Parti { 12 }

1K 131 17
                                    



ن/ت: تۆ بەجێم ناهێڵی وایە؟

تایهیۆنگ: ئەگەر بم ویستبا بەجێت بهێڵم ئەوا سەرەتا لێت نزیک نەدەبوومەوە، دەستت دەگرم و لەلات دەمێنمەوە نەک بەجێت بهێڵم

ن/ت زەردەخەنەی کرد و لەباوەشی کرد، نەیتوانی بەرگە بگرێت گریا

ن/ت: تکایە هەرگیز بەجێم مەهێڵە، دەمرم ئەگەر تۆ «قسەکەی بڕا»

تایهیۆنگ: بوێری نەکەیت قسەکەت تەواو بکەیت..!

ن/ت زیاتر گریا، دوای ماوەیەک ئارام بوویەوە و دوورکەوتەوە

ن/ت: ببورە، نەمتوانی خۆم ڕابگرم

تاییهیۆنگ: ئاساییە

تایهیۆنگ دەستەکانی ن/تی گرت

تایهیۆنگ: من لە دڵنەواییکردن باش نیم، بەڵام تۆ دەبێت بەهێز بیت نابێت بە خەونێکی گەمژانەی ئاوا لاواز بیت، بەڵێنم پێ بدە کە بەهێز دەبیت، من دەمەوێت ن/تە دڕندەکە بگەڕێتەوە، من ن/تە بەهێز و دڕندە و ڕاستگۆیەکەم خۆش دەوێت

ن/ت کەمێک زەردەخەنەی کرد

ن/ت: هەر وەک وتم، بەهێز دەبم ئەگەر تۆ لەلام بمێنیتەوە، بەڵێن بێت دەبمەوە بەو ن/تەی کە دەتەوێت، بەڵام تۆش بەڵێنم پێ بدە کە لەلام بمێنیەوە

تایهیۆنگ: بەڵێن بێت کە لەلات بمێنمەوە

ن/ت زەردەخەنەی کرد و ڕومەتەکانی تایهیۆنگی گرت

ن/ت: خۆشم دەوێیت، بەڕاستی خۆشم دەوێیت..

تایهیۆنگ: منیش تۆم خۆشدەوێت

بۆ ساتێک بێدەنگ بوون تا ن/ت وتی

ن/ت: پێویستە ئێستا بڕۆم

ن/ت خەریک بوو هەستێتەوە بەڵام تایهیۆنگ گرتی و ڕایکێشایە سەر جێگاکە

ن/ت: چی بووە؟

تایهیۆنگ: ئەمشەو لێرە بمێنەوە

ن/ت: بەڕاست؟

تایهیۆنگ سەری جوڵاند

ن/ت: منیش لە ڕاستیدا پێویستم بە باوەشێکە..

تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و ڕایکێشاو کەوتە سەر جێگاکە

تایهیۆنگ: ئێستا بخەوە و قسە مەکە

ن/ت هەستی بە دڵخۆشی دەکرد و توند باوەشی لێدا و خەوی لێکەوت

تایهیۆنگ: ببورە ئەگەر نەتوانم بەڵێنەکەم جێبەجێ بکەم

ماچی نێوچاوانی ن/تی کرد و خەوی لێکەوت

بەیانی

تیشکی خۆر بەر ڕووخساری تایهیۆنگ دەکەوت و چاوەکانی کردەوە

بینی ن/ت هێشتان لە باوەشیدایە

کەمێک زەردەخەنەی کرد و ن/تی لەخەو هەستاند

ن/ت زیاتر باوەشی لێدا

تایهیۆنگ: ن/ت هەستە بەیانیە

ن/ت: همم

تایهیۆنگ: باشە بخەوە من دەڕۆم

ن/ت: ناااا

تایهیۆنگ: کەواتە هەستە و منداڵ مەبە

ن/ت: باش

تایهیۆنگ: هەستە با نانی بەیانی بخۆین
، بەڵام بوەستە دوێنێ شەو چۆن هاتیتە ژوورەوە؟

ن/ت: هیهی سەرکەوتم بەسەر دیوارەکەدا پێویستە پاسەوانی توندت هەبێت چونکە تێبینی  منیشیان نەکرد

تایهیۆنگ: همم..ئێستا بڕۆ

ن/ت: باشە

چووە دەستشۆرەکە دەمووچاوی شۆرد و چوونە خوارەوە لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتن

دوای نان خواردن تایهیۆنگ وتی

تایهیۆنگ: پێویستە بگەڕێیتەوە ماڵەوە من ئەمڕۆ کاری گرنگم هەیە تۆ ئەمڕۆ مەیە کۆمپانیا تۆزێک پشوو بدە ، شۆفێرەکەم دەتباتە ماڵەوە

ن/ت: من ئۆتۆمبێلەکەم لێرەیە دەتوانم بە تەنیا بڕۆم ، وە سووپاس بۆ دوێنێ شەو «زەردەخەنەی کرد»

تایهیۆنگ: همم بەسەلامەتی بڕۆ

ن/ت سەری جوڵاند و تایهیۆنگ دەستی لەسەر سەری دانا و پاشان ن/ت ڕۆیشت ڕووخساری تایهیۆنگ لە زەردەخەنەوە گۆڕا بۆ ترسناکی

تایهیۆنگ: هەموو پاسەوانەکان بێنە ژێرزەمینەکە «بەهاوارەوە»

||لە ژێرزەمین||

تایهیۆنگ: ئێوە ئەمشەو چیتان دەکرد هاا!! تەنانەت ناتوانن کچێک ببینن کە  بە دزییەوە دێتە ژوورەوە ، بێ نرخینە «بەتوڕەیی و هاوار»

پاسەوان: ب ببورە گەورەم..ئیتر لەمەودوا وریاتر دەبین ت تکایە ل لێمان ببورە «بەترسەوە»

تایهیۆنگ: ئەمە دوا هۆشداریە، ئەگەر ئەمە دووبارە ببێتەوە هەمووتان مردوون

بە توڕەییەوە ڕۆیشت

------------
484 words

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now