chapter 3

51 16 101
                                    







‎هەندێ جار لە بارەی دونیای کچانەی خۆیانەوە بۆی ئەنووسیم



باسی هاوڕێکەی ئەکرد کە چۆن بەو مناڵیە
عاشقی کوڕە خاڵەکەی بووە




یەکەمی سەر پۆلەکەیان کچی پیاوێکی موعتادە و ئەیەوێ بەزۆر بیداتە پیاوێ کە دە پانزە ساڵ لەخۆی گەورەترە





باسی ئەو هاوپۆلەی بۆدەکردم کە لە ترسی برا
گەورەکەی و خانەوادە سەخت گیرەکەیدا لە شەقام و گەڕەکەکاندا سەر بەرزناکاتەوە و هەمیشە بە حەسرەتی ئەو ئازادییەوە ئەژی کە هاوڕێکانی تێیدا دەژیان ،



هەرجارەو داستانێکی بۆ ئەنووسیم،


‎بە خوێندنەوەی ئەم داستانانە هەر ڕۆژ زیاتر بە دونیای پڕ نەهامەتی و لێوانلێو لە ڕازی کچان ئاشنا ئەبووم





وەختێ نووسینەکانیم ئەخوێندەوە دەنگی لە گوێمدا دەزرینگایەوە، ئەودەنگەی هیچکات نەمبیستبوو بەڵام لەم نێوەندەدا هیچی لەبارەی خۆیەوە نەئەنووسی، منیش هیچکات لێم نەپرسی،

دڵم ئەیوست بیهێنمە پێش چاوی خۆم و لەڕێی دەست و خەتەکەی و ئەو شیعرانەی کە ئەینووسی و و بۆنی ئەو عەترەی بە کتێبەکانەوە جێئەما بیناسم،



‎ئێمە زۆر لەیەک ئەچووین ، ئەویش وەکو من فکری بە داستانەکانی دەورووبەری خۆیەوە دەرگیربوو ، ڕەنگبێ خۆی لە نێو ئەو هەموو ئاڵۆزی و دەردەسەرییەدا ون کرد





"یا ڕەنگە من  دڵم ئەیوست بەوجورە سەیری كەم"







.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now