«PART 23»

578 89 118
                                    

ببوورن ئەزانم قەولم یابوو پێنجشەم بۆتانی پۆست بکەم بەڵام بەهۆی هەندێک شت نەمتوانی🙂.

-
-
_______

POV/TAE

تای:- واتا ئێستا لای ئێوە نین؟

؟؟؟؟:- نەخێر کوڕەکەم

تای:- باشە بەڕێز مین سوپاس کە پێت وتم

بەڕێز مین:- ئێمە چەندین ساڵە پێکەوەین بەڵام هەر ئەڵێی بەڕێز مین؟ تۆ وەک شوگای بۆمن دەزانی؟

تای:- بێگومان ئەزانم منیش هەر وەک باوکم ئەتبینم

بەڕێز مین:- باشە ئەی بۆچی هێشتان ئەڵێی بەڕێز مین گەر منت وەک باوکت ببینی؟

تای:- ئیتر ڕاهاتووم لەگەڵی ببوورە بەڵام هەوڵ ئەدەم

بەڕێز مین:- ئهم چاوەڕێم بەڵام گەر واش نەڵێی تۆ هەر وەک کوڕی خۆمی

تای بزەیەکی کرد

تای:- دەزانم زۆر سوپاس کە منت بەم ئاستەی ئێستام گەیاند

بەڕێز مین:- کەست بینیوە بۆ ئەمە سوپاسی باوکی بکات؟ بێگومان ئەمە ئەرکی سەرشانی خۆمە

تای دووبارە بزەی کردەوە جێنیش چێژی لە سەیرکردنی دەبینی کە پێدەکەنی

بەڕێز مین:- گەر کارێکی ترت نییە من ئەبێت بڕۆم ئێستا ببوورە کوڕەکەم

تای:- نەخێر نەخێر تۆ بڕۆوە بەلای کاری خۆتدا

بەڕێز مین:- باشە خوات لەگەڵ .. وە ها دەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ڕۆژێک بێیە سەردانمان دەمەوێت بوکی داهاتووم ببینم

تای:- باشە بێگومان ئەیهێنم

بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک سەیری جێنی کرد جێنیش سەیری کردبوو بە شێوەیەکی پرسیاری لێی ئەڕوانی کە دەبێت مەبەستی چی بێت

بەڕێز مین:- باشە کەواتە خوات لەگەڵ کوڕەکەم

تای:- خوات لەگەڵ بەڕێز مین

پەیوەندیەکەیان داخستەوە

جێنی:- چی بوو؟ لەوێ بوون؟

تای:- نەخێر شتێک ڕوویداوە بۆیە شوگا ئەوێی جێهێشتووە

جێنی:- چی ڕوویداوە؟

تای:- جیۆن کچی مامی شوگا باوکی ئەو و باوکی شوگا پێیان باشبووە کە ئەم دووانە هاوسەرگیری لەگەڵ یەکتر بکەن بۆ ئەوەی خێزانەکەیان پتەوتر بێت بەڵام شوگا ڕەتی کردۆتەوە و وتوویەتی کەوا خۆشەویستی خۆی هەیە!

کچە ڕفێنەرەکەم ( MIN YOONGI )Where stories live. Discover now