یازدەیـــەم

371 59 105
                                    






بە هێمنی دەرگای ژوورەڪەی ڪردەوە...

خاتوونێڪی خەوتووی بینی...
زەردەخەنەیەڪی نەرمی ڪرد و بەرەو لای جێگاڪەی ڕۆشت...

تاڵ تاڵەی قژە جوانەڪەی لەسەر ڕوخساری لادا و بە وردی سەرنجی دەدا...

بەڵام وای ڪرد ئەو خاتوونە خەوتوە بەخەبەر بهێنت و ڪەمێك دوور بکەوێتەوە..

زۆیا" جۆنگڪووك؟!"
بە دەنگە خەواڵوەڪەی وتی، چاوە جوانەڪانی دەتروڪاند بۆ ئەوی بینای ڕونت بێت..

جۆنگڪووك" ئهمم..لەکەیەوە خەوتووی خاتوون؟!"
بە زەردەخەنەوە وتی و لە تەیشتی دانیشت....

زۆیا بە بێزاری هەڵسایەوە و پشتی بە بێدەڪە دادا..

زۆیا" نازانم، ڪاتژمێر چەندە؟!"
بە زانخوازیەوە وتی...

جۆنگڪووك پێڪەنینەڪی نەرمی ڪرد و سەیری ڪرد...

جۆنگڪووك" ڪاتژمێر هەشتی ئێوارەیە خاتوونی خەواڵو!!"
بە زەردەخەنەوە وتی...

زۆیا چاوەڪانی فراوان بوون...

زۆیا" چیی؟! من ئەم هەموو کاتە خەوتووم؟!"
بە شۆڪەوە وتی...

جۆنگڪووك" کێشە نیە خواردنت خواردوە؟!"
بە نەرمی پرسی...

زۆیا سەری بە نەخێر لەقاند...

جۆنگڪووك" کەواتە منیش نەم خواردوە و زۆرم برسیە بۆیە لەگەڵم دێیت بۆ خوارەوە خواردن بخۆین؟!"
بە نەرمی لێی برسی ...

زۆیا زەردەخەنەیەڪی کەمی كرد و سەیری بە قایل بوون لەقاند و لە شوێنی خۆی هەڵسا..

وە بێگومان جۆنگڪووك.یش سەری بە بێ هیوای جوڵاند و هەڵسا و وای ڪد ڕوخساری زۆیا بەرامبەر سینگە پتەوەکەی بێت

جۆنگڪووك" خۆزگە زمانت کاری دەکرد نەک ئاماژەڪانت"
بە بێزاری وتی و سەیری ڪرد..

لەڪاتێڪدا زۆیا چاوە گەورەڪانی بەرز ڪردەوە و بە شڵەژاوی سەیری ڪرد..

زۆیا" هەوڵدەدەم!!"
بە هێمنی وتی و چاوە گەورەڪانی سەیری دەكرد..

جۆنگڪووك زەردەخەنەیەڪی كرد و وتی..

جۆنگڪووك" دەی کەواتە با بڕۆین گەرنا دەمرم لە برسان!!"
بەشێوەیەڪی قشت وتی و ڕوخساری سوڕاند و بەرەو دەرەوە ڕێی کرد..

زۆیا.ش بەهۆی شێوەی ڕوخساری و قسەڪردنەکەی پێڪەنینێڪی نەرمی ڪرد و بەدوای کەوت...





هاتنە خوارەوە بەڵام ڕوخساریان گرژ بوو کاتێک هیچ کەسێڪیان نەبینی لە هۆڵەکە...

جۆنگڪووك" بۆکوێ ڕۆشتوون؟! خۆ کەمێک پێش ئێستا لێرە بوون"
سەیری زۆیا ڪرد..

زۆیا.ش سەری بە نەزانی جوڵاند..

جۆنگڪووك" هەر خۆی ئەمڕۆ ڕۆژێکی باش نەبوو لەوانەیە خەوتبن، بەهەر حاڵ وادیارە شێفەکە منم!!"
بە زەردەخەنەوە چاکەتەڪەی لەبەر ڪردەوە و فڕێیدایە سەر قەنەفەکە..

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kDonde viven las historias. Descúbrelo ahora