chapter 1

134 23 6
                                    







‎کۆتاییەکانی ساڵی یەکەمی ناوەندی بوو بەهۆی نۆژەنگ کرنەوەی باڵەخانەی تەنیشت قوتابخانەکەمانەوە چەن درزێ کەوتە دیواری مەکتەبەکەمان




بەجۆرێ کە لە ئانو ساتی داڕوخاندابوو







قوتابخانە داخراو لەپاش گردبوونەوەی دایک و باوکی قوتابییەکان و ناڕەزایی دەربڕین






ئیتر دەبوو مشورێ لە حاڵی ئێمە بخورێ ، بۆیە لەپاش بێنەو بەردەیەکی زۆر ، بڕیاردرا ئێمە بخرێینە بینای قوتابخانەی کچان ، کە چەن گەڕەکێ لەولای قوتابخانەکەی خۆمانەوەبوو تاکو کێشەی قوتابخانەکەمان چارەدەکەن







بەو ئاوایە ئێمە چوینە بینا تازەکەو دەوامەکەمان کەوتە پاش نیوەڕوان ، لە پاش دوو هەفتە پشوو دەبوو بڕۆمەوە بۆ مەکتەبێکی جیاواز کە کەشێکی تەواو کچانەی هەبوو






پێشتر هەروەخت بەپێش قوتابخانەی کچاندا بڕۆشتمایە پێمخۆشبوو بزانم لە ژوورەوە چی ئەگوزەرێ و چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ قوتابخانەی کوڕاندا ؟








‎بەو هۆیەوە هەر لە ڕۆژی یەکەمدا بەوردی دیقەتی شتەکانم دەدا ، ویژدانەن هەموو شتێکی بەسەلیقەو جوان بوو





بەڕێوەبەرو جێگرەکەی هەمیشە چاویان لەسەرمانبوو نەوەک سەرپێچی بکەین ، خوێندن لەم قوتابخانەیە هەستێکی جیاوازی هەبوو





بۆنی عەتر و سەرپۆشە بەجێماوەکانی ناوپۆل و تارە مووە درێژەکان کە جارو بار بەسەر کورسی و مێزەکانەوە بەدی ئەکرانهەموو ئەمانە ئاوێنەی دونیای ڕەگەزی بەرامبەر بوون






دونیایەکی پڕ لە داستان بەلای کەمەوە بۆمن شتەکان وا دەهاتە پێش چاو


.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now