چوارەم

394 62 40
                                    

ئەوی لەسەر بێدەڪە دانیشاند و خۆشی لەسەر چۆك دانیشت،بە چاوە پڕ لە ئارامیەڪەی سەیری ئەو چاوە بریسڪاویانەی بەرامبەری دەڪرد ڪەوا بەهۆی فرمێسڪەوە وەك گۆمێك لە خوێنی لێ هاتووە!!

جۆنگڪووك" لێرەبە ڪەمێڪی تر دەگەڕێمەوە باشە!!"
بە نەرمی وتی و دەستی لەسەر دەستی دانا...

زۆیا" من چۆن سوپاسی تۆ بکەم؟!"
بە نزمی وتی لە ڪاتێڪدا چاوەڪانی پڕ بوون لە ئازار

جۆنگڪووك" هیچ سوپاسێك لە نێوان ئێمەدا نیە!! ئەمە ئەرڪی منە ڪەوا تۆ ببپارێزم باشە؟! بۆیە پشووبدە تا دەگەڕێمەوە دواتر قسەدەکەینەوە"
بە نەرمی وتی و زەردەخەنەیەڪی هێمنی پشاندا و ڕۆشتە دەرەوە...

لەگەڵ داخستنی دەرگاڪە فرمێسڪێك لە چاوانی ڪەوت....

هەناسەیەڪی پڕ لە شڪان و ئازاری هەڵمژی...
بە بیرهاتنەوەی ئازارەڪانی دڵی ئازارێڪی بێ عەدی هەبوو..

٭

هاتەخوارە و بەرەو هۆڵی خانوەڪە ڕۆشت..
لەگەڵ هاتنی
هەموویان سەیری ئەویان ڪرد..

جۆنگڪووك" تەنها گوێم بۆ بگرن تڪایە ئەوڪاتە دەزانن بۆچی ئەوم هێناوە بۆ ئێرە!!"
بە ئارامی وتی بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەوێ تێبگەیێنت...

ڪوانگ" وەرە ئێرە"
بە نەرمی وتی و ئاماژەی بە قەنەفەڪەی بەرامبەری كرد...

جۆنگڪووك سەری بە قایل بوون لەقاند و ڕۆشتە سەر قەنەفەڪە دانیشت...

هەموویان بە تامەزرۆی چیڕۆڪەڪە سەیری ئەویان دەڪرد...

هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و دەستی پێڪرد..

جۆنگڪووك" ئەو توند و تیژی بەرامبەری بەڪارهێنراوە!!"
چاوەڪانی داخست و بە دەنگە قوڵەڪەی وتی بەهۆی بیرهاتنەوەی قسەڪانی ئەو ڪیژۆڵەی ژوورەڪەی و گریانەڪەی..

هەموویان شۆك بوون...

ناینا" چی؟!"
بە شۆڪەوە خێرا ڕۆشتە تەنیشت جۆنگڪووك دانیشت...

جین" باسی چی دەکەی ڪوڕە؟!"
بە گرژی وتی...

ناینا" بوەستە هاوسەرەڪەم با تێبگەین"
سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...
" واتا چۆن توند و تیژی بەرامبەری بەڪار هێنراوە؟!"
دەی ویست تێبگات..

جۆنگڪووك" وێڵسن!! ئەو پیاوەی باوڪم گرێبەستی لەگەڵ ڪردووە..ئەوەی لە ڕوڪەش وەك فریشتە وایە بەڵام لە ناخەوە شەیتانێڪە!!"
ئەمجارە قسەڪانی ئاراستەی باوڪی ڪرد...
" وێڵسن، شەیتانێك بوە بۆ زۆیا!! ژیانی وەك دۆزەخ لێڪردووە!! هەموو ڕۆژێك چرڪە بە چرکە ئەم ڪچە لێدان لەدوای لێدانی خواردوە!! ئازار دراوە...داوای یارمەتی ڪردوە بەڵام ڪەس بە هانایەوە نەچوە!!"
هەمووی بە توندی دەوت و دەستەڪانی توند گرتبوو بەهۆی توڕەیەڪەی...

شۆك لە دوای شۆك...

ڪوانگ تەنها ڕاما بوو بە قسەڪانی...
بیردەڪردەوە چۆن ڪاری لەگەڵ دڕندەیەك ڪردووە!!

∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ بووم~∙∘ J.kWhere stories live. Discover now