chapter 6

42 12 23
                                    








‎شەو تا بەیانی ئۆقرەم لەبەر بڕابوو


بیرم لەوە ئەکردەوە کە بەیانی ئەو پرسیارە دەبینی چی دەکا ، چۆن قاقا لێئەداو سەما ئەکا، ئەو ڕوخسارو دیمەنەی کە تائێستای نەمدیبوو لە خەیاڵی خۆمدا بەرجەستەئەکرد، بەیانی نیوەڕۆکەی وەختێ ڕۆشتمە پۆلەوە،


بینیم پارچە کاغەزێکی جێهێشتووە و لە مەتنێکی دوورو درێژدا بەقوربان و ساقەم بووە، و لەکۆتایی پەڕەکەدا وێنەیەکی کێشاوە کە کیژۆڵەیەک لەسەر پەنجەی پێ وەستاوە و چاوەکانی داخستووە و ماچی کوڕە لاوێک ئەکا کە لێوی کردۆتە غونچەو داچەمیوەتەوە بۆ کچەکە،


بەدیتنی ئەو‌ هەموو مهیرو موحیبەتە قەند لەدڵما توایەوە و چاوەکانم بەزۆر هەڵئەهێنا ، بەڵام بەچی ئەچوو وەختێ ئەو ئاگاداری ئەم حاڵە نەبوو





‎ئیتر تا کۆتایی هەفتەی تاقیکردنەوەکان کارم ئەوەبوو لە پاش زەنگی کۆتایی بە ئەسپایی ئەچووم پەڕەیەکم لە پرسیارەکانی ناو سەبەتەکە دەرەهێناو دەمخستە ژێر مێزەکەوە ، تا بەیانی وشەی تازە و بەقوربان و بەساقەی تازەم بۆ بنووسێ و، دیسان وێنەی ماچ کردنەکەم بۆ بکێشێتەوە، لەپاش تێپەڕبوونی ئەو چەن ڕۆژە ، و بیستنی ئەو وشانەی کە هەمیشە دڵی لێئەسەندم، ئیتر ئارامم نەمابوو




دڵم ئەیویست لەنزیکەوە بیبینم ،دڵم ئەیویست گوێم لەدەنگی بێ ، دڵم ئەیویست بەناوی خۆیەوە بانگی بکەم، هەموو شیعرەکانی نیما کە لە سەرەتای کتێبکەناوە ئەینووسی لە پەرتوکێکی بچوکدا نووسیبوومەوە

هەموو شەوێ ئەمخوێنەدەوە


دڵم ئەیویست دەستی بگرم و پێکەوە پیاسە بکەین وەختێ لە نیگای چاوەکانیدا ڕۆئەچووم و سێبەری هەردووکمان لەپێشمانەوە ڕێیان ئەکرد،



دڵم ئەیویست هەموو شیعرەکانی نیمام بۆ بخوێنێتەوە ، دڵم ئەیویست بزانێ بە درێژایی ئەم ماوەیە لە چ حاڵێکدا بووم ...




‎بڕیارمدا و نامەیەکم بۆنووسی کە هەموو قسەکانی دڵمی بەسەرەوەبوو



.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now