Parti { 17 }

1.1K 118 31
                                    



لەڕۆژی لەدایک بوونی ن/ت..

ن/ت بە ئارامیەوە خەوی لێکەوتبوو تا هەستی بە دەستێک کرد لەسەر ڕوومەتی و چاوەکانی کردەوە

تایهیۆنگ: ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت..
«بەدەنگێکی قوڵ وتی»

ن/ت: سووپاس تایهیۆنگ..
«بە خەواڵوویی زەردەخەنەیەکی کرد»

تایهیۆنگ بە نەرمی ماچی ڕوومەتەکانی ن/تی کرد و ن/ت پێکەنی

ن/ت: دەزانیت ئەمساڵ تۆ یەکەم کەس بوویت هیوای ڕۆژی لە دایک بوونم بۆ بخوازیت، جگە لە تۆش ئەپا هەموو کاتێک پیرۆزبایی لێ دەکردم

لەناکاو تایهیۆنگ ڕووخساری گۆرا

تایهیۆنگ: با تەنها چێژ وەربگرین باشە؟

ن/ت:. بوەستە با سەیری مۆبایلەکەم بکەم

ن/ت سەیری مۆبایلەکەی کرد لەناکاو زەردەخەنەیەکی فراوان ڕووخساری گرتەوە..

ن/ت: سەیرکە! دیسانەوە ئەپا یەکەم کەس بوو کە پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونی کردم «بەزەردەخەنەیەکی فراوانەوە»

تایهیۆنگ مۆبایلەکەی لە ن/ت برد و وتی

تایهیۆنگ: ئێستا بڕۆ خۆت ئامادە بکە ئاهەنگی لە دایک بوونت دەگێڕین

ن/ت: ئای باشە..«کەمێک سەرلێشێواو بوو بەهۆی گۆڕانی کردارەکانی تایهیۆنگ »

ن/ت هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و چووە گەرماو ، دوای کەمێک هاتە دەرەوە

هەر کە هاتە دەرەوە لە گەرماوەکە ڕاکێشرایە ناو باوەشێک

تایهیۆنگ: بۆچی وا دەکەیت هم؟ بۆچی بەو خاولیەوە دێیتە بەرامبەر من؟ دەتەوێت شێتم بکەیت؟ هەروەها جلی ئەو براندە لەبەر دەکەی کە من ئاشقیم

ن/ت پێکەنی..

تایهیۆنگ: هم بیردەکەمەوە کە ئایا چێژ لە دەرەوە وەربگرین یان ناوەوە؟

ن/ت: با دەرەوە بێت چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە

تایهیۆنگ: باشە لەوەیا بەقسەت دەکەم چونکە ئەمڕۆ لەدایک بونتە

ن/ت پێکەنی و وتی

ن/ت: ئێستاش بڕۆ خۆت ئامادە بکە دوادەکەوین

تایهیۆنگ سەری بە باشە جوڵاند و چووە گەرماو ، دوای ماوەیەک لە گەرماو هاتە دەرەوە

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ