ئەوەش پاڕتی نوێ
-
-
____________POV/N/T
چاوەکانم کردەوە لەنێو باوەشە گەرم و خۆشەکەی خۆشەویستەکەم بووم سەیریم ئەکرد کە چەند بە ئارامی خەوی لێکەوتووە هێشتان باوەڕ ناکەم کەوا خۆشەویستین! چاوەکانی بەرە بەرە دەکراویەوە
شوگا:- بەیانیت باش خۆشەویستم!
ن/ت:- بەیانی باش؟! تۆ ئەزانی کەوا ئێستا کاتژمێر چەندە؟ کاتژمێر 4 ئێوارەیە
شوگا:- باشە .. ئێوارەت باش خۆشەویستم
ن/ت بزەیەکی کرد
ن/ت:- دەی هەڵسە بابڕۆینەوە
شوگا:- با کەمێکی تریش ئاوا بین ئەوکات
ن/ت:- نەخێر درەنگە! ئەبێت بگەڕێینەوە
شوگا:- تۆ ئەڵێی 4 ئێوارەیە .. درەنگی چییە؟
ن/ت:- نەخێر درەنگە تا ئەگەڕێینەوە ماڵەوە درەنگ ئەبێت!
شوگا:- درەنگ نابێت هەرخۆی تەنها 20 خولەک لە ماڵەوە دوورین!
ن/ت:- من کۆریا ئەڵێم دەی هەڵسا
لەنێو باوەشی شوگا هاتە دەرەوە
شوگا:- تۆ دەتەوێ ئاوا زوو بگەڕێینەوە؟
ن/ت:- بەڵێ دەی هەڵسە
شوگا بە ناچاری هەڵسا کەلو پەلەکانیان خستەوە نێو ئۆتۆمبێلەکە شوگا ویستی سەرکەوێتە نێو ئۆتۆمبێلەکە بەڵام ..
ن/ت:- یان بۆستە!
شوگا:- چی بوو؟
ن/ت:- دەتوانین کەمێکی تریش بمێنینەوە و هەندێک یاری بکەین!
شوگا:- یاری؟ خۆ ئێمە مناڵ نین
ن/ت:- بۆچی تەنها منداڵەکان بۆیان هەیە یاری بکەن؟
شوگا:- نەخێر بەڵام ئێمە لەو تەمەنە نین یاری بکەین!
ن/ت:- مەبەستت چییە؟ تەمەنمان چییەتی؟ من 22 ساڵم وە هێشتان زۆر بچوکم .. یان .. بۆستە تۆ تەنها لەبەر ئەوەی مافیایێکی گەورەی ناتەوێ یاری بکەی؟
شوگا:- نەخێر ئەمە پەیوەندی بەوەوە نییە .. بەهەرحاڵ دەی با بیکەین .. بەڵام چ یاریێک؟
ن/ت:- چاوشارکێ! من خۆم ئەشارمەوە و تۆش ئەبێت بمدۆزیتەوە
شوگا:- ئەمە دادپەروەری نییە بۆچی ئەبێت من دۆزەرەوەکە بم؟
YOU ARE READING
کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )
Romanceکچێک بۆئەوەی قەرزی باوکی بداتەوە گەورەترین مافیا ئەڕفێنێت! نووسەر:- alice_j0n جۆری چیڕۆک :- ~ ڕۆمانسی - تاوان ~