chapter 2

85 19 55
                                    






هەمیشە لەلام ببووە پرسیار کە ئەو کچەی بەیانیان لەسەر کورسییەکەی من دادەنیشێ شکڵی چۆنە ؟ لە دەرس و مەشقەکانیدا باشە یا نە ؟ مووەکانی بۆرە یا ڕەش ؟ ڕەنگی چاوەکانی چی ؟ هێمن و لەسەرخۆیە یا بزێو و شڵەژاوە؟  هیچ نیشانەو ئاسەوارێکی لەخۆی بەجێ نەدەهێشت



مێزەکەی ئێمە دوو نەفەری بوو ، ئەو دیوەی کەمن لێی دادەنیشتم بەپێچەوانەی دیوەکەی تر هیچ خەت و نووسینێکی بەسەرەوە نەبو

‎دوو هەفتە بەسەر ڕۆشتنمان بۆ قوتابخانە تازەکە تێپەڕی



ڕۆژێ کە وەک ڕۆژەکانیتر ویستم کتێبەکانم بخەمە ژێر مێزەکەوە دەستم بەر شتێ کەوت ، ئەو ڕۆمانەبوو کە نزیکەی هەفتەیە ماڵەوەم بۆی ژێروو ژوور کرد هێندە بۆی گەڕام



تومەس پێشتر لێرە بەجێم هێشتووە وەختێ کردمەوە پارچە کاغەزێ خرابووە تۆیەوە کە بە دەست و خەتێکی کچانە تێیدا نووسرابوو



"هەفتەیە لەوەوپێش ئەم ڕۆمانەت لەژێر مێزەکە بەجێ هێشتبوو  چەن
  پەڕەیەکەم لێ خوێندەوە و خۆم پێنەگیراو بەردەوام بووم تاکۆتایی خوێندمەوە بمبەخشە کە بێ ویستی خۆت ئەمکارەم  كرد"




‎بە پەلەپڕوزکێ کتێبەکەم کردەوەو نزیکم کردەوە لە دەمو چاوم بۆنێکی کچانە لە دوتوێی پەڕەکاندا بەجێ مابوو ، ئێستە لە نێوان ئەو هەموو فکرو خەیاڵە


من سێ شتی ئەو کچەم لێ مەعلووم بووبوو کە لەسەر کورسییەکەم دادەنیشت دەست و خەتی ، بۆنی عەترەکەی ، ئەوەی کە حەزی لە وێژەیە ، ئەهلی داستان بوو لەکاتێکدا نەیئەزانی خۆی لە فکرو هۆشی مندا
داستانێکی پڕ وشەیە


‎ئەم باسە وەختێ دڵگیرتربوو کە هەر بەو دەست و خەتە کچانەوە لەپەڕەی کۆتایی ڕۆمانەکەدا ئەو نیوە بەیتەی بۆ نووسیبووم کە خۆم نیوەی یەکەمم نووسیبوو و نیوەکەی تری دەمێک بوو لەیادم نەمابوو لەوڕۆژە بەدووا هەموو شتێ ڕەنگ و ڕوویەکی تری وەرگرت لەپێش چاوم


‎حەزی ڕۆشتن بۆ قوتابخانە چەن هێندە بوو لەلام ، هەرکە ئەگەشتمە قوتابخانە خێرا ژێر مێزەکەم دەپشکنی ،دۆخەکە بەردەوامی هەبوو


هەرجارەو کتێبێکمان بۆیەک بەجێ ئەهێشت هەرکات کتێبێکی بۆ جێ
بهێشتمایە لە سەرەتای کتێبەکە شیعرێکی نیما یوشیجی بۆ ئەنووسیم




هەرجارەو کتێبێکمان بۆیەک بەجێ ئەهێشت هەرکات کتێبێکی بۆ جێ بهێشتمایە لە سەرەتای کتێبەکە شیعرێکی نیما یوشیجی بۆ ئەنووسیم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







.

.

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now