پێنجـەم

351 59 16
                                    

هەموویان ڪۆبوونەوە بۆ نانی بەیانی

ئیون بین" باشە ئەمانە تا کەی ئەخەون!! جییۆڵ کچم دەی وەرنە خوارەوە"

لەلای پەیژەکان بوو و بە دەنگی بەرز وتی و دواتر ڕۆشتە لای مێزی نان خواردنەڪە و لە تەنیشت هاوسەرەڪەی دانیشت

جییۆڵ" هاتم هاتم..بەیانی باش"

بە زەردەخەنە جوانەڪەی بەرەو لای مێزی نانخواردنەکە دەهات

ئەوانەی ئەوێ ڕویان گرژ ڪرد، بەهۆی ئەوەی دوانەکەی تریان نەبنی..

جین" ئەی ئەوانی دی؟!"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

جییۆڵ" وادایارە هەڵنەستاون"
بە ئاسایی وتی وخەریڪی تێڪردنی خواردنڪە بوو بۆ نێو قاپەڪەی...

هەموویان ڕوخساریان گرژ دەرخست،

ناینا" من دەڕۆم بانگیان دەکەم"
بە هێمنی وتی و بەرەو سەرەوە ڕۆشت...

٭

بەرە بەرە چاوەڪانی دەڪردەوت و ئاشنای ژوورەڪە دەبوو،هەستی بە قورسایەك ڪرد لەسەر قۆڵی..
چاوەڪانی گواستەوە سەر قۆڵی،سەرەتا سەریسوڕما ویستی بچوڵێت بەڵام دوای ئەوەی ئەو ڕوخسارە جوانەی بینی چۆن ڪەوتۆتە نێو قوڵای خەوەڪەی

بەڵام پەشیمان بویەوە، بەڵڪو چاوەڪانی لەسەر ئەو هێشتەوە،زۆر جوان خەوتبوو وەك منداڵێڪی بێتاوان

دەستی ڕێچڪەیان گرت بۆ لای ڕوخساری
پەنجەی بەر ڕومەتە نەرم و جوانەڪەی دەڪەوت
قژە قاوەیەڪەی ڪەوا ڪەوتبوویە سەر ڕوخساری لای برد...

ئەمش زیاتر ڕوخساری بەدیار خست..

دەتوانی بیر لە چی بکەینەوە دەرابەرەی ئەوەی بەرامبەری؟..

دڵی ڪەوا ناسروشتیانە لێئەدا و وا دەکات هەڵسوڪەوتی بۆ ئەو ڪیژۆڵەی بەرامبەری بگۆڕێ؟..
یان ئەو هەستە جوانانەی هەیە کاتێک قسەی لەگەڵ دەکات..

ئەو جوانە،ئارمە شیرینە دڵ نەرمە میهرەبانە بێتاوانە..
لە هەمان کاتدا بەهێزە..بەڵێ بەهێزە گەر بەهێز نەبوایە ئایە تا ئێستا لە ژیان دەبوو؟..

وەك هەندێ لە هەرزەکار مێشڪی بۆ لای خۆ کوشتن دەڪردەوە یاخود هەر شتێڪی تر..
یان ئەو لێدانانەی تا سە ڕێگای مردن ئەویان بردوە بەڵام بەهێز بوە و گەڕاوەتەوە...

دوای ئەم هەموو ناخۆشیە ئەو بەهێز بوو و ئومێدی هەبوو کەوا ڕۆژێك هەر ئازاد دەبێت لە نێو ئەم ژیانەی..

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now