«PART 7»

619 75 106
                                    


POV/N/T

شوگا بەرە بەرە لە پەنجەرەکە نزیک دەبوویەوە تۆشی لەپشت خۆی حەشاردابوو

ن/ت:- واباشترە خۆمان لە شوێنێک بشارینەوە نەوەک بمان بینێت

ن/ت بە هێواشی و چپەوە قسەی دەکرد

شوگا:- نەخێر تەنها بێدەنگ بە

بەڵام تۆ چەقۆیەکت هەڵگرتوو چوویە پێش شوگا لەناکاو وەستان دەرگای ژوورەوە کرایەوە بە هێواشی ئێوەش بە تەرکیزەوە چاوەڕێتان دەکرد تا وەکو بزانن کێیە ن/ت خۆی ئامادە کردبوو بۆ هەر شتێکی لەناکاو تا کەسەکە خۆی کرد بە ژوورداو یەکسەر ئێوەی بینی

؟؟؟؟:- بۆستن بۆستن مەمکوژن دز نیم

شوگا ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک ئەم کەسەی بەرامبەری بینی و دڵی حەسایەوە بەڵام شۆکیش ببوو بە بینینی کەسەکە

شوگا:- باشە پێم ناڵێی تۆ چی دەکەی لێرە؟
چۆن گەشتیە ئێرە؟ بەم کاتەش؟

بە سەرسوڕمانەوە پرسیارەکانی دەکرد
ن/ت ئیشەکەی تەنها سەیرکردن بوو

؟؟؟؟:- من ئەمڕۆ گەڕامەوە لە هۆتێل بووم وتم بەیانی خۆم کەشف ئەکەم بەڵام ئێستا بەرگەم نەگرت و هاتم

بە شێوەیەکی کیوت قسەی دەکرد

؟؟؟؟:- ئێ تۆ واز لەمن بێنە ئەمە کێیە؟
نەڵێی خۆشەویستتە؟

بە جدی پرسی

شوگا:- نەخێر سکرتێرەکەمە واتا لە یەک ڕۆژ 3 کار دەکات وەک سکرتێرم وەک شۆفێرم وەک پاسەوانم

؟؟؟؟:- وادیارە زۆر متمانەت پێیەتی لە کاتێکدا ئەو هەمووە کارەت پێی داوە چونکە تۆ گەر متمانەت بە کەسێک نەبێت قەت ئاوا لە نزیک خۆت نایهڵیتەوە!

ن/ت سەیری شوگای کرد چاوەڕێی وەڵامی شوگای کردبوو بە پەرۆشەوە دوای کەمێک شوگا وەڵامی دایەوە

شوگا:- نەخێر ئاواش نییە تەنها کەسێکی ئازا و زیرەکە وە شەڕکەرێکی بەتواناشە بۆیە

ن/ت بێ هیوا بوو لە قسەکەی

؟؟؟؟:- هاھ تێگەشتم
ئێ ناوت چییە؟

پرسیاری لە ن/ت کرد

ن/ت:- من ناوم پاڕک ن/ت

؟؟؟؟:- منیش ناوم مین جیۆنە ئامۆزای شوگام تازە لە دەرەوە گەڕاومەتەوە

ن/ت:- خۆشحاڵ بووم بە ناسینت

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now