شەوان پێش نووستن لە سەقفەکە ڕائەمام و بیرم لێدەکردەوە ، یانی ئێستا ئەویش بیرلەمن دەکاتەوە ؟ یانی ئێستە خەریکی خوێندنەوەی ئەو کتێبەیە کە دوێنێ بۆم جێهێشت ؟ یا خەریکە شتێکم بۆ ئەنووسێ ؟من هیچکارێکم بە ئەو نەبوو جگە لەبیرکردنەوە، بیرکردنەوە لەکەسێ کە هەتا نازانم ناوی چیە ، و نازانم شکڵ و شێوەی چۆنە ، نەمئەزانی ناوی ئەو هەستە بنێم چی ، بەڵام باش ئەمزانی ئەویش وەکو من دەرگیری ئەو هەستە نەزانراوەیە.
باش ئەمزانی ئەویش دەرگیری هەمان ئەو هەستە نەزانراوانەیە ، ئەمزانی چون وەختێ گوڵەسەرە نارجییەکەی جێهێشت ئیتر هیچ سۆراغی لێنەگرد،
هەمان گوڵەسەرێ کە بووبووە گەورەترین ڕازی ژیانم و لە دوو توێی جلەکانمدا شاردبوومەوە و شەوان پێش کوژاندنەوەی شەمعی ژوورەکەم تێر تەماشایم ئەکرد ، خەریک بوو جۆرە شتێ ڕووی ئەدا لەنێوانماندا بەڵام بەڕووی خۆماندا نەدەهێنا،
چەندین جار ئەمویست لە بارەی لەرزینی دەست و دڵمەوە لەکاتی خوێندنەوەی نامەکانی بۆی بنووسم بەڵام نەمئەتوانی ،
ئەم پەیوەندییە شیرین و پەنهان و نەزانراوە هەربەو جۆرە بەردەوامبوو ،
..
YOU ARE READING
||ئەشقی نەبینراو||
Actionباش ئەمزانی ئەویش دەرگیری هەمان ئەو هەستە نەزانراوانەیە كە هەمە ئەمزانی چون وەختێ گوڵەسەرە نارجییەکەی جێهێشت ئیتر هیچ سۆراغی لئ نەگرت