سیانزەم

226 53 71
                                    

جۆنگڪووك" جین من دەگەڕێمەوە ئایە کارەکانت ماون؟!"
کاتێک خەریڪی لەبەر ڪردنی چاڪەتەڪەی بوو وتی..

جین" کەمێکم ماوە تۆ بگەڕێوە منیش کەمێڪی تر دەگەڕێمەوە"
بە زەردەخەنەوە وتی..

جۆنگڪووك" زۆر باشە کەواتە من ڕۆشتم"
بەرەو دەرەوەی ژوورەکە بەڕێڪەوت...

جـۆنگــڪـــووك....

بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکەم ڕێم گرتە بەر و دواتر سەرڪەوتم...

ئەمڕۆ ڪارەڪان زیاتر کەڵەڪە ببوون بەسەرمانەوە و پێویست بوو کاتێڪی زیاتر بمێنینەوە لە ڪۆمپانیا..
بەهۆی ئەوەی گرێبەستەڪەمان لەگەڵ وێڵسن کۆتای پێ هێنا ئیدی پێویست بوو بەدوای ڪەسێڪی تر بگەڕێین بۆ ئەوەی بتوانین

کارەڪان هاوبەشی بکەین...

بەڵام هێشتا باوکم کار لەسەر ئەو بابەتە دەکات، وە منیش بەو شێوەیە جدی نیم لەم کارانە بۆیە خۆم تێڪەڵ ناڪەم،....

وە زۆیا...

ئەو تەواو باری دەرونی تێک چووە..
شەوانە بەهۆی کابوسەوە ناتوانێت بخەوێت..

هەموو شەوێک لەگەڵ هاوارەکانی بە ئاگادێم، و زۆربەی کات داوا لە جییۆڵ دەکەم لەلای بمێنێتەوە بۆ ئەوەی بۆ کەمێڪیش بێت باشتر بێت..

بەڵام هیچ جیاوازیەڪی نیە، ترسی ئەوان و خراپ بەسەری زاڵ بوە..
ناتوانێت بەتەواوی بەسەری زاڵ بێت و ڪۆنتڕۆڵی بکات..

وە ئەمشەو بەهۆی کارەکانەوە نەگەڕاینەوە ماڵەوە هەر بۆیەش نازانم ئایە بارودۆخی چۆنە باشە یاخود هەر وەک خۆیەتی..

وە دەربارەی هێنری،  نـاری پێی وتین ڪەوا ڪارەڪانی هەموو چارە ڪردوە و هەروەها بەڵگەش هەیە تاوەڪو بتوانین بێ هیچ ڪێشەیەك هێنری چەپەڵ بخەینە زیندان...

ئەمە من دڵخۆش دەکات ڪەوا بە سزای خۆی دەگا، بەڵام شتێك هەیە وا دەکات من بخاتە گومان...

بۆچی وێڵسن و کارلۆس هیچ دەنگیان نیە، ئاخۆ خەریڪی ڪارێك نین؟!
یاخود بەهۆی ئەوەی هێنری دەست بەسەر ڪراوە و دەترسن ئەوانیش تێوەبگلێن..

نازانم بەڵام هەر چیەک بێت ناهێڵم دەست بۆ زۆیا بەرن، دوای هەموو ساڵە و ئازارە دەیانەوێت دوبارە بخینەوە هەمان بارودۆخ؟!
هەرگیز هەرچیەک ڕوبدات زۆیا لێرە دەبێت و دەی پارێزم...

لە ئۆتۆمێلەکە هاتمە خوارەوە و بەرەو ماڵەوە بەڕێڪەوتم  بەڵام پێش ئەوەی لە دەرگا بدەم گوێم لە دەنگی قاقا.ی پێڪەنین بوو..

بۆ ساتێک وەستام و ورد بوومەوە لە دەنگەڪە ئاخۆ لە ڪوێ دێت...

بەرەو باخچەی دواوە ڕۆشتم و زیاتر نزیک دەبوومەوە لە دەنگەڪە، تا خاتوونێڪی شیرینم بینی ڪەوا خەریڪی یاری ڪردنە لەگەڵ جەی و جییۆڵ...

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now