Parti { 3 }

1.3K 155 2
                                    



||دوای یەک مانگ||

[ڕۆژی دەرچوون]

بەڕێوبەر: ئەو کەسەی پلەی سەرەوەی هەموو زانکۆ بەدەست دەهێنێت ، داوا لە ن/ت دەکەم بێتە سەر شانۆ و بڕوانامەکانی لە میوانە سەرەکیەکەمان وەربگرێت

هەموویان بە دەنگی بەرز چەپڵەیان لێ دەدا و ن/ت بەرەو سەر شانۆ ڕۆیشت

پاشان لەبەردەم میوانە سەرەکیەکە وەستا و کە باوکی بوو

زەردەخەنەیەکی شیرینی بەرەو باوکی کرد و بڕوانامەکانی لێ وەرگرت و سووپاسی کرد

هەمووان سەرسام بوون کاتێک بینیان شاژنە دڕندەکەی زانکۆکەیان بە شیرینی زەردەخەنەی کرد بەرامبەر باوکی ، دیمەنێکی جوان و دەگمەن بوو بۆ ئەوان

پاشان ن/ت بەرەو کورسیەکەی ڕۆیشت،

ڕۆزی: یاهـ ! دەزانی هەموویان سەرسام بوون بە زەردەخەنەکەت ، پێم وابێت ئیتر لەمەودوا لای ئەوان خۆشەویست بووی

ن/ت: بەڵێ دەزانم «بە شانازیەوە»

ڕۆزی ئاهێکی هەڵکێشا و وتی

ڕۆزی: دووبارە کچە دڕندەکە دەرکەوتەوە

{لەلایەکی تر}

سکرتێر: گەورەم ئەوەتان فایلی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆ نمرەی بەرزیان بە دەست هێناوە

تایهیۆنگ: لەسەر مێزەکە داینێ و بڕۆ

سکرتێرەکە فایلەکانی دانا و ڕۆیشتە دەرەوە

تایهیۆنگ سەیری فایلەکانی دەکرد تا فایلەکەی ن/تی بینی

تایهیۆنگ: تێگەیشتم «بزەیەکی کرد»

بانگی بۆ سکرتێرەکەی کرد

تایهیۆنگ: ئەو کچەم هەڵبژارد، دەربارەی چاوپێکەوتنەکەمان ئاگاداری بکەوە

سکرتێر: باشە گەورەم

پاشان ڕۆیشت

تایهیۆنگ: خۆش دەبێت «بە بزەوە»

||لەماڵی ن/ت||

ن/ت و باوکی گەڕانەوە ماڵەوە

باوکی ن/ت: شازادە دەتەوێت ئاهەنگی دەرچوونت بگێڕیت؟

ن/ت: نەخێر باوکە، تا....

بەهۆی ئەوەی نامەیەکی بۆ هات قسەکەی پچڕاند

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now