە؟»

لەناو بیرکردنەوە بوو دەیوست خۆی
دەربازبکات لەوەی پێی بڵێت کە ئەیەوێ
ون بێت و ئەیەوێ بڕوات، بەڵام ناتوانێ
هەندێکجار وا بیری دەکردەوە کە قسە
کردن لەبارەی کێشەکانی بۆ هۆسیۆک زیاتر
ئەو بێزار دەکات لەوەی هەیە،

«بیرتە..ناوت چۆن هات؟»

هۆسیۆک هیچ تێنەگەیشت ، بەڵام
هەستا و لەتەنیشت هیۆنگەکەی دانیشت
و دەستی بە پشتی دەهێنا ، وا دیار بوو
لە هەرساتێک بێت شوگا تێکدەشکێت.

«کاتێک مناڵبووین یاریمان دەکرد
بیرمە کە چۆن گاڵتەت بەمن دەکرد چونکە
نەمدەتوانی ڕابکەم و بەدوای تۆپەکە بکەوم
هەمیشە پێت دەوتم تۆ دەبێ خێراتر ڕابکەی
تا بەهێز بیت ڕووبەڕووی ئەو خوێن بەربوونە
ببیتەوەو بجەنگێی و دژی ئەو تیرە بۆستی
کە لەئاسمان بۆت دێت! بە دەنگێکی بەرز
دەتوت'با باران ببارێ ..با بارانببارێ' وە
منیش توڕە دەبووم و هاوارم دەکرد ..
«من خۆرم خۆشدەوێ..خۆر..»

«بێ ئاگا لەوەی خۆرەکە منی ئازار دەدا و
خوێنی لە لووتم دەردەهێنا گێژی دەکردم
و لاوازی دەکردم، بەڵام گەرمی چەند ساتی
خۆرەکە بۆشای برینەکانمی هەمیشە پڕ کردەوە.
شەڕمان بوو لەسەر ئەوەی کامان وەرزەکان
هەڵبژێرین ! کە هاوین دەهات من تەواوی
ڕۆژەکە لەبەردەم تیشکی خۆر پاڵدەکەوتم
بیرم دەکردەوە دەبێ چۆن.. دڵە ساردەکان
گەرم ببنەوە؟خۆرەکە وای دەکرد .چۆن
پێویستمان بەباوەشێک بێت؟ خۆرەکان
گەرمی باوەشیان پێدەداین.کە زستان
دەهات بە دڵتەنگی لە پەنجەرەکە بۆ تیشکێ
خۆر دەگەڕام لە پشت هەورەکان تا ڕۆژێ
هێندە گریام چاوەکانم سور بوونەوە. »

magic shopWhere stories live. Discover now