chapter 8

24 4 0
                                    







‎دوێنێ دایکم کارتۆنێ پەرتووک و کتێبی کۆنی هێنا وتی

: چاوێکیان پێدا بخشێنە ، بزانە گەر بەکەڵکت نایە با فڕێیاندەم ،






کتێب و پەرتووکەکانی سەرەتاکانی ناوەندی بوو ، هەریەکێکیانم بەدەستەوە ئەگرد یادگاریەک لە زەینمدا زیندوو ئەبوویەوە ، پاش تەماشاکردن و هەڵدانەوەی پەڕەکان چاوم کەوت بەو پەرتووکەی کە شیعرەکانی نیمام تێدانووسیبوو ، باری یادگارییەکان هێندەی تر قورس بوو لەسەر دڵم، وەک بڵێی شتێکم لێ ونبووبێ هەستم بە بۆشاییەک ئەکرد لەونێوەندەدا،



دەفتەرەکەم کردووە ئەو نامەیەم بینی کە پاش چواردە ساڵ جورئەتی خوێندنەوەیم نەبوو ، بێ ئۆقرەیی و شڵەژانی ئەو وەختە بە دەست و خەتە شێواوەکەمەوە دیاربوو ، چاوم بڕیبووە دێڕی یەکەمی نامەکەو زەنگی تەلەفۆنەکەمان لێیدا،




بەڕێوەبەری چاپخانەکەبوو،




لە پاش سڵاو و ئەحواڵ پرسی وتی : لەکۆتاییا نەتوت ناوی ئەو کۆمەڵە چیرۆکەی کە نووسیوتە چیە ؟ خۆ ناکرێ کتێب بێ ناوبێ ...!








‎منیش هەر چاوم لەسەر دێڕەکەبوو ، بەڕێوەبەرەکە پرسیارەکەی دووبارە کردەوە و من لە دێڕی یەکەمی نامەکەدا ڕۆچووبووم،







لە نێوان بزەیەکی تاڵ و هەناسەیەکی سارددا ئاوی دەمم قووتداو پێموت : "هەندێ شت هەیە کە نایزانی"






‎وەڵاممدایەوە و تەلەفۆنەکەم داخستەوە ، هەر پەڕەیەکەم لە پەرتووکەکە هەڵدەدایەوە ڕستەی یەکەمی نامەکەم لەبەرخۆمەوە ئەوتەوە ، هەندێ شت هەیە کە نایزانی



هیچکات نایانزانی ...

||ئەشقی نەبینراو||Where stories live. Discover now