chapter 5

40 15 11
                                    





‎تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەم لە قوتابخانەکەی ئەوان دەستی پێکردبوو ، قەراربوو هەفتەی داهاتوو ئەوەی ئێمەش دەست پێبکا ، بەخاتری ئەوە پەیوەندییەکەمان گەرمییەکەی جارانی نەمابوو






‎من چاودێری پۆلەکەی خۆمان بووم ، هەمیشە پاش دە خولەک لە زەنگی کۆتایی لە قوتابخانە دەرەچووم ،






پاش ئەوەی دڵنیائەبووم کەسی لێنەماوە منیش ئەگەڕامەوە ماڵەوە ، ڕۆژێ کە هەموو ئەوناوەیان بەجێهێشت و پۆلەکە چۆڵ بوو










وەستابووم و لە کورسی و مێزەکەی خۆم ڕائەمام کە قەراربوو بەیانی ئەو لەسەری دابنیشێ ، لە تەماشای کەسێکدا ڕۆچووبووم کە لەوێ نەبوو
لەو حاڵەدابووم کە تەماشامکرد کات درەنگی کردووە ،








نەختێ درەنگ تر لەڕۆژەکانی پێشوو هاتمە دەرەوە و بینیم درەگای دەرەوەی باخچەکە داخراوە ،





‎هەرچی هاوارم کرد هیچ خەبەرێ لە کارگوزارەکە نەبوو ، ناچاربووم ڕووەو ماڵۆچکەکەی کە لە سووچێکی باخچەکەدا بۆیان درووست کردبوو بڕۆم





بەو هیوایەی لەوێ بێت و دەرگاکەم بۆ بکاتەوە ، وەختێ نزیک بوومەوە چاوم کەوتە سەبەتەیەکی خۆڵ کە خرابووە پێچێکەوە و زۆر سوودیان لێنەئەبینی ، کە لێی وردبوومەوە بینیم کۆمەڵێ پرسیاری تاقیکردنەوەی تێدایە کە چاپەکەیان زۆر کرچ و کاڵە ،








بەڵام بەوحاڵەشەوە دێڕەکان ئەخوێنرانەوە ، لەپاش خوێندنەوەیان حاڵی بووم کە پرسیارەکان هی هەمان پۆلە کە لە جێگەی ئێمە بەیانیان دێنە قوتابخانە ،








‎تێگەشتم کە دەزگای چاپەکەیان کێشەی هەیە و لەپاش دووجار چاپ کردن ئەوجا باش ئەبێ ، ئەو پەڕانەی کە بەکاریان نەدەهێنا لەجێیەک دایان ئەنا ، تاکو کارگوزارەکە پاش نیوەڕۆ فڕێیداتە سەیارەی خۆڵەکەوە







من کە زانیبووم ماجەرا چیە و چی ئەگوزەرێ وەختبوو لەخۆشیدا پەڕدەربێنم






خێرا ڕۆشتم یەک پەڕەم لەو پرسیارانەی کە هی دوو بەیانی بوو لەگەڵ پارچە کاغەزێ کە بەکورتی چەن شتێکم بۆ نووسی بوو تاکو بزانێ جەریان چیە خستە ژێر مێزەکەو ، بە ئەسپایی سەرکەوتمە سەر دیواری پشتەوەی قوتابخانە و خۆم فڕێدایە کۆڵان و فرتەم کرد بۆ ماڵەوە ،







.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now