«PART 17»

539 67 201
                                    

___________

POV/N/T

لە ڕێگا بووم بۆئەوەی خواردنەوەیەک بۆ شوگا بهێنم چوومە ئەو شوێنەی کە خواردنەوەکانی لێ دانرابوو بەدوای خواردنەوە دڵخوازەکەی شوگا دەگەڕام تا بیرم کەوتەوە

ن/ت:- ئێمە لە کۆریا نین خاتوو ن/ت

وام بەخۆم وت تا کوڕێکی گەنج بەدیار کەوت و قسەی کرد کە دیار بوو گارسۆنی ئێرە بوو

گارسۆن:- بەدوای چ جۆرە خواردنەوەیەک ئەگەرێی خاتوون؟

بە تایلەندی قسەی کرد

ن/ت:- ئاھ .. من دەمویست داوای خۆشترین خواردنەوەی ئێرە بکەم

منیش بە زمانی ئەو قسەم کردەوە ڕاستی زۆر باش نیم بەڵام هەندێکی ئەزانم

گارسۆن:- بێگومان من ئێستا خواردنەوەیەکی جیاوازت پێشکەش دەکەم تامێکی جیاوازی هەیە دڵنیام بەدڵت ئەبێت خۆشترین خواردنەوەیە لە وڵاتی ئێمە

ن/ت:- باشە بەڵام من بۆخۆم نییە بۆ سەرۆکەکەمە

گارسۆن:- نیگەران مەبە تامێکی جیاوازی هەیە ئێستا دەیهێنم بەڵام گەر دەتەوێ تۆ بڕۆ ئێمە بۆتی ئەهێنین

ن/ت:- نەخێر کێشە نییە چاوەڕێ ئەکەم

گارسۆن:- باشە

لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشتم بەڵام شتێک سەرنجی ڕاکێشام یەکێک لە گارسۆنەکان بە دزیەوە شتێکی لە گیرفانی دەرهێناو خستیە ناو پەرداغە پڕ لە بیرەکە و لەوێ ڕۆیشت

سەرەتا وامزانی شتێکی ئاساییە بەڵام دواتر بیرم کەوتەوە کە..

ن/ت:- بۆستە وابزانم ئەمە دەرمان بوو .. ئەی ئەگەر شتێکی خراپ بەمە لە کەسێک بکات؟؟

ویستم دوای کەوم بەڵام لەناکاو وەستاندیانم

گارسۆن:- خاتوون فەرموو خواردنەوەکەت

ن/ت:- ئاھ سوپاس

وەرم گرتوو خێرا ڕۆیشتم بەڵام گارسۆنەکە دیار نەمابوو منیش ویستم بگەڕێمەوە بۆلای شوگا بەڵام لەناکاو کەسێک منی گرت کە وای کرد پەرداغەکەی دەستم بکەوێت

سەیری کەسەکەم کرد

ن/ت:- باشە تۆ ئاگات لەخۆتە بەڕێز کای؟
واتکرد پەرداغەکەی دەستم بکەوێت

کای:- ئاھ ببوورە مەبەستم ترساندنت نەبوو
من دانەیەکی ترت بۆ داوا ئەکەم

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now