«PART 13»

557 83 225
                                    

ئەزانم ماوەیکە دام نەناوە ببوورن بەڕاستی ئەم ماوەیە هیچ مەجالم نییە وە بەبێ ڤۆت و کۆمێنت مەڕۆن ببوورن بۆ هەڵەی ڕێنووسیشم هەوڵ ئەدەم باشتری بکەم 😍.

-
-
_____________

POV/N/T

ئێستا لە فڕۆکە خانەین لەوەتەی گەیشتوینەتە ئێرە هیچ قسەمان نەکردووە لەنێو ئۆتۆمبێلیش کەس قسەی نەکرد تا گەیشتینە فڕۆکەخانەش

ن/ت:- باشە بۆچی جێنی نابینم؟
دەبێت هێشتان نەگەیشتبن؟

بە هێواشی لەگەڵ خۆی قسەی دەکرد لە کاتێکا چاوەکانی بەدوای ئەوان ئەگەڕا لەم فڕۆکە خانە گەورەیە دواتر شوگا قسەی کرد

شوگا:- بەدوای شتێک ئەگەڕێی؟

ن/ت:- ئاھ بەڵێ بەدوای جێنی و ئەوان ئەگەڕام بەڵام وادیارە هێشتان نەهاتوون

شوگا:- بۆستە تەلەفۆن بۆ تای ئەکەم

شوگا تەلەفۆنەکەی دەرهێنا لەنێو گیرفانی و پەیوەندی بە تایەوە کرد دوای کەمێک هەڵی گرت

تای:- سڵاو شوگا شتێک بووە؟

شوگا:- نەخێر هیچ نەبووە تەنها تەلەفۆنم کرد بزانم بۆچی هێشتا نەهاتوون ئێمە لەفڕۆکە خانەین نیو سەعاتی تر فڕۆکەکە ئەڕوات ئەبێت ئێوە لێرە بن

تای:- باشە باش ئێستا ئەگەین هەر خۆی لە ڕێگاین

شوگا:- باشە کەواتە

تەلەفۆنەکەی داخستەوە

شوگا:- ئێستا ئەگەن لە ڕێگان

ن/ت:- تەواو

دوای ئەوە ن/ت ئاوڕی بۆ پشتەوەی خۆی دایەوە یەکسەر چاوی کەوتە سەر کەسێک هەر زوو جەوی نەما

؟؟؟؟:- سڵاوتان لێبێت

وای وت کاتێک گەیشتە لای شوگا و ن/ت کە کچێکی تریشیان لەگەڵ بوو کارمەند بوو

ن/ت تەنها بە سەری وەڵامی دایەوە وە کەمێک خۆی بۆ چەماندەوە بەڵام زۆر نا

شوگا:- سڵاو لەتۆش کای

کای بزەیەکی ساختەی بۆ کرد و سەیری ن/ت کرد

کای:- تۆ چۆنی خاتوو ن/ت؟
هیچ شتێکت نییە وانییە؟

ن/ت:- نەخێر سوپاس باشم

بە ساردی وەڵامی دایەوە وە هەرکە قسەکەی وت یەکسەر سەیری لایەکەی تر کردەوە بۆئەوەی خۆی لە سەیرکردنەکانی دووربخاتەوە شوگاش چاوی هەر لەسەر کای بوو کە چۆن سەیری ن/ت ئەکات ئەمە تووڕەی ئەکرد بەڵام خۆی گرتبوو بۆئەوەی هیچ نەکات

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now