دووەم

360 61 122
                                    

∞

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.

بە ماندوویەتی بەرەو چێشتخانەڪە ئەڕۆشت...
سەرسام و سەرلێشێواو بوو..
چەندەها خزمەتڪار لەوێ بوون...
خەریڪی ئامادە ڪردنی خواردن بوون هەندێڪیان چاڪردنی ماڵەڪە...
پاسەوان لە هەمووشوێنێك بوون...
ڕاستە پێشتر لەوێ بوون بەڵام ئێستا زۆر لەوە زیاترە...

زۆیا" چی ڕوودەدات؟!"
لە ژێر لێویەوە وتی...

سۆفی" میوان هەیە!!"
بە ساردی وتی ڪاتێك لە تەنیشت ئەو وەستا...

سەیری ڪرد...
هێشتا تێنەدەگەشت..

زۆیا" میوان.ی چی؟"
بە گرژی وتی و چاوی بە نێو ماڵەڪەدا دەگێڕا...

سۆفی" میوانی ڪاری باوڪم دێن بۆ ئێرە بۆ خوانی ئێوارە!!"
بە ئاسایی وتی و ڕۆشت سێوێڪی هێنا ڪەوا لەسەر مێزەڪەی بەرامبەر دانرا بوون...

زۆیا" هاهـ دەبوایە پێشبینی بڪەم.."
بەبێزاری وتی و بەڕێڪەوت بۆ هۆڵەڪە...

سەیری دایڪی ڪرد ڪەوا چۆن سەرلێشێواو دەردەڪەوت...
و قسە لەگەڵ خزمەتڪارەڪان دەڪات بۆ پێشوازی ڪردنی میوانەڪانی هاوسەرەڪەی...

ڪاتێك هەستی بە هاتنی زۆیا ڪرد خزمەتڪارەڪانی پشت گوێ خست ...

بەرەو ڕوی هات...

هەرلین" هاتی؟! دەم ویست بانگت بکەم"
دەستەڪانی گرت لە ڪاتی قسە ڪردن بەڵام هەستی بە گەرمیەك ڪرد ڕوخساری گرژ ڪرد و خێرا دەستەڪانی گواستەوە بۆ ڕوخساری...

شۆك بوو..

هەرلین" تۆ گەرمی!! نەخۆش ڪەوتوی ڪچم؟!"
بە نیگەرانی...

تەنها بە ئاسایی لێی دەڕوانی...
دەستەڪانی لە نێو دەستی دەرهێنا...

زۆیا" باشم پێویست ناڪات ڕۆڵ وەك دایڪێڪی باش بگێڕی!!"
بە ساردی وتی..
ویستی بڕوات...

بەڵام...

هەرلین" بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەڪەی لە ڪاتێڪدا دەزانی لە ژێر دەستی من نیە زۆیا؟!"
چاوەڪانی پڕ بوون...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWo Geschichten leben. Entdecke jetzt