«PART 1»

1K 108 3
                                    

یەکەم چیڕۆکمە بۆیە هیوادارم پشتگیریم بکەن 🤍.
-
-
_____________

POV/N/T

لە کار بووم دەگەڕامەوە بۆ ماڵەوە بەڕاستی ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم لە ڕۆژەکانی تر زیاتر کارم کرد دوای کەمێک تەلەفۆنم بۆ هات سەیرم کرد جێنی بوو هەڵمگرت

جێنی:- سڵاو ن/ت

ن/ت:- سڵاو لەتۆش جێنی

جێنی:- چۆنی؟ لەکار تەواو بووی؟

ن/ت:- باش نیم هیچ باش نیم قاچەکانم هیچ خۆیان ناگرن بەزۆر بەڕێگادا ئەڕۆم تازە تەواو بووم لەکار

جێنی:- تۆ هیچ مەجبور نی کاری گارسۆنی بکەی کارێکی تر بدۆزەوە مادام بۆتۆ قوڕسە

ن/ت:- تۆ چی دەڵێی وازهێنانی چی؟ هەر خۆی ئەم کارەم بە ئەستەم دۆزیەوە خۆشت ئەمە ئەزانی

جێنی:- ئێ باشە بەڵام ئەوەنە خۆت ماندوو مەکە

ن/ت:- بەلامەوە گرینگ نییە چەند ماندوو ئەبم تەنها بۆ ئەوەی پارەی ئەم پیاوە نەفرەتییە بدەمەوە هەموو شتێک ئەکەم.. دەی تۆ واز لەمن بێنە تۆ ئیشێکت هەبوو بۆچی پەیوەندیت کرد؟

جێنی:- هیچ نەبوو تەنھا ویستم بڵێم بچین بۆ یانە بەڵام مادام ماندووی وازی لێ بێنە

ن/ت:- بەخوا ئەمڕۆ زۆر کارم کرد با بۆ سبەی شەو بێت باش هەم بەیانی کاریشم نییە بۆ ماوەیەک!

جێنی:- بۆچی؟ شتێک بووە؟

ن/ت:- بەڵێ داپیرەی بەڕێوبەرەکەم مردووە بۆیە بەهۆی ئەمەوە دەچێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەیەکیش دوکان ناکاتەوە ناشزانم چۆن پارەی ئەم پیاوە بدەمەوە

جێنی:- هاھ وتت هەموو ڕۆژێک دێت بۆ بەردەرگات وانییە؟

ن/ت:- بەڵێ بەڕاستی زۆر بێزار کەرە نازانم باوکم چۆن پارەی لە کەسێکی ئاوا قەرز کردووە!

جێنی:- ئیتر مەجبور بووە دەی تۆ واز لەوە بێنە مادام کارت نییە بۆ ئێستا نایەی بۆ ماڵمان؟ هەم زۆر بێزار بوومە بەتەنیا

ن/ت:- ئێ منیش بم بێزار ئەبم لەناو ماڵێکی گەورەی کە تۆی تیای وە بەخوا جێنی هیچ تاقەتم نییە هەر خۆی ئێستا وا لە پاڕکێک دانیشتووم قسەت لەگەڵ ئەکەم تاقاتم نەما چیتر بڕۆم

جێنی:- باشە بە دڵی خۆت بکە تەنها ویستم هەندێک کات بەسەر بەرین

ن/ت:- ئێ دە تۆ وەرە هەر خۆی منیش بەتەنیا لەماڵەوە بێزارم

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now