Parti { 7 }

1.1K 132 40
                                    


تایهیۆنگ: بەڵێ ئەوە ناواز...«قسەکەی بڕا»

خاتوون هان: من لە هیچ شتێک تێنەگەیشتم

ن/ت: وەک ئەوەی زۆر سەرنجت لەسەر پڕۆژەکەم بووبێ

خاتوون هان: مەبەستت چیە؟

ن/ت: دەبوو پێشتر سەرنجت لەسەر پێشکەشکردنەکەم بوایە نەک بەڕێز کیم «بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە»

هەمووان بە بێدەنگی پێکەنین، خاتوون هان هەستی بە شەرمەزاری دەکرد سەری نزم کرد

تایهیۆنگ: باشە ئەوە بەسە، خاتوون ن/ت دەتوانیت دابنیشیت

ن/ت سەری بە باشە جوڵاند و لەسەر کورسیەکەی دانیشت

||دوای چەند خولەکێک||

تایهیۆنگ: کۆبوونەوەکە کۆتایی هات، ئێستا هەمووتان دەتوانن بڕۆن

سەرەتا خاتوون هان بە خێرایی ڕۆیشت

پاشان هەمووان یەک بە یەک دەڕۆیشتن

ن/ت خەریک بوو بڕوات بەڵام تایهیۆنگ ڕێی لێ گرت

تایهیۆنگ: چاوەڕوان بە خاتوون ن/ت

ن/ت وەستا و سوڕایەوە

تایهیۆنگ هاتە پێشەوە لێی نزیک بوویەوە

تایهیۆنگ: باشە تۆ ئیرەییت دەبرد؟

ن/ت: مەبەستت چیە؟

تایهیۆنگ: بینیم چۆن چاوت لەسەر خاتوون هان بوو! «بەبزەوە»

ن/ت: باشە ئەی دیار نیە؟

تایهیۆنگ: من دەپرسم بۆچی؟

ن/ت: ئەگەر کەسێکت خۆش بوێت کەسی تر سەیری بکات ئیرەیی دەبەیت وابزانم

تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە

تایهیۆنگ: ئایا پێویستە ئەوە وەک دانپێدانانی خۆشەویستیت بۆ من دابنێم؟ «بەبزەوە»

ن/ت: ئەوە ئاواتی تۆیە، ئێستاش دەبێ بڕۆم کارەکانم کردووە

ڕۆیشت

تایهیۆنگ: خۆش دەبێت ئەگەر خۆشت بوێم «بەبزەوە»

ئەویش بەرەو ئۆفیسەکەی ڕۆیشت

-----

||ڕۆژی یەک شەممە، ن/ت لەگەڵ باوکیدا لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون. زەنگی دەرگا هات||

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now