chapter 7

74 16 12
                                    








وانەی کۆتایی بوو خەریکبووم بۆ‌جاری هەزارەم نامەکەم ئەخوێندەوە کە لەناکاو بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان خۆی کرد بەژووردا،






نەختێ لەبارەی تاقیکردنەوەکانەوە قسەی کردو پاش کەمێ بێدەنگی وتی : وای بە حاڵتان گەر بزانم کەسێ نیازی قۆپیەکردنی هەیە ، چاومان لەسەرتانەو لێتان بێ ئاگانین ، هەر ئەمڕۆ لە دەوامەکەیتر کچێ بەخاتری دزینی پرسیارەکان و بڵاوکردنەوەی لەنێو قوتابییەکاندا لە قوتابخانە دەریان کردووە و ناردوویانەتە قوتابخانەیەکیتر
بڕیار وایە تاقیکردنەوەکانیشیان دووبارە بکرێتەوە






بە بیستنی ئەو قسانە تەزێک بەلەشماهات و خاوبوومەوە بەسەر مێزەکەدا






ئیتر گوێم لە قسەکانی تری بەڕێوەبەرەکەمان نەبوو  نەمەزانی چ خاکێ کەم بەسەردا ، دەرکردن ؟




ئەتوت دونیا ڕووخاوە بەسەرما ، تەواوی ئەو ماوەیە بەپێش چاوما ئەهات و ئەچوو ، چاوم بڕیبووە نامەکەو بوغزێ گەروومی گردبوو وختبوو خەفەی ئەکردم ،






هەرچۆنبوو نامەکەم خستە توێی ئەو دەفتەرەی شیعرەکانی نیمام تێدانووسیبوو خۆم کۆکردەوە و بەبیانووی دڵ ئێشە ڕوخسەتم لە بەڕێوەبەر خواست و نەویم لە جانتاکەم و ڕۆشتمە دەرەوە لە پاش چەن هەفتەیە بەهەزار داماوی ناونیشانی ماڵیانم دۆزیەوە





بەڵام درەنگی کردبوو ، بەهۆی ڕووشانی ئابڕوویانەوە باریان کردبوو ، بۆکوێ ؟ کەس نەیزانی ،



سەرگەردان بووم ، سەرگەردان و پەرێشان





تا ماوەیەکی زۆر هەرکچێ تەماشای بکردمایه وامئەزانی ئەوە ، بەڵام نەخێر ، هیچ خەبەرێکی نەبوو ، من مامەوە لەگەڵ هەستێکی هەڵپڕوسکاو ...


.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now