«PART 18»

515 74 107
                                    

POV/N/T

چاوەکانم کردەوە سەرم زۆر ئازاری هەبوو سەیری ئەم شوێنەم کرد کە لێی بووم

ن/ت:- خوایە گیان من لەکوێم؟

شوێنەکە زۆر تاریک بوو هەناسەم بۆ نەئەدرا تا لەناکاو دەرگاکە کرایەوە چاوەکانم داخست بەهۆی ئەو ڕووناکیەی بەر چاوەکانم کەوت کەسێک بەرە بەرە لەمن نزیک دەبوویەوە تا تەواوی شوێنەکە ڕووناک کرا کەسەکەم بینی و شۆک بووم

ن/ت:- ک .. کای؟

کای:- بەڵێ کای خۆشەویستم ..
لە کۆتایدا بەیەک شاد بووینەوە

وەک شێت پێکەنی

ن/ت:- تۆ شێت بووی ؟ تۆ بۆچی منت هێناوە بۆئێرە؟ خێرا دەستەکانم بکەوە

بە هاوار و تووڕەیەکی زۆر قسەی دەکرد

کای:- هشش ئارامبەوە خۆشەویستم گەر تۆ ئاوا بکەی زیان بەخۆت ئەگەیەنی بەمەش من ئازار ئەدەی وە گەر تۆ ئارام نەبی من ناتوانم دەستەکانت بکەمەوە

ڕووخساری وەک کەسێکی خەمبار لێکرد

ن/ت:- من خۆشەویستی کەس نیم باشە
وە ئێستا ئەو دەستانەم بکەوە

زۆر جدی قسەی کرد لەکاتێکا تووڕە بوو

ن/ت:- بەڵێ تۆ ڕاست ئەکەی تۆ خۆشەویستی کەس نی تەنیا هی منی وە گەر ئارام نەبیتەوە ئەوا دەستەکانت ناکەمەوە

ن/ت تفێکی لە ڕووخساری کای کرد

ن/ت:- گەر جارێکی تر وابڵێی گرەنتی سەلامەتیت نادەم باش بزانە

کای هەڵسا سەر چۆکی و دەموچاوی سڕی

کای:- کێشە نییە بە ماوەیەکی کەم دووبارە خۆت پێم ڕازی ئەبیتەوە وە وەک و جارانمان لێدێتەوە دەبینەوە دوانەکەی جاران وە
هاوسەرگیریش ئەکەین

ن/ت:- ئەرێ تۆ شێتی؟ تۆ باسی چیەکەی؟
من هەرگیز بیرم نایە پێشتر یەکمان بینیبێت یان خۆشەویست بین وە ئێستاش وازم لێبێنەو دەستەکانم بکەوە

کای:- وایە ئێستا بیرت نایە بەڵام دواتر بەرە بەرە خۆت باش ئەبی وە ببوورە خۆشەویستم بەڵام ناتوانم ئەم داوایەت قبوڵ بکەم

ن/ت:- تۆ شێتی شێت .. بۆستە .. ئێمە ئێستا لە کوێین؟ هێشتا لە تایلەندین؟

کتی:- نەخێر ئێمە پێکەوە گەڕاینەوە کۆریا
وە من دەبێت بۆ چەند خولەکێک بەتەنیا جێت بهێڵم دەچم خواردنی خۆشت بۆ ئامادە ئەکەم

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now