13

150 22 6
                                    





ـ
(هانــ)

ـ

هۆسیۆک لەناو فڕۆکەکە دەگەڕایەوە
بۆ سیئۆل ، لەڕاستیدا بە پەرۆش نەبوو
دڵنیابوو ئەمە کۆتاییە ئەویش دەمێنێتەوە
بە تەنها و دەبێت چاوەڕێی بوونی خۆی
بکاتەوە تا دووبارە دڵخۆشبێت لەهەر ساتێک
بێت ،

چاوەکانی داخست و هەستی
بەگەرمی دەستێک کرد لە خەیاڵەکانی
ئەوە دەستە باریک و ساردەکانی هیونگەکەی
بوو ئەو هەمیشە لەناو گۆشەیەکی مێشکی
هۆسیۆک خۆی گیر کردبوو هەرگیز لا نەدەچوو

شووێنێک کە لەبیرکردمیش دەستی پێنەدەگەیشت !

کاتەکان تێپەڕین بۆ ماوەی
چەند کاتژمێر هۆسیۆک لەناو فڕۆکەکە مایەوەو
بەڵام لەگەڵ کرانەوەی چاوەکانی خۆی لە
کۆتا خاڵی دنیا بینی..

سیئۆل

لە کۆتای لە فڕۆکەکە هاتە خوار بەهێواشی هەناسەی
ساردی دەدا و ئارام دەبوویەوە دڵنیا نەبوو ئیدی
سیئۆل دەتوانێ وەک جاران خۆشی بۆ
بگەڕێنێتەوە.... بەڕێکەوت
بۆ ماڵەوە!

لەناو تەکسیەکە تەماشای خەڵکی شارەکەی
دەکرد کە چەند دڵخۆشە بیری دەکردەوە

دەیوت"ئەم بیرکردنەوانەم بەهۆی ئەوەیە
کە دەمرم وا بۆ ساتێک هەموو کەسم لا جوانە؟"

کەمێک تێپەڕی و نزیک لە ڕووباری
هان وەستا نەیویست بگەڕێتەوە ماڵەوە
بەهێواشی لەپردەکەوە تەماشای
ئاواکەی دەکرد هەستی بە کەمێک بای سارد
دەکرد سەرەڕای ئەوەی خۆر دیار بوو!

تێنەدەگەیشت ئێستا بۆ چی ماڵی نابێتەوە
بە باوەش و نیشتمانی؟

ڕاست بوو هەندێک جار ماڵ چوار دیوار
نیە ..بەڵکو کەسێکە!

«هیونگ ڕاستی کرد! چیتر تۆ
ناتوانی ئێمە گەرم بکەیتەوە»

کات تێپەڕی ئیدی هیلاکی قاچەکانی هۆسیۆکی
بەڕێکردەوە بۆ خانووەکەی، ئە وشووێنەی
ئیدی ئارامی تێدا بەدی نەدەکرا.

و هۆسیۆک لە ژوورەکەی خۆی
پاڵیدابوویەوە و تەماشای ئەلبومێکی دەکرد
کە ڕەسمی کۆنی خۆی و هاوڕێکەی هەڵواسیبوو
تا لەپڕ هەنێ وێنەی بینی کە نەدەبوو
بیبینیایە چونکە ئەو لاواز بوو ئەو پەڕی
گوڵ بە خۆشەویستی بریندار دەبوو ،
لەناو دەچوو دەشکا، ورد دەبوو..

هۆسیۆکیش پەڕێک بوو .

ئەوە هەمووشت بوو ئێستا دەیتوانی
بیکات تەنها تاماشا کردنی وێنەکەبوو
زەنگی مۆبایلەکەی هۆسیۆکی لە جەنجاڵی
دەرهێنا.

magic shopWhere stories live. Discover now