~دوای چەند ڕۆژێک~
ن/ت و تایهیۆنگ بە سەلامەتی گەیشتنە کۆریا
تایهیۆنگ: شۆفێر بەم زووانە دێت ئینجا دەڕۆین
ن/ت: باشە
تایهیۆنگ برۆکانی تەسک کردەوە
تاییهیۆنگ: تۆ باشیت؟
ن/ت: بەڵێ، تەنها هەست بە ماندوێتی دەکەم
«کەمێک زەردەخەنەی کرد»تایهیۆنگ ئاهێکی هەڵکێشا و سەری جوڵاند
تایهیۆنگ: شۆفێر هات با بڕۆین
ن/ت سەری جوڵاند و چونە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دوای ماوەیەک لە ماڵەوە
نزیک بوونەوەن/ت: پێویستە کەمێک پشوو بدەم دوای ئەوە قسە لەگەڵ ئەپام دەکەم زۆر بیری ئەوم کردووە
تایهیۆنگ دەستی وەک مست لێ کرد بەبێ ئاگاداری ن/ت سەری جوڵاند
تایهیۆنگ: هەندێک کارم هەیە..تۆ بڕۆ بخەوە
ن/ت بە زەردەخەنەوە سەری جوڵاند و ڕۆیشتە سەرەوە
{ڕۆژی دواتر}
-لە تەلەفۆن-
ن/ت: سڵاو باوکە! چۆنی؟
باوکی ن/ت: من باشم شازادە تۆ چۆنی؟
ن/ت: من باشم، لە ڕاستیدا هاتوومەتەوە کۆریا
باوکی ن/ت: ئەمە دادپەروەرانە نیە! تەنانەت ئاگاداریشت نەکردمەوە! من دەهاتم بە دواتا
ن/ت: کێشە نیە باوکە، تەنیا نەمویست کێشەت بۆ دروست بکەم
باوکی: کەوایە وەرە بۆ ماڵەکەم، دەمێکە تۆم نەبینیوە
ن/ت: منیش خەریک بوو ئەوە بپرسم، ئەمڕۆ کاتت هەیە گەر بێم؟
باوکی: بەڵێ، پێکەوە نانی نیوەڕۆ دەخۆین
ن/ت: باشە
باوکی: بەڵام تایهیۆنگ لەکوێیە؟
ن/ت: ئەو لە بووسانە بەهۆی هەندێک کاری بازرگانیەوە، دوێنێ شەو ڕۆیشتە ئەوێ
باوکی: باشە، خێرا وەرە
ن/ت: باشە
ن/ت خۆی ئامادە کرد و بەرەو ماڵی باوکی ڕۆیشت
جلەکانی
CZYTASZ
مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)
Horrorچیڕۆکێکی جیاوازی کیم تایهیۆنگ، سەرۆکی مافیا و ن/ت، ئایا پەیوەندی نێوانیان چۆن دەبێت؟ «بینەری بن✔️»