لەلایەکی تر
ن/ت: چەند بێ ئەدەبە! خودایە ڕزگارم بکە، پێویستە دەست بکەمەوە بە کارکردن ئەگینا دیسانەوە بە بێ هیچ هۆکار دەست بە قسەی ناشیرین دەکاتەوە «بەبۆڵەوە»
دەستی کردەوە بە کارکردن
||شەو||
ن/ت لە دەرگای دا و ڕۆیشتە ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ
ن/ت: گەورەم ئەوەش هەموو فایلەکانت
تایهیۆنگ: هەموویت تەواو کردووە؟
ن/ت: بەڵێ گەورەم
تایهیۆنگ: ئەی ئەگەر هەڵەیەکم دۆزیەوە؟ «برۆیەکی بەرز کردەوە»
ن/ت: ئەوکات دیسان تا درەنگانی شەو چاکی دەکەمەوە
تایهیۆنگ قسەی نەکرد و دەستی کرد بە سەیرکردنی فایلەکان
تایهیۆنگ: باشە ئێستا دەتوانیت بڕۆیت
ن/ت: باشە
ڕۆیشت
تایهیۆنگ: ئەم کچە باوەڕپێنەکراوە «بەسەرسامیەوە»
||دوای کۆمپانیا||
ن/ت سەیری مۆبایلەکەی کرد بینی باوکی ٢٥ جار پەیوەندی پێوە کردووە
ن/ت: ئای دەبێ ئێستا ئەپا نیگەران بووبێت
هاتە دەرەوە لە ئۆفیسەکەی بینی باوکی وەستاوە و پشتی بە ئۆتۆمبێلەکە داداوە
ن/ت: ئەپا
باوکی: قسەم لەگەڵ مەکە ئەگەر ناتوانیت وەڵامی پەیوەندیەکانم بدەیتەوە
ن/ت: ئەپا لە ن/تەکەت ببورە ، لە شازادەکەت خۆشبە، تکایە، ئەمڕۆ کارم زۆر بوو بۆیە مۆبایلەکەم کوژاندەوە ، هەر بۆیە ئاگاداری پەیوەندیەکانت نەبووم ، داوای لێ بووردن دەکەم
باوکی: بەڵام...«قسەکەی بڕا»
تایهیۆنگ: لێی خۆشبە بەڕێزم، لە ئێستادا بەهۆی کارکردنەوە زۆر ماندوو بووە
ن/ت توشی شۆک بوو کە بینی بەڕێوبەرە ساردەکەی پشتی ئەوی گرت
تایهیۆنگ: بەڕێزم ئەو کارمەندێکی زۆر زیرەکە
باوکی: دەزانم، کچەکەم دەتوانێ هەموو شتێک بکات، «بەشانازیەوە»
ن/ت: بەڵێ چونکە من کچی ئەپاکەی خۆمم «بەزەردەخەنەوە»
YOU ARE READING
مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)
Horrorچیڕۆکێکی جیاوازی کیم تایهیۆنگ، سەرۆکی مافیا و ن/ت، ئایا پەیوەندی نێوانیان چۆن دەبێت؟ «بینەری بن✔️»