«PART 2»

829 99 12
                                    


POV/N/T

هەڵسان لەخەو کاتژمێر 11 یە جێنی هێشتا بەخەبەر نەهاتووە چوومە گەرماو شاوەرێکم کرد دوای تەواو بوونم جلێکم پۆشی و قژم هیشک کردەوە دواتر چوومە خوارەوە شتێک لێ بنێم شتی پێویستم نەبوو بۆیە ڕۆیشتم بۆ دوکان و هەندێک شتم کڕی دواتر خواردنم ئامادەکرد و مێزەکەم ئامادەکرد کاتژمێر 12:20 هێشتا جێنی بە ئاگا نەهاتبوو بۆیە چوومە سەرەوە بەئاگای بهێنم

ن/ت:- جێنی جێنی دەی هەڵسە خواردن ئامادەیە با سارد نەبێتەوە

ن/ت بە هێمنی و خۆشەویستی بانگی جێنی ئەکرد کاتێک خەریکی لابردنی پەردەکە بوو جێنیش ڕۆژ بەرچاوی کەوت بۆیە بەتانیەکەی بەسەر سەری داۆا

جێنی:- یاا ن/ت تکایە پەردەکە ۆادەوە با هەندێکی تر بخەوم

جێنی هێشتان چاوی لەسەر یەک بوو وە خەواڵ و بوو کاتێک قسەکەی دەکرد

ن/ت:- نابێت دەی جێنی نابێ چۆن ئەبێ نان نەخۆی دەی هەڵسە هەم ئەمڕۆ کاری گرینگمان هەیە ئەبێت بیکەین

جێنی کە گوێی لەم قسەیە بوو یەکسەر سەری هێنا دەرەوە لەژێر بەتانیەکە

جێنی:- من نا تۆ کارت هەیە

جێنی وای وت کاتێک هێشتان لە ن/ت پڕ بوو چونکە بەهۆی پیاوێک ژیانی ئەفەوتێنێ

ن/ت:- چۆن؟ واتا تۆ ئەمڕۆ لەگەڵ من نایەی؟ من بەتەنیا جێ ئەهێڵی

ن/ت بە کیوتیەوە ئەو قسەی ئەکرد

جێنی:- هیچ خۆت ئاوا لێ مەکە چونکە هیچ لێت نایێت هەم خەتای خۆت بوو کە ئەم کارەت قبوڵ کرد بۆچی من تێوە دەگلێنی من نایە

کەمێک بە ڕەقی قسەی کرد بەڵام ئەویش بۆ ن/ت بوو خەمی ئەوی بوو بێگومان جێنی هەر شتێک بڵێت بێسوودە چونکە ن/ت بەقسەی ناکات

ن/ت:- باشە من خۆم بە تەنیا ئەڕۆم بەڵام هەڵسە خواردنەکە بخۆ سارد ئەبێتەوە

ن/ت قسەکەی کردو ڕۆیشتە خوارەوە بێگومان تێکچوو بە قسەکەی جێنی هەستی ئەکرد کە جێنی خەمی ئەویەتی بۆیو ئاوا قسە دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ن/ت ئازاردا جێنیش هەڵسا لەسەر جێگاکەی چووە گەرماو دەست و دەموچاوی شوشت و چووە خوارەوە کاتێک چووە خوارەوە بینی ن/ت لەسەر قەنەفەکان دانیشتووە و مۆبایلی لەدەستە هەستی کرد کە کەسێک لە پشتیەتی بۆیە ئاوڕی دایەوە

ن/ت:- هاھ هاتیە خوارەوە هێشتا منیش خواردنم نەخواردووە چاوەڕێی تۆ بووم وەرە با نانەکە بخۆین

ن/ت قسەی دەکرد کاتێک مۆبایلەکەی داناو بەرەو مێزەکە ئەڕۆشت بۆئەوەی خواردن تێبکات جێنی بێ هیچ قسەیەک لەسەر مێزەکە دانیشت ن/ت خواردنەکانی تێکرد هەردووکیان دەستیان کرد بە خواردنی دوای کەمێک بێدەنگی جێنی بێدەنگیەکەی شکاند

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now