{دوای دوو ڕۆژ}پاشای مافیا ناسراو بە کیم تایهیۆنگ هەروەها سەرمایەداری بازرگانی جل و بەرگ لەسەر شانۆ وەستابوو سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو ، چاوەڕێی هاتنی شاژنەکەی بوو
دوای چەند خولەکێک
ن/ت هاتە ژوورەوە لەکاتێکدا قۆڵی لەناو قۆڵی باوکی بوو بەزەردەخەنەیەکی کەمەوە، بەڕاستی ڕێک لە شازادەکان دەچێت
تایهیۆنگ زیاتر سەرسام بوو
پاشان ن/ت لە تاییهیۆنگ نزیک بوویەوە، تایهیۆنگ بە نەرمی دەستی گرت، بەبەتاڵی سەیری دەکرد بەڵام ن/ت بەخۆشەویستیەوە سەیری چاوەکانی دەکرد
لەکۆتایدا دەبێتە خاتوون کیم، ئەو چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بوو
دوای ئاهەنگەکە هەموو میوانەکان ڕۆیشتنەوە ن/ت و تایهیۆنگ وەستابوون ، لەپڕ کەسێک قسەی کرد
جیمین: پیرۆزە براکەم، هەروەها پیرۆزە ن/ت
ن/ت: سووپاس «بەزەردەخەنەوە»
جیمین: بمبوورن نەمتوانی زووتر بگەمە ئێرە بەهۆی گەشتەکەمەوە
تایهیۆنگ: گەشتەکەت چۆن بوو؟
جیمین: برا زۆر ماندووکەر بوو (ئاهێکی هەڵکێشا)
ن/ت: پێویستە لەئێستادا هەندێک پشوو بدەیت
جیمین: منیش دەمەوێت پشوو بدەم بەڵام دەبێت بگەڕێمەوە گەشتەکەم، بۆیە ئێستا دەڕۆم
تایهیۆنگ: ئاگاداری خۆت بە
جیمین: باشە خواتان لەگەڵ
ن/ت: بای
تایهیۆنگ: باشە ئێستا بڕۆینە ماڵەکەمان؟
ن/ت سەری جوڵاند
باوکی ن/ت هات
باوکی ن/ت: لەئێستاوە بیرت دەکەم کچەکەم.. (بەگریانەوە»
ن/ت: ئەپا مەگری، تۆ دەبێت بەهێز بیت
باوکی ن/ت: باشە من چیتر ناگریم، بەڵام بە سەلامەتی بمێنەوە، تایهیۆنگ کوڕەکەم تکایە ئاگاداری کچەکەم بە ئەو زۆر بەنرخە بۆ من
تایهیۆنگ: بێ خەمبە
دوای ئەوە باوکی ن/ت تایهیۆنگ و ن/تی لەباوەش گرت و ڕۆیشتن
دوای ئەوەی هەردووکیان هاتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە فرمێسک لە چاوەکانی ن/ت هات
YOU ARE READING
مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)
Horrorچیڕۆکێکی جیاوازی کیم تایهیۆنگ، سەرۆکی مافیا و ن/ت، ئایا پەیوەندی نێوانیان چۆن دەبێت؟ «بینەری بن✔️»