دەیـــەم

391 63 110
                                    



ئۆتۆمبێلەڪەی لەبەردەم باڵەخانەیەڪی تەواو نەڪراو وەستاند ڪەوا لە نێو دارستانێڪی چڕ بوو...

لە دواوەش تایهۆنگ و جین.یش ئۆتۆمبێلەڪەیان وەستاند و هاتنە خوارەوە...

جین" جۆنگڪووك تۆ بڕۆ ژوورەوە ئێمە ئەوانەی ئێرە چارەدەکەین!!"

کاتێك بەرەو ڕوی جۆنگڪووك ڕۆشت و دواتر سەیری ئەو کۆمەڵە پیاوەی کرد ڪەوا بەرەو ڕویان دێن..

جۆنگڪووك سەیری بە قایل بوون لەقاند و خێرا بەرەو باڵەخانەکە ڕۆشت...

بەڵام سێ لە پیاوەکان لە بەرامبەر جۆنگڪووك وەستان...

پیاوێك" هێی چیدەکەن لێرە خێرا لێرە بڕۆن"
سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" باشە دەڕۆین!!"
بە زەردەخەنەیەڪی لار وتی..
" بەڵام پێش ئەوە پێویستە ئەوەی نێو باڵەخانەکە بکوژم!!"
لە کۆتا وشە مستێڪی لە ڕوخساری پیاوەکە دا و وای ڪرد بکەوێت...

هەموو پیاوەکان شۆك بوون...

دوو پیاوەڪەی تریش بەرەو ڕوی جۆنگڪووك ڕۆشت...

وە بێگومان جۆنگڪووك دەستی کرد بە شەڕڪردن لەگەڵ ئەوان و جین و تایهۆنگ.یش لەوانی تریان ئەدا...

دواتر خێرا بەرەو باڵەخانەکە ڕۆشت...

بەسەرە پلیڪانەکاندا دەڕۆشت...

بەڵام وەستا کاتێك گوێی لە قیژەی زۆیا بوو!!

جۆنگڪووك" کوڕە من دەتکوژم!!!"
بە هاوارەوە وتی و خێرا ڕۆشتە ژوورەڪەی بەرامبەری...

چاوەڪانی فراوان بوو ڪاتێك ئەو دیمەنەی بەردەمی بینی...

زۆیا نیوەی بلوزەڪەی دڕابوو، ڕوخساری هەموو برین و خوێن بوو...
هێنری.ش لەسەر ئەو بوو...

توڕەی جۆنگڪووك دوو هێندەی پێشتری لێهات...

زۆیا چاوەڪانی ڪەوتە سەر جۆنگڪووك...

زۆیا" جـ جۆنگڪووك"
بە دەنگە نوساوەکەی بانگی ڪرد...

هێنری لەگەڵ ناو هێنانی خێرا سەیری ئەو شوێنەی کرد کەوا زۆیا سەیری دەکات...

جۆنگڪووك خێرا بەرەو ڕوی ڕۆشت و پشتی ڪراسەڪەی گرت و خێرا هەڵیستاندەوە...

جۆنگڪووك" چۆن دەوێری!!"
مستێڪی لێدا...

بەم هۆیەشەوە ڪەوتە سەر ئەرزەڪە و لوتی خوێنی لێ چۆڕا..

هێنری" ههه ڪەواتە تۆ جۆنگڪووك.ی نەفرەتی!!"
پێڪەنینێڪی ڪەمی ڪرد و هەڵسایەوە و دەستی لە لوتی دا...

جۆنگڪووك" کوڕە من تۆ دەڪوژم ناپیاو!!"
یێقەی قەمیسەڪەی گرت و دوبارە مستێڪی لێدایەوە...

لەلایەڪی تر زۆیا دەی ویست بە پارچە دڕاوەکەی جلەکەی خۆی داپۆشێ، وە دەگریا...

هێنری ویستی هەڵسێتەوە بۆ ئەوەی لە جۆنگڪووك بدات بەڵام نەیتوانی بەهۆی ئەوەی جۆنگڪووك زۆر خێراتر بوو و دوبارە لێی دایەوە

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now