Parti { 4 }

1.2K 142 50
                                    


Y/N POV :-

بە نیگای متمانە بەخۆبوونەوە چوومە ژوورەوە بەڵام کاتێک چاوەکانم کەوتە سەر بەڕێز کیم متمانەکەم کەم بوویەوە، ئەو چەندە قۆزە ، بەو قاتە فەرمیە، یاهـ ن/ت بۆچی بەو شێوەیە بیر دەکەیتەوە؟

End pov

پاشان ن/ت قوڕگی پاک کردەوە و وتی

ن/ت: بەیانیت باش بەڕێز کیم

تایهیۆنگ سەری جوڵاند

تایهیۆنگ: دانیشە (بەساردی)

ن/ت سەری جوڵاند و لەسەر کورسیەکەی بەرامبەر تایهیۆنگ دانیشت

تایهیۆنگ: پاڕک جیمین بناسە، هاوبەشی بازرگانی من

جیمین: هەروەها باشترین هاوڕێی، خۆشحاڵ بووم بە ناسینی تۆ ن/ت

ن/ت(لەمێشکیدا): بە شێوەیەک ڕەفتار ئەکات وەک ئەوەی یەکەمجاری بێ منی بینیبێت

ن/ت: سڵاو بەڕێز پاڕک، خۆشحاڵ بووم بە ناسینت «بەزەردەخەنەوە

تایهیۆنگ: باشە، ئێمە هەندێک پرسیارت لێ دەکەین ئەگەر توانیت بەباشی وەڵامیان بدەیتەوە ئەوا دەتوانیت لە سبەینێوە دەست بە کار بیت

ن/ت: باشە بەڕێزم

پاشان تایهیۆنگ و جیمین هەندێک پرسیاریان لە ن/ت کرد وە سەریان سوڕما بە وەڵامەکانی، ن/ت وەڵامی هەموویانی دایەوە بەبێ ئەوەی لێی تێکبچێت

تایهیۆنگ: وە دوا پرسیار ئەوەیە بۆچی ویستت لێرە کار بکەیت؟ مەبەستم ئەوەیە باوکیشت کۆمپانیای هەیە «برۆیەکی بەرز کردەوە

ن/ت: باشە ئەگەر ڕاستگۆ بم دەمەوێت خۆم کار بکەم نامەوێت دەست بەسەر ماندوو بوونی باوکمدا بگرم، دەمەوێت بە توانای خۆم کار بکەم، بۆیە نەڕۆیشتمە کۆمپانیای باوکم

تایهیۆنگ و جیمین سەریان سوڕما

جیمین سەیری تایهیۆنگی کرد و دڵنیای کردەوە کە ئەو کچە تەواو بێ کەموکوڕیە

تایهیۆنگ: پیرۆزە تۆ هەڵبژێردرایت ، دەتوانی لە سبەی کاتژمێر ٨ ی بەیانی دەست بە کارەکانت بکەیت

ن/ت: سووپاس بەڕێز کیم (بەزەردەخەنەوە)

تایهیۆنگ: هەموو کارمەندەکان پێم دەڵێن بەڕێزم، نەک بەڕێز کیم، تەنها بە بەڕێزم ناوم بهێنە

ن/ت: باشە بەڕێزم

هەستا و ڕۆیشت

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now