11

44 11 5
                                    


ـ
(سەردانکردنم)
ـ

هۆسیۆک وردەوردە جلەکانی هەمووی
کۆکردەوەو بەڕێکەوت بەهێواشی بۆ
دەرەوە جانتاکانی خستە پشتی سەیارەکە
و کەمێک لەخانووەکەی ڕواند بزانێ چی ماوە
تا لەپڕ چاوی کەوتە سەر ژوورەکەی خۆی و
شوگا هیۆنگی ..

«هیو..نگ؟؟»

هۆسیۆک زۆر ورد بوویەوە بەشێوەیەک
دەیڕوانی وای دەزانی کە شوگا لەسەرەوە
لە پەنجەرەکە تەماشای دەکات خێرا بەڕاکردن
چووە سەرەوە شوگا لەماڵەوە بوو؟

هۆسیۆک گەیشتە بەردەم ژوورەکەو بە
خێرای دەرگاکەی کردەوە بەڵام....

«هیونگ...»

جگە لە تەپوتۆز هیچ شتێک نەجوڵابوو لە
ژوورەکە هەناسە بڕکێی لەگەڵ چاوە تەڕەکانی
دەیزانی کە چەند خەیاڵێکی قوڵی کردوە بۆ
دووبارە بینینەوەی هیۆنگەکەی ..!

شوگا لە ماڵ نەبوو ئەو تەنها لە خەیاڵی بوو!

کات درەنگی کرد بەبێدەنگی ڕۆشتە دەرەوە
دووبارە و سەر سەیارەکە کەوت و بەڕێکەوت
بۆ جاپان... بیری دەکردەوە کە ئێستا
تا دوای سێ کاتژمێری تر چۆن شوگا دەبینێ؟
دوای ئەوەی جوابی دایەوە دڵنیایە کە نەڕۆشتوە؟
چی ئەگەرڕۆشتبوو؟ بۆ وا خۆی ئاڵۆز کرد؟

هۆسیۆک>

لەناو تەیارەکە دەبم هێواش هێواش چاوەکانم
لێک دەنێم هەناسەم قوڵتر دەبێتەوە لە هەرجارێک
کە دەیدەمەوە هەست بەقورسی ملولەکان دەکەم
کە چەند بەزەحمەت منیان هێشتۆتەوە!

«هۆسیۆکی...وەرە بۆئێرە..»
«چی لێیە هیونگ..ئۆه ئێرە بەرزە»
«بەڵام تۆ لەبەرزی دەترسای!»

«هـ..یونگ تۆ وەرە دواوە ئەوێ..»
«کەمێک بوێربە ..ئەمە وات لێدەکات
وابیرکەیتەوە کە من خۆم فڕێدەدەم»

«نا دەزانم-هیونگ تەنها بگەڕێوە..
دواوە تۆ دەمترسێنی..»
«من دانیشتووم ..ئێرەش ئەوەندە...
تەماشابکە تەنها سێ پێ بەرزە یان-زیاتر»
«هیونگ..»

شوگا چاوی لە هۆسیۆک کرد و بینی لەسەر
چۆک کەوتووە و دەپاڕێتەوە!

«خۆری من..چی دەکەی؟»
«شوگا هیونگ..لێت دەپاڕێمەوە
بگەڕێوە دواوە..»
«درەنگە..»
«چی.....هیــــــوونگ»

«کاتی ڕۆشتنە ..پشیلەکان دەمرن ،خۆر
ئاوا دەبێت ..دنیا سارد دەکات، مانگ دەردەکەوێ
و ئەویش هەناسەدەدا..ئاوەکان لەبندا گەرمن
من لەگەرمی نەبێت ناتوانم بژیم..من خۆری خۆمم
دەوێتەوە..»
«چی..چی؟ دەربارەی من؟»
«تۆ خۆری منیت...»
«کاتی ڕۆشتنە..خواتلەگەڵ-»

magic shopWhere stories live. Discover now